گرنگی سەرەدانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا
March 31, 2021
وتار و بیروڕا
سەرەتا دەبێ ئەوە لە بیر نەکەین کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بە تایبەت دەگەرێنەوە بۆ سەردەمی سەرۆکی پێشوتری فەرەنسا "فرانسوا میتران".
لە ساڵی ١٩٩١ فەرەنسا ڕۆڵێکی گرنکی هەبوو لە دەرکردنی بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە " ٦٨٨ " سەبارەت بە قەدەغە کردنی فرینی فڕۆکە لە ژێر هێڵی " ٣٦ " و پاراستنی هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی تریشەوە وەکو پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ دۆزی گەلی کورد هاوسەری فرانسوا میتران خاتوو "دانیال میتران"، کە دۆستێکی بە هێزی گەلی کورد بو و تا رادەیەک کاریگەری لەسەر سیاسەتی وڵاتەکەی هەبووە بەرامبەر بە گەلی کورد.
سەرەدانەکی ئێستای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا، درێژە پێدەری سەرەدانەکەی ساڵێ ٢٠١٩ یە، بە تەواوی رەهەندەکانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا و پرسەکانی تری ناوچەکە بە گشتی لە رووی سیاسی و ئابوری و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی دیموکراسی و تا دەگاتە ململانێی ئایدیا و بەرە جیاوازەکانی دەستیان لە ناوچەکەدا هەیە.
گومان لەوەدا نیە کە دۆخی نالەباری ئێستای عیراق و دەستێوەرانی دەرەکی پرسێکی سەرەکی ناو گفتوگۆیەکانی ئەم سەرەدانە دەبن.
هەروەها هەژمونی ئێران و کاریگەریەکانی لەسەر پرۆسەی سیاسی لە عیراق، لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و ئەجنداکانیان، تا دەگاتە تەواوی پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئێران بە لای خۆیەوە لە دژی هەر هەنگاوێکی ئاسایی کردنەوەیە لەو نێوان هەولێر و بەغدا، لە لایەکی ترەوە لە دژی سیاسەتەکان ئەمریکا و رۆژ ئاوایە لەەناوچەکە و ململانێ گەیشتۆتە ئاستێک کە پاشگەزبونی بۆ نیە.
هەر بۆیە ئێران خۆی گەیاندە چین و رێکەوتنێکی ٢٥ ساڵانە لە نێوانیاندا ئیمزا کرا، وەکو بەرەنکاربونەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا لە سزا ئابوریەکان و بەرنامەی ئەتۆمی، بێ گومان ئێران لە هەمان کاتدا دەیەوێ لە دژی هەنگاوەکانی سعودیە و ئیمارات و میسر و بەرەی عەرەبی بوەستێت و دەستێوەردانەکانی خۆی لە ناوچەکە بپارێزیت.
بۆیە هەرێمی کوردستان وەکو پێکەی بەهێز و سەنتەری دیموکراسی لە ناوچەکە دەبیندرێت کە وای کرد سەرۆکی فەرەنسا بە فەرمی پانگهێشت نامە ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش هێزێکی تر بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت، کە دەتوانێت بە پێی معادلەیەکی گونجاو لە چوارچێوەی نەخشە رێگایانی هاوپەیمانی دەوڵەتی و رێکەوتنی ئیبراهیم و بەرەی عەرەبی و پرسی دیموکراسی و بەرەنگاربونەوەی تیڕۆر و محوەری مقاومە، دەتوانێت پێکەی خۆێ لە ناو ئەو معادلانەدا بەهێز بکات و کار بۆ ئایندەی کورد بکات وەکو پرسێکی نەتەوەیی و سەرەکی لە ناوچەکەدا.
دەنگۆی سەرەدانێکی نزیکی سەرۆک وەزیرانی عیراقی مستەفا کازمی بۆ وڵاتی سعودیە هەیە، کە ئەویش لە هەمان چوارچێوەی هەمان پرسەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی دور خستنەوەی عیراق لە ئێران و کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانەکانی ئێران لە عیراق و ناوچەکە بە گشتی، کە ئەو هەنکاوەش جارێکی تر بە قازانجی هەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە.
ئەم پرسانە هەموویان خاڵی گرنک و چارەنوسسازن بۆ هەرێمی کوردستان و گرنگی سەرەدانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا دیاری دەکەن، لە کاتێکدا پێشهاتەکان ئاماژە بۆ گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە دەکەن، لەوانەش نەمانی عیراق وەودەوڵەتێکی یەکگتەتوو و جێگرەوەکەی لە هێزی سیاسی و ئابوری لە ناوچەکە هەرێمی کوردستان دەبێت.