رێکەوتنی هەولێر و بەغدا خاڵی خستە سەر تەواوی پیتەکان
April 6, 2021
وتار و بیروڕا
٢-٢
پێکهاتەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان، لە پاش دامەزراندنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شەخسی ڕابەر جەنابی سەرۆک بارزانی کاریگەری جەنابیان وەکو کارکتەرێک لەسەر ڕای گشتی نێو دەوڵەتی و، شەخسی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم و خاوەن دیبلوماسی و هێزی نەرم و، شەخسی جەنابی کاک مەسرور بارزانی وەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی حکومەت لە هێزی ناوخۆیی و رژد بوون بۆ گەیشتن بە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا.
ئەمانە بە پەیرەو کردنی سیاسەتی دیالۆک و لێک تێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی عیراق، توانیان نەخشە رێگای گونجاو بدۆزنەوە و کۆتا خاڵەکان بخەنە سەر پیتە گونجاوەن وەکو کلیلی چارەسەری بۆ دۆخی عیراق و بەشێک بە نەخشە رێگای چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە بە گشتی.
ئەوە بوو پاش زیاتر لە هەشت مانگ، لە کفتوگۆ، توانرا ئەو رێکەوتنە بکرێت و کۆتایی بە قۆناعێکی دور و درێژ لە ناکوکی سیاسی لە نێوان هەردوو لادا بهێنرێت.
ئەگەر ئەم رێکەوتنە چارەسەری بنەڕەتیش نەبوبێت، بەڵام بۆ ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە، ئەگەر ئەوە بزانین، جگە لە کۆتایی هێنان بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مسۆگەر کردنی دەستهەڵات و مافاکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان چارەسەری زۆر کێشەی تر دەکات، وەکو..
- بەدەر کردنی هەرێمی کوردستان لە زۆر کێشەی میلیشیایی لەسەر ئاستی عیراق.
- رێکە گرتن لە وڵاتانی دەوروبەر کەبە رێگای عیراقەوە دەست بهەنە ناو کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
- رێگە گرتن لەو گروپە ناوخۆییانە ئەوانەی دەستیان لەگەڵ لایەنی دەرەکی هەبوو، کە زیاتر بتوانن بە پشتیوانی ئەو لایەنانە دژایەتی هەرێم بکەن
هەر بۆیە و بە پێی ئەو پێشهاتانەی دوای رێکەوتنەکە دێنە ئەنجام.
بینیمان لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکیتی پاش دژایەتیێکی دورو درێژ بو هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بە گشتی، گەرایەوە و دەست خۆشی لە تێمی دانوستاندکاری حکومەت کرد بۆ گەیشتن بە رێکەوتن!.
هەروەها لە لایەکی ترەوە جەمیل بایک هاوسەرۆکی پ ک ک بە لای خۆیانەوە بە فەرمی داوای دان و ستاندن یان کرد لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان!.
هەندێک لایەن شۆک گرتویانە و تا ئێستا نوقەیان لێوە نەهاتووە!.
جگە لەوەی غەزعەلی سەرۆکی عەسایب لە حاڵەتێکی هەستیریا دا دژایەتی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمریکیەکان نیشان دا!.
ئەم حاڵەتانە، ئەگەر نیشانەی شتێک بدەن، ئەوە نیشانەی شکست خواردنی ئەو گروپ و لایەنانەیە و گەڕانەوەیانە بۆ خالی سفر.
بۆیە دەڵێن سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان توانی خەلەکان بخاتە سەر پیتەکان و گرێ کوێرەی ئەو معدەلاتە بکاتەوە کە سەرکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات و ناحەز و نەیارانی توشی ئیفلاسی سیاسی و مۆڕالی بکات و شکستیان پێ بێنیت.
لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتیش هەرێمی کوردستان توانی هێزی سیاسی و دیبلۆماسی خوی بسەلمێنیت و پێگەی خۆی بە هێز بکات و ئەو راستیە دووپات بکاتەوە، لە نە لە ناوخۆی عیراق و نە لەسەر ئاستی ناوچەکە و تا دەگاتە پرسە نێودەڵەتیەکانی پەیوەندار بە رۆژهەڵاتی ناوەراست، هیچ پرسێک بە بێ هەرێمی کوردستان چارەسەر نابێت.
بەڵکو هەرێمی کوردستان بە پێکە سیاسی و ئابوری و جوگرافی خۆی، بەڵانسی راگرتنی هاوسەنگی یە لە ناوچەکە و تەواوی پرسەکان دەبێ بە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دا تێپەڕن.