راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان بۆتە پێویستیەك بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەراست

راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان بۆتە پێویستیەك بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەراست
ناكرێت نكۆڵی لەو راستییە بكرێت كە دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشەی بونیادی هەیكەلی دەوڵەتیان هەیە، واتە هەر لە بنەڕەتەوە بونیادی ئەم دەوڵەتانە خوڵقێنەری قەیران و تەنگژە بوون. ئەم دەوڵەتانە نەك هەر ئەدایەكی باشی حوكمڕانییان نەبووە و لە جێبەجێكردنی ئەركە سەرەكییەكانیاندا سەركەوتوو نەبوون، بەڵكو لەبەرامبەر زەوتكردنی ئازادییەكانی هاووڵاتیانیان و لە پای گەشەپێدانی وڵاتەكە، تەنیا بەڵێنی بەتاڵ و شكستیان كردۆتە چارەنووسی سەرجەم خەون و ئاواتەكانی گەلەكانیان. لەبەر ئەوە خەڵكی لەم وڵاتانەدا هەموو شتێكی بەخشی بوو، لەبەرامبەردا هیچ شتێكیشی وەرنەگرتەوە. لەلایەكی دیكەوە ئەم دەوڵەتانە لە پرسی دابەشكردنی دەسەڵات و داهاتدا ئەدایەكی ئەوپەڕی خراپیان هەبووە و هەمیشە سەرچاوە و وزە و گوڕ و تینی گەلانی ئەم ناوچەیەش كراونەتە سووتەمەنی بڵێسەسەندنی شەڕی ناوخۆیی و شەڕی دەرەكی، لەبری ئەوەی بۆ بنیادنانەوەی وڵاتەكە و بۆ سەرپێخستنی پرۆسەیەكی سیاسیی تەندروست بووبێت. ئەم دەوڵەتانە لە هەناوی خۆیاندا هەڵگری كێشەی بونیادی و قووڵ بوون.
Top