کوردستانیبوون یان پارتی بوون؟

کوردستانیبوون یان پارتی بوون؟


ئەگەر خوێندنەوەیەك بكەین بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و فكر و ئایديۆلۆژیا و سیاسەتی ئەم پارتە دەبینین كه‌ هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلی كورد كار و خه‌بات بكات و، نەتەوەی كورد بە ئامانج و خەونە گەورەكانی بگەیەنێت، بێ وچانيش لە پێناو ماف و خۆشگوزەرانيی هاووڵاتیاندا هەنگاوی گەورە هه‌ڵگرتووه‌، لە سۆنگەیەكی ديكه‌ەوە ئه‌گه‌ر بڕوانین و وپژدان پێوه‌ر بێت، ديسان دەبینین ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان جیاوازتر لە ئەندامانی حزبەكانی ديكه‌ كار دەكەن، هەر ئەم ئەدای كاركردنەشە ڕەنگی داوەتەوه‌ و، قەڵایەكی پتەوى حزبيى تۆكمەی دروست كردووە و، بووەتە هۆی فراوانبوونی پێگەی جەماوەريی پارتی، پارتیبوون ئەم شانازیيەیە كە هەمیشە پێشەنگ بووە لە قوربانیدان و پاراستنی بەها نیشتمانی و نەتەوەیيەكان، پارتیبوون واتا كوردبوون و خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان و قوربانیدان و بەرگریكردن لە ده‌ستكه‌وته‌كان و ڕێگريكردن له‌ ناخۆشی و پيلانگێڕيیەكانى نه‌يارانى گه‌ل و خۆ به‌ به‌رپرسيار زانين بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى هه‌موو نه‌هامه‌تييه‌كان ببێته‌وه‌.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە قۆناغە سەختەكاندا هاتۆتە گۆڕەپانی سیاسی و چەكداری و جڤاكی كوردستانی بۆ تەواوی ناوچە و بەشەكانی كوردستان و هەر ئەمەش وای كردووە ئەم پارتە لە كاتی دامەزراندنیەوە ببێتە خاوەن گەورەترین قه‌واره‌ى سیاسيی كوردستانی كه‌ هه‌ميشه‌ جێى متمانه‌ى گه‌له‌كه‌ى بووه‌.
مێژوو هەمیشە ئەوەی سەلماندووە بۆ كورد، ئەگەر پارتی بوونی هەبێت، ئەوا كورد بوونی خۆی دەسەلمێنێت، ئەمەش واقێكە كە كوردبوون واتا ماڵا بارزان كە بەردەوام خزمەتكاری كوردستان و هاووڵاتیان بوون و بۆ قوربانیدانيش لە سەنگەری پێشەوە بوون، بۆ ئەم بەها پیرۆزە و گەیاندنی كوردستان بۆ كەناری ئارامی و سەربەخۆيی، كوردیش بە درێژای مێژوو تا بە ئەمڕۆ دەگات، تەینا بووه‌تە خاوەنی ماڵا بارزان و خزمەتی كوردایەتیيش بە واقيعی لە بازنەی ماڵا بارزاندایە و ئەمەش شتێكى وه‌ك دڵخوازی و ئاوات و هيواخواستن نیيە، بەڵكو حەقیقەتە و نكۆڵى لێ ناكرێت
ئەندام و كادیرانی پارتی هەمیشە هەڵقوڵاوی ناو هاووڵاتیان و جەماوەر بوون و ڕۆژێك پارتی و كادیرانی خۆیان لە خەڵكی بەدوور نەزانیوە و لە خۆشی و ناخۆشی لە هەموو پارچەكانی كوردستان خۆیان به‌ هاوبه‌ش زانيوه‌، بۆ كوردو كوردستانیانیش مایەی شانازی بووە، كە پارتی ڕابەڕایەتيی گه‌ل بكات، لاى هه‌مووانيش ڕوون و ئاشكرايه‌ كه‌ پارتی بەردەوام هەوڵی یەكڕیزيی نێوماڵی كورد و كوردستانیانی داوە و، هەرگیز بۆ مافەڕەواكانی گەلی كورد سازشی نەكردووە، هەر لەبەر ئەمەش بە درێژای مێژوو دژایەتيی ئەم پارتە كراوە، چونكە هەڵقوڵاوی نێوماڵی كوردە و هەمیشە كوردبوون لە پارتیدا ڕەنگی داوەتەوه‌ و مێژووش شاهێدی ئبۆ ئه‌وه‌ دەدات كە پارتی و كادیرانی چەندە ماندوويى نەناسانە خزمەتی گەلی كوردستانيان كردووه‌ و دەيكەن و، هەمیشەش بەشێك بوون لە خزمەتگەياندن به‌ كوردستانيان و بەردەوام كار و خەباتیان بۆ ئامانجە نەتەوەيی و نیشتمانیيەكان بووە و كۆششیان كردووە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی هەموو ئەو دەستكەوت و مافه‌ ڕه‌وا نەتەوەيی و سیاسی و كولتووریيانەی كه‌ بە خەباتێكی مێژوويی و بە بەرهەمی خوێنی شەهیدان هاتوونەتەدی، هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیيش بەردەوام لە تێكۆشاندا بووە بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و خەبات و قوربانیدانی بۆ گەلانی جیهان و ئاشناكردنیان بە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی گەلی كوردستان، هه‌ر بۆيه‌ پارتيبوون و کوردستانیبوون هه‌رگيز له‌ يه‌كدى جيا ناكرێنه‌وه‌.
Top