كەركوک پێویستیی بە خاوەنی راستەقینەیە، جگە لە پارتی ھیچ لایەنێکی دیکە ناتوانێت ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ.

كەركوک پێویستیی بە خاوەنی راستەقینەیە، جگە لە پارتی ھیچ لایەنێکی دیکە ناتوانێت ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ.


لەدووای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکوک، دانیشتوانی کەرکوک لەژێر فشار و ستەمیی داگیرکەراندا، لە ھەمووماف و خزمەتکردنێک بێبەش کراون و پەراوێزخراون، باشکردنی دۆخی کەرکوک و دانیشتوانی تەنھا بە پارتی دەكرێت كەبتوانێت دانشتوانی کەرکوک شادبکات و دڵنیایان بكات كە كەركوک و پارتی دووانەیەكی لێك دانەبڕاون.

لەئێستەدا کە بەرەو هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرۆین، هەنگاوێكی گرنگە بۆ پتەوكردنی پێگەی كورد، گومان لەوەدانیە كەركوک یەكێكە لەو شارانەی بۆ كورد یەكلاكەرەوەیە و دەبێت دەنگی زۆرینەی بۆ کوردبێت، لەناو لایەنە کوردیەکان پارتی کەخاوەندارێتی قەزیەی کوردی دەکات داکۆکیکاری راستەقینەی مافەکانی کوردە و دەتوانێت مافی کورد وەربگرێت، دەبێت ئەو لە هەمووان زیاتر لە خەمی کەرکوک و دانشتوانەکەیدابێت و كاری بۆ بكات.

چەندھەنگاوێکی گرنگ ھاوێژراوە بۆ رێکەوتنێکی کۆنکرێتی بۆ گەرانەوی پارتی مان بۆ کەرکوک و ناوچەداگیرکراوەکان، گرنگە سەركردایەتی پارتی مان ئەو ھەنگاوە زۆر خێراتر بکات لەپێناو رزگار کردنی دانیشتوانی کەرکوک لەو ستەم و نادادیەی لەئاستیان دەکرێت و گەراندنەوەی شکۆ بۆ شارەکە، كەركوک پێویستیی بە خاوەنی راستەقینەیە، جگە لە پارتی ھیچ لایەنێکی دیکە ناتوانێت ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ، لەپێش چاوە پارتی نەبێت سەرجەم لایەنە کوردیەکان بونیان لە ناوچەکەدا ھەیە و ھیچیان پێناکرێت و نەکراوە بۆ کوردانی کەرکوک و ناوچەداگیرکراوەکان،
گومان لەوەدانیە زۆرێک لە كەركوكییەكان تەنیا پارتی بە خاوەن و سەروەری خۆیان دەزانن.

مێژووی کەرکوک و خەباتی چەندین ساڵەی دانیشتوانی و خوێنی شەهیدانی ئەوراستەمان بۆ رووندەکاتەوە كە بەدەر لە پارتی، هیچ هێز و حزب و لایەنێك لە كەركوک نابێتە خاوەن پێگەی جەماوەری و خەمخۆر و دڵسۆزی ئەوشارە، بۆیە گرنگە پارتی مان ھەنگاوی جدیتر و کردەی بھاوێت بۆ خزمەت کردنی کەرکوک و دانیشتوانی و لەم ستەم و ژێردەستەییە رزگاری بکات.
Top