سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە، ھەموو دونیا بۆ ئێوە

سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە، ھەموو دونیا بۆ ئێوە

کاتێک دەڵێن سەرۆک مەسعود بارزانی واتە کوردستان، خاك، وڵات، ئاڵا و ریفراندۆم. سەرۆک بارزانی بەھیچ شت و کەسێک بەراورد ناکرێت و ناچێتە قالبیی ھیچ شتێکەوە، سەرۆک بارزانی جارێکەوە و دووبارە نابێتەوە
مێژوو خۆی شاھێدە و پێویستی بەھیچ وەسف و پێداھەڵگوتنێک نییە، سەرۆک و مەرجەعێک لە نێو چیا و دۆڵ و ئەشکەوتەکان دروست بووە و کوڕی چیاکانە.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیھانی لە ناوخۆ و لە دەرەوە چاوەکان ھەمووی لەسەر سەری بڵند و جەنابی سەرۆک بارزانییە و شوێنی یەکلاکەرەوەی پرسە گرنگ و ستراتیژیەکانە، و ھەردەم کۆتا بڕیار لای سەرۆک و ڕابەری کوردانە. سەرۆک و مەرجەعی ئێمە ھەمیشە دروشمێکی ھەبووە کە دەڵێت: "ئەگەر ناتوانی هێرش بكەیت، بەرگری بكە، ئەگەر بەرگری ناكەیت، پاشەكشێ بكە، ئەگەر پاشەكشێ ناكەیت، خۆت رادەست بكە، ئەگەر ناتوانی خۆت رادەست بكەیت، بە شكۆمەندی بمرە".

سەرۆک مێژوو باست دەکات، شعر و پەخشان وەسفت دەکات، ئەدەب بەفەخرەوە باسی تێکۆشانت دەکات، سەرۆکێک نزیکەی بۆ شەست ساڵ دەچێت چەک لەشان بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی نەتەوەکەی شوێنێک نەماوە پەنای بۆ نەبردبێت لوتکەی شاخ و چیایەک نەماوە لەسەری نەوەستابێت بۆ گەیاندنی پەیامی سەربەخۆی و بۆ بەدەستخستنی تروسکەی ڕوناکی و ئاسۆیەک بۆ گەلەکەی و چیا ئاسا پێداگربێت لەسەر گەیاندنی گەلەکەی بەو ئاسۆ و سەربەخۆییە.

لە یەکەم ڕۆژی پێشمەرگایەتی بوو بە سەرۆک، چونکە سەرکردەیەکە سەلمێنەری ئەو ڕاستیە کە ئەوەی سەرۆک بێت دەبێت پێشمەرگە بێت، ھەڵسوکەوت و دیدگا و بیروبۆچوونەکانی، خواردن و خواردنەوەکانی پڕاوپڕ پێشمەرگەبێت و ئەمەشی بە کردار سەلماندووە وەک ھاوسەنگەر و ھەڤاڵانی شاھێدی ئەو ڕاستیەن.

سەرۆک بارزانی دامەزرێنەری پلانە ستراتیژیەکان بۆ تێکشاندنی پلانی داعش و خاوەنی داستانی پردێ و سحێلا، خاوەنی داستانە پڕ لە سەروەرییەکان بەڕێنمای جەنابیان. سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە، ھەموو دونیا بۆ ئێوە چونکە سەرۆکی ئێمە سەرۆک و مەرجەعی ھەموو کوردێکە ئەوەی خۆی بەخاوەنی کوردستان دەزانێ، سەرۆک و مەرجەعی ئێمە خاوەنی ٤٨ ملیۆن کوردە، سەرۆک و مەرجەعی ئێمە خاوەنی ١٨٢ھەزار رۆلەی ئەنفالکراوە، سەرۆک و مەرجەعی ئێمە خاوەنی ٥٠٠٠کەسی کیمیابارانکراوە، سەرۆک و مەرجەعی ئێمە خاوەنی ٨٠٠٠ ئەنفالی بارزانیەکانە.
Top