كۆرۆنا لۆ ئێستا
March 30, 2021
وتار و بیروڕا
له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا، به‌رپرسانی ته‌ندروستی هۆشداری ئه‌وه‌یاندا؛ كه:ْ ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه!؟ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شییان باس كرد، كه:ْ هه‌موو جۆره گۆڕاو و نوێیه‌كان بوونییان هه‌بووه و تۆمار كراوه. ئه‌وجا به هۆی ئه‌وه‌ی تاكی كوردی ئاستی ڕۆشنبیری گشتی و هۆشیاری دروستی لاوازه، سه‌ره‌ڕای ناسه‌قامگیری باری ئابووری و سیاسی و دارایی ووڵات و نه‌بوونی پاره و مووچه...هتد. ئه‌مه وای كردووه، كه: خه‌ڵك دڕدۆنگ و لا سار ببێت و ته‌نانه‌ت پابه‌ند به ڕێنماییه‌كان نه‌بێت و وه‌كو ناڕازییه‌ك وێنای بكات. لۆیه، لات ئاسایی بێت، كه: هاووڵاتی خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه وا بڵاو بكاته‌وه كه كۆرۆنا نییه یان مه‌ترسی نییه یان هتد.... له ئێستادا، ئێمه هه‌نگاو لۆ قۆناغی دووه‌می شه‌پۆڵی دووه‌م ده‌نێین و پێش بینی ده‌كرێت ژماره‌كان زۆر ڕوو له زیاد بوون بكه‌ن!؟ هه‌رچه‌ند ئه‌و ژماره فه‌رمییه‌ی ڕۆژانه ئیعلان ده‌كرێت ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی توشبووان نییه چونكه ژماره‌ی تێست و پشكنینه‌كان به‌گوێره‌ی خواسته‌كان نییه، لۆیه: ژماره‌كه زیاتره. ئه‌وجا له شه‌پۆڵی یه‌كه‌م خه‌ڵك و عه‌وام هه‌بوو هه‌ر لاسار بوو ته‌نانه‌ت نه‌ده‌هاته ڕایێ! به‌س وه‌كی یاریزانی به‌ناوبانگی عێراق (ئه‌حمه‌د ڕازی/ خ.ع) به‌و نه‌خۆشییه ئۆغری كرد ئه‌و كات میلله‌ت خۆفه‌كی لۆ درووست بوو و ترسه‌كی لێ غارب بوو ئه‌و كات پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوو. له ئێستادا ئه‌گه‌ر بته‌وێت سیاسه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دابڕێژینه‌وه، ئه‌وا: سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین، كه: سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كه هه‌تا ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه نوێیه و هه‌موو شتێكی ده‌رباره نازانین، لێره‌دا دوو هه‌ڵبژاردنت له پێشه، ئه‌وانیش:
ا. ڕێگا بدرێت خه‌ڵك وه‌ك پێش كۆرۆنا تێكه‌ڵ ببێته‌وه، هه‌تا دوو له سێی خه‌ڵك تووشی بێن!؟ لێره‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانیان ده‌بێت، وه‌ك: پیر و په‌ككه‌وته و به‌ناوساڵ كه‌وتوو و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ژیان و ته‌ندروستییان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و له ده‌ستییان ده‌ده‌دین. به‌و مانایه‌ی، كه: قوربانی به دۆست و خۆشه‌ویست و هاوشاریییان بده‌ین! هه‌تا چ نه‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م دووله سێی دانیشتووانی هه‌رێم تووشی بێن ئه‌و كات، كه: خه‌ڵك تووشی بوون مه‌ناعه و به‌رگرییان لۆ دروست بوو سووڕی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌پچڕێت و چیدی ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیدار نابێت. هه‌روه‌ك كوو، له سوێد یان له به‌ریتانیا له سه‌ره‌تا ئه‌وه‌یان پیاده كرد به‌ڵام ده‌بێت تیلكه چاوێك له سه‌ر ژماره‌ی مردووان و ئه‌وانه‌ی ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه بێت، كه له نێوان (٣ - ٥٪)یه. بێگوومان ڤاكسین هه‌روه‌ك پێش بینی ده‌كرا هه‌تا ساڵی (٢٠٢٢ز) نه‌گاته عێراق و پڕۆسه‌ی په‌یدا كردنی به هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وێت كه‌مێك قورسه. هه‌تا ڤاكسینیش سه‌ت له‌سه‌ت ناتپارێزێت و بێمننه‌تت ناكات، لۆیه؛ ئه‌گه‌ر ڤاكسینیشت وه‌رگرت هێشتا ده‌بی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه‌كان پیاده بكه‌یت.
ئه‌وه‌شت وه‌بیر بێت، كه: دامه‌زراوه ته‌دروستییه‌كان ئه‌و توانایه‌یان نییه و له توانای هیچ ووڵاتێكیش نییه، كه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه توانای ته‌نینه‌وه‌ی زۆره؛ لۆیه: ناتوانرێت له یه‌ك كاتدا خزمه‌تگوزاری وه‌كو یه‌ك به‌رده‌ست بێت.
ب. ڕێكاری و خۆپاراستنه‌كان پیاده بكرێت: لێره‌شدا، گرفت ئه‌وه‌یه كه ئێره گرفتی به‌ڕێوه بردن و دارایی هه‌یه؛ وه پاره و دارایی له ده‌ست كه‌سی ئه‌مین نه‌بووه و خه‌ڵك ماوه‌یه‌كی زۆره مووچه‌ی نه‌دراوه‌تێ. ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین، كه: ناته‌بایی، ناڕێكی، لاته‌ریكی، ناسه‌قامگیری لێره هه‌مووی ده‌وری هه‌یه. ئه‌گه‌ر پابه‌ند بوون به ڕێنماییه‌كان پیاده بكرێت، ئه‌وا: هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م له‌و هه‌ڵبژارده‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه و باشتر خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی پێشكێش هاووڵاتییان ده‌كرێت.
خه‌ڵك خڕ بیلبتوون ده‌بێت ئه‌وه بزانن، كه؛ ئه‌م ده‌رد و په‌تایه جه‌نگێكه و هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێیكه‌وتووه و پشوو درێژی گه‌ره‌كه و هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه؛ تا ساڵی (٢٠٢٢ز) درێژه‌ی ده‌بێت و ده‌خایه‌نێت. پابه‌ند بوونت ئه‌ركێكی نیشتیمانی، نه‌ته‌وه‌یی، مرۆیی، ئایینیه و به جیهاد و خه‌بات لۆت ئه‌ژمارد ده‌كرێت.