ڕۆژی جیهانیی نه‌خۆشی سیل: (World Tuberculosis Day)

ڕۆژی جیهانیی نه‌خۆشی سیل:                       (World Tuberculosis Day)

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕۆژی (٢٤)ی ئاداری به‌ ڕۆژی جیهانیی نه‌خۆشی سیل دیاری كردووه‌؛ كه‌: هه‌موو هه‌ماهه‌نگ ده‌بن له‌ كۆتایی هێنان به‌و نه‌خۆشییه‌ درمییه‌ی؛ كه‌: ژیان و ته‌ندروستی زۆرانی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. (٢٤)ی ئادار ئه‌و ڕۆژه‌ بوو، كه‌: ڕۆبرت كۆخ ئاشكرای كرد، كه‌ (به‌كتریای چیلكه‌یی سیل)ی دۆزییه‌وه‌؛ كه‌: هۆكاری نه‌خۆشی سیله‌. ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هێشتا به‌ مه‌ترسی داده‌نرێت؛ وه‌ زیانی هه‌یه‌. وه‌ به‌تایبه‌ت لۆ ئه‌م ساڵ، كه‌؛ به‌ هۆی بوونی په‌تا و ده‌ردی كۆرۆنا هه‌موو جیهان ترسی لێ غارب بوو، كه‌: نه‌وه‌ك له‌ ده‌ست ده‌ربچێت و ژماره‌ی توشبووان ڕوو له‌ زیاد بوون بكات. هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بوو په‌یامی ئه‌م ساڵی ڕۆژی جیهانیی نه‌خۆشی سیل، ئه‌وه‌بوو كه‌: كات ناوه‌ستێت و میلی كاتژمێر له‌ لێدان ناكه‌وێت (the clock is ticking)، هه‌تا زه‌نگێك بێت هه‌تا هه‌موو ووڵاتان ئاگادار ببنه‌وه‌، كه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنا مكوڕتر بن له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ له‌ پێشینه‌كان، كه‌ لۆی تێده‌كۆشین به‌ بنبڕ كردنی ته‌واوی نه‌خۆشی سیل.
له‌ ساڵی (٢٠١٣ز) ژماره‌ی تووشبووان به‌ نه‌خۆشی سیل (٩) نۆ ملیۆن كه‌س بوو؛ وه‌ (١،٥) ملیۆن كه‌س به‌ هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ مردن. له‌ مانگی مایسی (٢٠١٦ز) ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی؛ هه‌موو ووڵاتان له‌ سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ هاوڕا بوون؛ كه‌: له‌ (٢٠) ساڵی داهاتوودا (٢٠١٦ – ٢٠٣٥ز) ستراتیژی به‌ ته‌واوی له‌ ناو بردنی نه‌خۆشی سیل پیاده‌ بكرێت. كه‌ ئه‌و ستراتیژیه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی {WHOs End TB Strategy}، كه‌: مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌تلێنه‌وه‌ و ژماره‌ی تووشبووان به‌ نه‌خۆشی سیل بكرێت به‌ سفر (Zero)؛ وه‌ هه‌روه‌ها ژماره‌ی مردن به‌ هۆی نه‌خۆشی سیل نه‌مێنێت و ببێت به‌ سفر (Zero). هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له‌ (ڕۆژی جیهانیی نه‌خۆشی سیل)دا داوا له‌ ووڵاتان ده‌كات؛ كه‌: هه‌ماهه‌نگ بكه‌ن له‌ كۆتایی هێنان به‌ نه‌خۆشی سیل.
له‌ ئێستادا هێشتا نه‌خۆشی سیل به‌ نه‌خۆشییه‌كی درم و كووشنده‌ حلێب ده‌كرێت، كه‌: ده‌توانرێت خۆی لێ بپارێزیت. له‌هه‌نووكه‌دا نه‌خۆشی سیل ڕۆژانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌بێته‌ هۆی مردنی (٤٠٠٠) كه‌س و زیاتر له‌ (٢٨٠٠٠) كه‌س تووشی سیل ده‌بن. هه‌ر به‌ هۆی به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سیل هه‌ر له‌ ساڵی (٢٠٠٠ز)ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هۆكار بووه‌ له‌ پاراستنی ژیانی (٦٣)ْ ملیۆن كه‌س و هه‌ر ووڵاتێك ته‌نیا یه‌ك دۆلاری له‌ به‌رنامه‌ی هۆشیاری و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سیل سه‌رف كرد بێت، ئه‌وا: (٤٣) دۆلاری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. له‌ ئێستادا، كه‌: جیهان به‌ره‌نگاری مه‌ترسی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه‌، ده‌بێت هێشتا له‌ پێشتان ووڵاتان (تاك و كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت) هه‌ماهه‌نگتر بن له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ڕۆژی جیهانیی نه‌خۆشی سیل.
Top