گه‌ل مه‌رجه‌عى خۆى ديارى ده‌كات نه‌ك كه‌سێكى هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌گه‌ل
April 23, 2021
وتار و بیروڕا
ئاڵا تاڵه‌بانى كه ده‌مێكه حاشاى له كوردبوونى خۆى كردووه و ساڵانێكه به ئاشكرا باسى ئه‌وه ده‌كات كه تاڵه‌بانييه‌كان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر عەشیرەتی "ئەسەدی" و "شیعەی عێراقن"! بۆ يه‌كه‌مجاريش
لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی "ئیفاق"ی سەر بە نووری مالیكی، پێداگرى له‌وه كرد، له‌و كاته‌وه خزاوه‌ته نێو حزبه عه‌ره‌بييه‌كان و هه‌ر ئه‌و كاتيش خوالێخۆشبێت جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتى: "ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی ئاڵا ته‌نیا خۆی لێی به‌رپرسیاره و ڕوانینێكی بێ بیركردنه‌وه‌یه و، ده‌نا هه‌موو كه‌س ده‌زانن تاڵه‌بانییه‌كان زه‌نگه‌نه‌ن..."، ئه‌وه‌شمان له بيره كه له 12ى حوزه‌يرانى ساڵى 2017، مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بڕيارى دا ئاڵا تاڵه‌بانى له پۆستى سه‌رۆكى فراكسيۆنى دوور بخاته‌وه، دواتريش
له‌سه‌ر ليستى هاوپه‌یمانێتى به‌غدا خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید كرده‌وه.
داواى له نورى ماليكى و ئێرانييه‌كان كرد كه به هانايه‌وه بێن و ئه‌وانيش له‌سه‌ر ئاستى باڵا داوايان له يه‌كێتى كرد ئاڵا له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه".
په‌يوه‌نديى توندوتۆڵى ئاڵا تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ هێزه شيعييه‌كان و به تايبه‌تى حزبى ده‌عوه‌ى سه‌ر به نورى ماليكى، واى كرد، به بێ پرسكردن به مه‌كته‌بى سياسيى حزبه‌كه‌ى داوا له فراكسيۆنى يه‌كێتى بكات، ده‌نگ به ياساى حه‌شدى شه‌عبى بده‌ن. له مه‌سه‌له‌ى متمانه سه‌ندنه‌وه له به‌ڕێز دکتۆر هۆشيار زێبارى، ديسان به پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى راگه‌يه‌ندراوى حزبه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختيار كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى وتبووى: ڕای ره‌سمی يه‌كێتى دژ به متمانه سه‌ندنه‌وه‌يه له هۆشيار زێبارى و ئه‌مه‌شمان به ئاڵا تاڵه‌بانى وتووه، به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانى به ئاشكرا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له هۆشيار زێبارى به‌رز كرده‌وه. ئه‌و وته‌يه‌ى مه‌لا به‌ختيار له ژماره‌ى 583ى رۆژنامه‌ى ئاوێنه رۆژى سێشه‌ممه 4ى ته‌مموزى 2017 بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئاڵا ئه‌سه‌دى ئه‌وه‌ى پێى كرابێ له دژى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان كردوويه‌تى، بۆيه كه‌سى وا هه‌ڵگه‌ڕاوه له نيشتمان و گه‌لى خۆى بۆى نييه باسى مه‌رجه‌عى كوردستانييان بكات. كه‌سى بچووك و كاڵفام ناكرێت باسى كه‌سى گه‌وره و ڕه‌مزى گه‌لێك بكات.
هه‌مووان ده‌زانن كه ئاڵا ئه‌سه‌دى هەڵبژێردراوی ساختەی عەرەبى شۆڤينى و ئه‌و تاقم و گرووپانه‌يه، كه سووكایه‌تیكردن به ئاڵاى كوردستان و خوێنی هه‌زاران ئه‌نفالكراو به تاوان نازانن. كه‌سانى وا سووك و هه‌لپه‌رست ده‌بێت بزانن ئه‌وه گه‌له مه‌رجه‌عى خۆى ديارى ده‌كات، نه‌ك كه‌سێكى هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌گه‌ل كه مێژوو له كرده‌وه قيزه‌ونه‌كانى خۆش نابێت
شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ناسراو به‌ڕێز حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، ساتیره شیعرێكى له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه، بێگومان وه‌ڵامێكى پڕبه‌پێسته بۆ هه‌ر خۆفرۆشێك، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى وه‌ك ئاڵا حاشايان له خاك و نيشتمانى خۆيان كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌قى شيعره‌كه‌يه:
لەگەڵ کوردا، من لەمێژە، جاڕم داوە
قەتیعە،
بە ڕەچەڵەک، هەم عەرەبم،
هەم شیعە،
بۆ داکۆکی، لە مالیکی
سینگم سەددی
مەنیعە،
ئەوی دژی، عێراقی یەک پارچە بێ
موستەححەققی،
تەجویعە،
(با)یە لەلای، (حەشد)ەوە بێ
لام زەفیر و
شەهیقە،
ڕیفراندۆم بۆ
سەربەخۆیی،
موزایەدە و
نەهیقە.
*فەرهەنگۆک:
قەتیعە: دابڕان
سەد: بەنداو
مەنیع: ڕێگر
تەجویع: برسیکردن
زەفیر و شەهیق: هەناسەدانەوە و هەناسەوەرگرتن
موزایەدە: فشەهەڵوێست
نەهیق: زەڕین