ئیسلام لە دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا

ئیسلام لە دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا

دوخی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەرێژەیەکی بەرچاو لەچاو ئاینەکانی تر لەژیر ھەلکشان دایە بەتایبەتی لە دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا،
(پەتای كۆڤید 19) تەنیا وەك پەتایەك نامێنتەوە، بەڵكو گۆڕانی گەورە لە بیركردنەوەی تاكەكەسەكان، ئاین، حیزب، دەوڵەتان، نەتەوەكان لە جیهاندا دروستدەكات، هەروەها زۆر لە هاوپەیمانی و هاوبەشییە جیهانییەكان دەخاتەوە بەر پرسیار و داڕشتنەوەی تازە. ئەمانەش گۆڕانكاری گەورەی زانستی و ئابووری و كۆمەڵایەتی گەورە لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن.

زانایەکی ئەمریکی لە تویژینەوەیەکی ٣٠٠ لاپەرەی دا ئەوەی سەلماندووە کە لە سالی ٢٠٥٠ ئاینی ئیسلاو بە رێژەیەکی زور لەسەر ھەموو ئەدیانەکانی تر سەردەکەوێت ئەمەش ئەوە دەسەلمێنیت کە ئاینی ئیسلام ئاینیکی راست و دروستە
چەند نمونەیەکمان بینی لەگەل ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەویش ئەوەبوو کە خەلکی تەنھا ھانایان بو خوای گەورە دەبرد بەتایبەتی وەلاتە ئەوروپیەکان،
نمونەیەکی زیندوو، لەکاتیکدا بانگ قەدەغەکرابو کەچی لە کاتی ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا مزگەوتەکان کرانەوە بو یەکەم جار بانگ درا لە وەلاتە ئەوروپیەکان بەتایبەتی وەلاتی بەرازیل کە چەندین سال بو بانگ نەدەدرا لە مزگەوتەکان قەدەغەکرابو، بەلام لە کاتی ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا خوشبەختانە مزگەوتەکانی وەلاتان کرانەوە، داوایان لە خەلک دەکرد کە لە خوای گەورە بپارینەوە تا ڤایرۆسەکە زیاتر تەشەنە نەکات.

كۆرۆنا دەستی بەسەر جوڵەی ئابووری جیهانیدا گرت خۆشی بینینی لە جیهان وەستاندووە، ئەوەش كاریگەرییەكی زۆری لەسەر هەموو مرۆڤەكان دروستكردووە، بە پلەی یەكەم لەسەر دەوڵەمەند و دەسەڵاتداران. لەبەرئەوە ئەمجارە هەژاران و دەوڵەمەندان پێكەوە كەوتوونەتە ژێر كاریگەری یەكێك لەو پەتایانەی رووحی مرۆڤ و ئابووری دەكێشێت.

ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو لایەن لەخودەگرێت ؟
١-لایەنی خراپ
ئەوەیە کە چەندین خەلک ئازیزانیان لەدەست دا و مردن بەھوی چوونی ڤایرۆسەکە بو ناو لەشیان کە بووە ھوی گیان لەدەستدانیان.
٢- لایەنی باش
ئەوەبو کە خەلک بویان دەرکەوت کە ئاینی پیروزی ئیسلام ئاینیکی راست و دروستە سال بەسال خەلک بە لیشاوی دینە ناو ئاینەکە
Top