ژن کوشتن کلتورێکی ناشیرین.

ژن کوشتن کلتورێکی ناشیرین.
کوشتنی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە رێژەی ترسناک بەرزبۆتەوە، رۆژی نیە چیرۆکێکێ تری کوشتنی ئافرەتان روبەری میدیاکان نەگرێت کوردستانی عێراق یەکێکە لەو ناوچانەی جیهان کە هێشتا کوشتنی ناموسی تێیدا بڵاوە . بە وتەی رێخراوی وادی لە ١٩٩١ تا ٢٠٠٧ زیاتر لە ( ١٢) هەزار ژن لە کوردستانی عێراق کوژراون لە ٢٠٠٧ وە تا ئەمرۆ بە دەیان ھەزارانی تر چۆتە سەر ئەو ژمارەیە ھەرچەند ئاماریکی روون بەردەست نیە.
بەداخەوە دووبارە بوونەوەی ئەم کارەساتانەو بەردەوامیان وایکردووە کە ببێتە هەواڵێکی ئاسایی و هیچ کاردانەوەیەکی جیدی و هەمەلایەنە بەرامبەر ئافرەت کوشتن بوونی نەبێت. زۆر جار یاسای دژە ژن بێدەنگی بەرامبەر ئەم کردەوانە دەکات و بەو پێیە رێگە بۆ دووبارە بوونەوەیان خۆش دەکات.
ئاستی ترسناکی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ناموسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە نەک تەنیا یاسادانانی بەهێزتر بەرامبەر بە تاوانەکانی سەر بە ڕەگەز بەڵکو سەپاندنی و سزایەکی بەهێزتر دەبێت ھەبێت تا ئەو دیاردە ناشیرینە ریگای لێ بگیریت.
لە عەقڵییەتی زۆربەی خێڵە عێراقی و کوردییەکاندا ، بیرۆکەیەک هەیە کە کاتێک ژنێک دەکەوێتە خۆشەویستی پیاوەوە یان پەیوەندیەکی پتەوی لە دەرەوەی هاوسەرگیریدا هەیە ، دەبێت هەم ژنەکە و هەم پیاوەکە بکوژرێن بۆ ئەوەی شەرەفی خێزانە بەڕێزەکانیان " پاک " بکەنەوە
کۆتایی هێنان بە کوشتنی ناموسی لە کوردستانی عێراق ، بریتی دەبێت پشتگیری کردن لە یاسایکی توند دژی بکوژ دواتر کارکردن لە گۆڕینی عەقڵییەتی خەڵک بە پارێزەر و دادوەر و پۆلیسەوە . ھەمومان ھاوراین کە ئەوە ئەو عەقڵییەتانەی کە پێویستە بگۆڕێن ژنان دەیانەوێت ژیانێکی خۆش بژین لە ناو گۆمەلگادا.
Top