يەكێتی و هەندێ نابەرپرس، چەند سيخوور و تاوان باريكيان لةم ميللەتە كردۆتە مانديلا !

يەكێتی و هەندێ نابەرپرس، چەند سيخوور و تاوان باريكيان لةم ميللەتە كردۆتە مانديلا !


لەسەردەمی کۆن و نوێ هەمیشە دەزگا سیخوریەکانی وڵاتان بۆ دروست کردنێ نائارامی و دڵەڕاوکێ و ناشرین کردنی دەسەڵات و حکومەتی وڵاتانی نەیاریان، ڕاگەیاندنیان بەکارهێناوە بۆ چەواشە و بەلارێدابردنی هاونیشتیمانیان، دەبینین یەکێتی بەهەمان پیلان کاردەکات بۆ بەلاڕێدابردنی تاکی کۆمەڵگای کوردی، ڕاگەیاندنی یەکێتی و ھەندێ نابەرپرس چەند سیخوورو تیرۆرست و تاوانباریێکیان لەم میللەتە کردۆتە ماندیلا بەهەوالی فەیک !
بەجوێرێک راستی قەزیەکەیان شێواندووە زۆر بەزەحمەت دەتوانی قەناعەت بەهاوڵاتیەکی سفیل بێنی کە ڕاستی قەزکە بابەتێکی دیکەیە و ئامانجی ئەم لایەنانە لە دروست کردنی ئەم فەوزا بابەتێکی دیکەیە !

بەرپرسانی یەکێتی لەئێستەدا باس لە ئازادی دەکەن، گەر گەسانی ئازادی خواز بوونایە بابەتێکی کەبوو، بەڵام سەیرلەوەدایە بکوژی رۆژنامەنوس و مافیاو چەتەو قاچاخچی لەسەر بابەتێک وەدەنگ ھاتووە لەبنەرەتدا باوەری پێی نیە دەستیان بەخوێنی دەیان رۆژنامەنوسی ئازاد سوورە، ھەرچەن سەلمێندراوە و سیخورەکان دانیان پێداناوە سیخوربوون.

ئامانجی یەکێتی لە هێرشی ڕاگەیاندن و سوشیال میدیایان دژ بە پارتی، لەموزایەدەی سیاسی و بانگەشەی ھەڵبژاردن زیاتر ھیچی کەنیە، گومان لە پاشەکشەی یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە نیە بەھۆیی خیانەت و خۆفرۆشی و کردەوە ناشیرن قزەوەنەکانیان لەرابردوو.

بۆیە گرنگە لایەنەسیاسیە کورد پەرەوەرەکان، نەکەونە داوی یەکێتیەوە و بە سیناریۆکانیان کەبەبەرنامە و پیلان کاری لەسەردەکەن لەخشتەنەچن و بەپاشکۆیەتی ڕازی نەبن، لەئەگەری دروستبوونی هەرێکێشەو ئاڵۆزیەک کەئامانجی یەکێتیە و تەواوی هەوڵەکانی بۆ خستۆتەگەر، زەرەرمەندی پلە یەک لایەنەکانی ئەودەڤەرەن یەکێتی تێیدا باڵا دەستە و دەبێ ژێردەستەو ئەڵقەلەگوێی یەکێتی بن یان لەسنورەکە دەیان سرێتەوە.

گرنگە هەموو تاکێکی کۆمەڵگای کوردی ئەم راستیانە بزانێت و ئاگاداربێت، بەپێی بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر «٥» تاوانبارەکەی بادینان دانیان پێداناوە سیخورن و پیلانی چەندین کردەوەی تیرۆرستیان دارشتووە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان، لە تێکچوونی دروست کردنی نائارامی تەنھا لایەنێک زەرەرمەندنیە، تاک بەتاکی کۆمەڵگای کورد بەتێکرا باجی دەدات.
Top