نێچیرڤان بارزانی لە عێراق و جیھان، مەسرور بارزانی لە کوردستان
April 13, 2021
وتار و بیروڕا
ھەرچەندە بۆ لێکدانەوە و شرۆڤەکردنی ڕووداو و پێشھاتە سیاسیەکان لەھەرێمی کوردستان ھەمیشە خۆم بەدوور گرتووە بۆ قسەکردن لەسەریان و جێ‌مان ھێشتوون بۆ کەسانی بە ئەزموون و پسپۆر لە بواری شرۆڤە و لێکدانەوەی جوڵە سیاسیەکان.
بەڵام مەبەستمە سەرنجێک بخەمە سەر کۆبوونەوە و سەردانییەکانی بەو دوایەیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە کە کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا ھێنا و بێگومان ھەر یەک لەو سەرەدانیانە وەک ھەمیشە کاریگەری و بەرھەمی پڕ لە خێر بۆ کوردستان وە دەست دەخات. و مەسرور بارزانی-ش، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە پایتەختی کوردستان پێشوازی دەکات لە شاندە دیپلۆماتکاران و شاندە نێودەوڵەتیەکان لە (شاندی کۆڕبەندی بحرالعوم بۆ دیالۆگ، ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و ئەبولغێت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی).
ئەگەرچی لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی سی ساڵەی بریاری ٦٨٨ـی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو بڕیارەی بە ھەوڵ ھیممەتی فەرەنسا بە پشتگیریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە خەونێکی کابووسی تراژیدیای کۆڕەودا، فریای خەڵکی کوردستان کەوت و نەوای ئارام و پارێزگاریی نێودەوڵەتی و دواتریش بنەماکانی دروستبوونی ھەرێمی کوردستانی چەسپاند، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ــی نیسانی ٢٠٢١ لە کۆشکی ئەلیزێ، سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن جارێکی دیکە پێشوازی لە سەرۆکی ئەو ھەرێمە دەکات کە سی ساڵە پشتیوانی دەکات و لە ھەر ناخۆشی و بەتەنگەوە ھاتنێک بەھانایەوە دێت. سەرۆک ماکرۆن ئەمە چوارەمین جارە نێچیرڤان بارزانی دەبینێ، سێ جار لە پاریس و جارێکیش لە بەغدا. جارێک بە سیفەتی سەرۆکی حکومەت و ھاوشانی جێگرەکەی، جارەکانی دیکەش بە سیفەتی سەرۆکی ھەرێم.
بەدید و لێکدانەوەی شرۆڤەکاران دەتوانین بلێین روانگەی فەرەنسا بەرامبەر بە دۆزی کورد لەسەر دوو بنەمای گرنگ دامەزراوە: یەکەمیان پشتیوانییە لە ئەزمونی کوردستان کە بە ئەرکی خۆیان و دونیای دیموکراتی دەزانن، دووەمیش لەسەر شانی خودی کوردستانییانە کە بیسەلمێنن شایستەی گرەو لەسەرکردن و ئەھلی سەرخستنی ئەو ئەزمونەن و پاشەکشەی لێناکەن.
سەرەدانی سەرۆکی ھەرێم بۆ حکومەتی ناوەند دیدار و گفتوگۆی کراوە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەڵێت سهردانەکانی نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا كۆمه‌ڵێك په‌يامى دروست بۆ ته‌واوى عێراقييه‌كان ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆى بنياتنانى متمانه، لەماوەی سێ ڕۆژی سەرەدانیەکەی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی عێراق سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا پەیوەندیی بە سەردانی پێشووی هەیە بۆ پاریس و کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوەکان لەبارەی، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه و پێكه‌وه‌كاركردن و هاوئاهەنگيى هه‌مه‌لايه‌نه له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ کراون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ـی نیسانی ٢٠٢١، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرايه‌وه سەر دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان، پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌نگاونان بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر، واقعبينى و هه‌ستكردن به به‌رپرساريه‌تيى هه‌مووان، پێكه‌وه‌كاركردن، هاوبه‌شى، تهبايى و يهكڕيزى ده‌خوازێت و به گرنگييه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاووڵاتيان و پێويستيى پاراستنى ئازادييهكان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و دانانى چوارچێوه و ميكانيزمێك بۆ به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرده‌وه.