جەنابی سەرۆك بارزانی... ھەرگیز مەرجەعی خائین و خۆفرۆش و کەسانی نانەتەوەیی و نانیشتیمانی نەبووە.

جەنابی سەرۆك بارزانی... ھەرگیز مەرجەعی خائین و خۆفرۆش و کەسانی نانەتەوەیی و نانیشتیمانی نەبووە.


چی وای کردووە جەنابی سەرۆك کاك «مسعود بارزانی» وەك رەمز و مەرجەعی نەتەوەی کورد دابنرێت و تەماشابکرێت؟
جەنابی سەرۆك بارزانی نەداوای کردووە ببێت بەمەرجەع، نە مەرجەعیەت پۆست یان پلەیەکە ببەخشرێت، ئەوە کاریزمای کەسی جەنابی سەرۆك بارزانی خۆیەتی بەخەبات و قوربانیدان و خەمخۆری و دڵسۆزی و گیانفیدایی بۆ نەتەوەکەی وای کردووە لەلایەن دۆست و دۆژمنی نەتەوەی کورد وەك مەرجەعی باڵای کورد دابنێرت و تەماشابکرێت و رەفتاروو گوفتاری لەگەڵدا بکرێت.

ئاساییە کەسانی بێ مەرجەع و بێ پرانسیپ و بێ ئینتیمای وەك ئاڵا ئەسەدی کەھەر رۆژەو لەئاوازێک دەخوێنێت و رۆژێ تاڵەبانی رۆژی دوواتر ئەسەدی رۆژێ کورد و رۆژی دواتر نەتەوەیەکی کە، جەنابی سەرۆك بەمەرجەعی خۆی نەزانێت، چونکە لە بنەرەتدا جەنابی سەرۆك بارزانی ھەرگیز مەرجەعی کەسانی وەك ئاڵا تاڵەبانی و خائین و خۆفرۆشانی ناو حزبەکەی نەبووە و نابێت.

گەر ئێمە بگەرێینەوە بۆ پەروەردەی حزبی ئاڵا ئەسەدی، دەبینین لەسەرەتایی دامەزراندی یەکێتیەوە نەمەرجەعیەتی تێدا بووە نەمەکانەت، ھەمیشە گیرۆدەی باڵ باڵێن و تەکەتولات و گرفتی ناوخۆیی حزبەکەیان بوون، ئەم دیاردەی ناویەکێتی کە لەسەرەتایی دامەزراندنیانەوە تائێستە بەردەوامیی ھەیە، لە فەراغی بێ مەرجەعیەت و یەکتر قبوڵنەکردن دروست بووە، لەئێستەشدا چەند کەسێک ناویان لەخۆیان ناوە ھاوسەرۆک، کەھاوسەرۆکی لەبنەرەتدا بۆ پیاو ژن دانراوە لەکاتی بەرێوەبەردن، جانازانین کامیان پیاوە و کامیان ژن ، ئەم ھاوسەرانەش ھێندەی کە رێگە خۆشکەر بووە بۆ زیاتر دروست کردنی باڵ باڵێن و تەکەتولات لە ناوخۆیی یەکێتی و دروست کردنی فەوزا و سرینەوەی مەرجەعیەت لە ھزری زۆرێک لەیەکێتیەکان.

مەرجەعیەت و پێگەو مەکانیەتی جەنابی سەرۆك بارزانی، لەخوێن و ناخی ھەموو کوردێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیدایە، زۆرێك لەسەرکردەکانی ئاڵا ھەموو تەمەنیان بەخشی بۆ کەمکردنەوەی پێگەو مەکانەتی جەنابی سەرۆك، بەڵام بەوخەوەنە نەزۆکەوە سەریان ناییەوە، ئاڵاش ھەمان چارەنوسی سەرکردەکانی دەبێت و بەوخەونەوە سەرئەنێتەو.
Top