بۆشايى ئه‌منى و ده‌رفه‌تى گه‌وره بۆ تيرۆريستانى داعش
May 1, 2021
وتار و بیروڕا
له‌پاش په‌لاماردانى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن هێزه پڕچه‌ك و تيرۆريسته‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له عێراق و شام (داعش)، هاوكات له‌گه‌ڵ پيلانى پڕ تاكتيك و ته‌كنيكى به‌غدا و وڵاتانى نه‌يارى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى به خوێندنه‌وه‌يه‌كى وردبينانه، ئاراسته‌ى وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌ى داعشييه‌كانى به‌ره‌و هه‌رێم، به هاووڵاتيان و كۆمه‌ڵگه‌ى جيهانى ڕاگه‌ياند. خۆيان سه‌رپه‌رشتيى به‌ره‌كانى جه‌نگيان كرد، تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌فسانه‌ى داعش له سه‌ر ده‌ستى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان و پلان و ڕێكار و به‌رنامه‌كانى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، پووچه‌ڵ كرانه‌وه، كه له‌و ڕۆژانه‌دا هێزه‌كانى عێراقى فيدڕاڵ به له‌شكر و سوپا و (فيرقه)وه، له مووسڵ هه‌ڵهاتن و هه‌موو كۆگه‌كانى سه‌ربازى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييه‌كانى پێشكه‌وتووى ئه‌مريكييان به‌ده‌سته‌وه دا.. دواتر له ڕزگاركردنى مووسڵيش هه‌ر هێزى پێشمه‌رگه بوو، كه بۆشاييه ئه‌منييه‌كانى پڕ كرده‌وه، هه‌تا تيرۆريستانى داعش له مووسڵ و سه‌رانسه‌رى عێراق پاكتاو بكرێن. حوكمڕانانى به‌غدا، له برى قه‌درزانى و ڕێزگرتن له قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه، داعش ئاسا په‌لامارى كوردستانيان دا، كه له چه‌ند حيماسه‌تى فيداكارانه‌ى پێشمه‌رگه‌دا، له پردێ و چه‌ند ميحوره‌ى ديكه، تووشى شكستى گه‌وره بوون.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و واقيعه، به‌غدا هه‌ر غه‌درى له هه‌رێم كرد، ته‌نانه‌ت ئاواره‌كانى عێراقى كه له ترسى گيانيان به شيعه و سوننه‌وه په‌نايان بۆ كوردستان هێنا و له هه‌رێمى كوردستان داڵده درابوون، هه‌رگيز به‌سه‌رى نه‌كردنه‌وه و، هاوكات بودجه و مووچه‌ى هه‌رێميشيان بڕى.
هه‌ر ئه‌و كات سه‌رۆك بارزانى به سياسه‌تى حه‌كيمانه و نه‌رمى خۆيان، حوكمڕانانى به‌غدايان بۆ به‌خۆداچوونه‌وه، له پێناوى پێكه‌وه ژيان و ئاشته‌وايى بانگهێشت كرد. ئه‌و ديپلۆماسيه‌ت و سياسه‌ته نه‌رمه، تا ئێستاش له لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستانه‌وه، پێداگرى له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام حكومه‌تى عێراقى فيدڕاڵ، به زۆربه‌ى حزبه خاوه‌ن بڕياره‌كانيشيه‌وه، له‌و په‌يامانه غافڵن، بۆيه داعشييه‌كان تواناى ئه‌وه‌يان هه‌يه، لێره و له‌وێ، زه‌ربى خۆيان بوه‌شێنن و به شه‌ڕى پارتيزانى (لێده و ڕاكه) هه‌م په‌لامارى پێشمه‌رگه و هه‌م په‌لامارى سوپا و پۆليس و ته‌نانه‌ت ميليتاريا و حه‌شده‌كانى عێراق بده‌ن.
رۆژی شەممە به‌رامبه‌ر به يه‌كى مه‌ى، چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ، هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و به‌داخه‌وه سێ پێشمەرگە شە هیدبوون و دوو برینداريشى لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌وه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له چه‌ند مێحوه‌ردا په‌لامارى سوپاى عێراقيشيان داوه و خه‌سارى گيانى زۆريشى هه‌بووه. دياره هێزى پێشمه‌رگه وا به ئاسانى خافڵگير ناكرێن و به گيان و ڕۆح خاكى خۆيان ده‌پارێزن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه جێى تێڕامانه، ئه‌وه‌يه كه ئه‌و شوێنەى تیرۆریستانی داعش جموجووڵى تێدا ده‌كه‌ن، کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، واته به مه‌وداى چه‌ند چه‌ند كيلۆمه‌تر بۆشایی ئەمنیی دروست بووه، داعشييه‌كانيش ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته له كيس خۆيان ناده‌ن. حوكمڕانانى به‌غداش له برى ئه‌وه‌ى خۆيان له پێشمه‌رگه و سه‌ركردايه‌تيى كورد نزيك بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌ماهه‌نگيى زياتر ئه‌و تيرۆريستانه له سه‌ر خاكى خۆيان و هه‌رێمى كوردستان پاك بكرێنه‌وه، سه‌رقاڵى شتى لاوه‌كى و دژايه‌تيكردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، به‌وه‌ش زه‌برى گه‌وره له داهاتووى عێراق ده‌ده‌ن!