حزب چیە؟

حزب چیە؟

حزب چیە و بۆچى حزب دروست دەكرێت؟
كێن ئەوانەى حزبایەتى دەكەن؟
بۆ وەڵامى ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیارى تر پێویستە دەست نیشانى كۆمەڵە خاڵێك بكەین بۆ ئەوەى نمونەى زیندوو بەكاربهێنین بۆ نوسینەكەمان , حزب بریتى یە لە كۆبونەوەى كۆمەڵێك كەسێک لەپێناو بەرنامەیەكى دیاریكراو كەئامانجى ئەو گرووپە یان كۆمەڵەیە، لە ڕێگەی چالاکی سیاسیەوە بەرنامەیەکی دیاریکراو یان ئایدۆلۆژیایەک ژیان و گوزەرانی میللەت باش بکەن، ئەو بەرنامەیەی هەیانە بۆ خزمەتی میللەتە.

بەپێچەوانەشەوە زۆرێک لەحزبەکان و زۆرحزب دادەمەزرێت، لەپێناو تێکدانی ناوخۆیی وڵات و بەئامانجی بەدەست ھێنانی سەروەت و سامان و دەسەڵات و بەرژەوەندی تایبەتی، لەم سەردەمی ئێستادا زۆرێک لەم جۆرە حزبانە دروست دەبێ و بەزووی کۆتایدێت، نمونە «ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری» کە بەرھەم صالح دامەزرێنەری بوو، لەمێژووی ئەحزابی کوردیا ھیچ حزبێک وابەزووی دمەزرێنەری نەگەشتوە بەخواستەکانی و حزبەکەی ھەڵنەوەشاندۆتەوە.

دەبێت ئێمە لەیادی نەکەین، لەسەروبەندەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بڕنەو تاپر دژی فرۆکەو تانکی دوژمن دەجەنگان لەپێناو بەدەست ھێنانی مافی تاکی کورد ، گیانی خۆیان بەخت دەکرد، پارتی حزبی چەند کەسێک یاکۆمەڵێک نیە، پارتی حزبی ھەموو کوردێکی نیشتیمان پەروەر و خاوەن بیروباوەری نەتەوەییە، ھەڵەیەکی کوشندەیە گەرپارتی بچوکبکرێتەوە لەوەدا کەسێک سەربەلایەنێکی بووبێت یان پێشوتر بیروباوەری جیاوازی بووبێت نابێت لەناو پارتی جێی بکرێتەوە، ئەم جۆرە بیرکردنەوە کۆتایی بەحزب دێنێت.

حزب پێویستی بەھەموو جۆرەکەسێکە، حزب پێویستی بەپشتگیری میللەتە، حزب گەر تاکەکان پەیوەندی پێوەنەکەن و میللەت پشتگیری نەکات، هەر ئەو نوخبەیە دەبن و نەدەتوانن لە هەلبژاردن سەرکەوتووبن نەلە شۆڕش جوڵانەوەکان و کۆتایی دێت، بۆیە شانازییەکی گەورەیە بۆ پارتی و پارتیەکان دووای نزیکەی «٧٥» ساڵ کەوترین ھێزی سیاسی ناوچەکە بێت و بەتەمەن پیرو بەروحیەتی گەنج لەساحەی سیاسدا کێبرکێ بکات و تاکی کوردی بە پەرۆشەوە بگەرێتەوە باوەشی و تەنھا داواکاری رێزگرتن بێت و قەناعەتی بە رێبازو ئایدیای ھەبێت.
Top