سینگ ئێشان
March 29, 2021
وتار و بیروڕا
مرۆڤ كاتێك كه‌سێك ده‌بینێت، كه سینگ ئێشه‌ی هه‌یه یان ئازاری له سینگ یان سه‌ر دڵ یان له كاژێڕی هه‌تا ناوكی ئازار، ئێش، سۆتانه‌وه، گرانی ....هتد هه‌بێت؛ ئه‌وا: له هه‌ر ته‌مه‌نێك دابێت قسه‌ی دوایی و به‌رایی، ئه‌وه‌یه كه؛ وه‌رامی ئه‌و پرسیاره وه‌ربگرین: ئه‌رێ ده‌بی ئه‌وه نه‌خۆشی دڵ نه‌بێت؟!
بێگومان، هه‌موو ده‌م هه‌ر كه‌سێك ژانه سینگی هه‌بێت ده‌بێت ڕای پزیشكی لۆ وه‌ربگیرێت! خڕ ئه‌وه بزانن، كه: ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له ڕه‌گه‌زی نێر بێت و له ووڵاتی ئێمه‌دا بژیێت، ئه‌وا: ئه‌گه‌ری توشبوونی زیاتره! خۆ ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ل ئه‌وه‌ش جغاره‌خۆر بێت؛ ئه‌وا: ئه‌و لا له‌و لای خراپتر. ته‌مه‌نیش هه‌تا كێڵ بێته‌وه و وه‌سه‌ر بكه‌وێت دیسان ده‌گه‌ل مرۆڤ نابێت.... هه‌موو پزیشكان، ئه‌وه‌یان به‌یان كردووه، كه: كاتێك ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌گاته (٤٥) ساڵی ته‌مه‌ن هیچ ده‌گه‌لت یار نابێت، ته‌نانه‌ت پزیشكان هه‌موو ده‌م له‌نێوانه ته‌مه‌نی (٤٥ - ٦٥) ساڵی ده‌ترسێن و هه‌ر كه‌سێك له‌و نیوه ته‌مه‌نه سینگ ئێشه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا؛ هه‌ر كووه‌ك بی پزیشك ده‌بێت تیلكه چاوه‌كی له‌سه‌ر نه‌خۆشی دڵ بێت. عاده‌ته‌ن به‌تایبه‌ت پیاوان له‌و نێوانه ته‌مه‌نه ڕكه‌ی ده‌كه‌ن و نایه‌نه ڕایێ!!!! كه له كۆڕ و مه‌جلیسان؛ ده‌ڵێن: ژن ده‌هێنین!؟ واتا، هێشتا مۆزه مۆز ده‌كه‌ن و نازانن، كه: ته‌مه‌نییان هه‌ڵكشاوه و ته‌مه‌ن یارییان نییه.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی دڵ: نه‌خۆشی دڵ له هه‌موو ته‌مه‌نێك ڕوو ده‌دات له مه‌لۆتكه‌یی هه‌تا پیری به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و زۆر دوای ته‌مه‌نی (٤٠) ساڵی زۆرتر و باووتره! هه‌ر لۆیه، هه‌ر كه‌سێك له‌و ته‌مه‌نه و به‌دواتر ژانه سینگی هه‌بێت ده‌بێت بزانرێت نه‌خۆشی دڵه یان هه‌و نییه. باشترین ڕێگا لۆ دیاری كردنی ئه‌وه، بریتی یه له‌وه‌ی دكتۆره‌كه نیشانه‌كان تاوتوو بكات و چه‌نده ئه‌و ژانه سیگه له گووینه به هۆی نه‌خۆشی دڵ بێت، ئه‌وجا هێلكاری و پشكنینی خین ده‌وری ده‌بێت. مه‌رج نییه، هه‌ر كه‌سێك ژانه سینگی هه‌بێت به هۆی نه‌خۆشی دڵ بێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ماران گه‌ستی له گوریسی ده‌ترسێت)! لۆیه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌ن، نێر بوو، جغاره خۆر بوو، شه‌كره‌ی هه‌بوو، زه‌ختی هه‌بوو، ...هتد. به‌و مانایانه‌ی هۆكاره‌كانی توشبوون مه‌وجوود بوون، ئه‌و كات ده‌بێت بڕیاری یه‌ك لاكه‌ره‌وه بدرێت.
هه‌رچی خه‌ڵك و عه‌وامه، ئه‌وا: ده‌بێت هه‌موو نیشانه‌كان و ئاكاری ژانه سینگی به هۆی نه‌خۆشی دڵ بزانن، لۆیه: ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌و نیشانانه‌ت هه‌بوو بڕۆوه خه‌سته‌خانه تا پزیشك بت بینێت، له‌وانه:
١. ژانه سینگێك زۆر تووند بێت و پێشتر قه‌ت ژانی وات نه‌دیت بێت و ژانه هه‌نده به حوجه‌ت بێت و كاته‌كه‌ی (٢٠) ده‌قیقه بخایه‌نێت.
٢. ژانێك وا هه‌ستێكت لۆ دروست بكات، كه: دای وه‌شاندووی، یان هه‌ست به داهێزران بكه‌یت یان ببوورێیته‌وه.
٣. ئه‌گه‌ر پێشتر، پێت گۆترا بوو سینگه كوژێ (زه‌بحه‌ی سه‌دری)ت هه‌یه و حه‌بی (بن زمان)ت هه‌بوو و سێ حه‌بت خسته بن زمانت و هێشتا ژانه سینگه‌كه‌ت مابوو.
٤. ژان و ئازاری سینگی بێتام و بێ مه‌فه‌ر، كه: به‌تووڵی عومرت پێشتر ئه‌و ژانه‌ت نه‌بووه و نه‌دیتیه.
٥. ژانه سینگ به ماندوو بوون بێت و به حه‌وانه‌وه نه‌مێنێت. جاری واهه‌یه نه‌خۆش ده‌ڵێت، كه: هێنكه هێنكم وێ ده‌كه‌وێت یان ده‌ڵێت؛ كوو ده‌ستم ده هه‌وكی بنێن وایه!!!
٭ نه‌خۆشی دڵ: خه‌ڵك به عام ده‌كرێن به دوو جۆره‌وه، ئه‌وانیش:
ا. هیچ نه‌خۆشی نییه؟ ئه‌وانیش دوو جۆرن، كه:
١. هیچ نه‌خۆشی نییه: ئه‌وانه‌ن، كه هیچ پێشتر ته‌شخیس نه‌كراون، كه نه‌خۆشی دڵییان هه‌یه. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ژانه سینگی هه‌بوو، وه نیشانه‌كانی سینگ ئێشه‌كه وه‌ك باسكرا وا بوو؛ ئه‌وا: پزیشك تاوتووی نیشانه‌كان و هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی دڵ ده‌كات. جاری واهه‌یه نه‌خۆشه‌كه پشكنینه‌كانی سپ و ساغه به‌ڵام نیشانه و سینگ ئێشه‌كه‌ی كتومت به نه‌خۆشی دڵ ده‌چێت و ده‌گۆترێته نه‌خۆشه‌كه نه‌خۆشی دڵ (سینگه كوژێ = زه‌بحه‌ی سه‌دری)ت هه‌یه.....
ب. پێشتر (نه‌خۆشی دڵ)ی هه‌بووه؟ كه‌سه‌كه پێشتر پێی گۆترایه، كه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه به‌ڵام له هه‌نووكه‌دا ژماره و جاره‌كان یان تووندی و تیژییه‌كه‌ی زیاد بووه، ئه‌و كات ده‌گۆترێت سینگه‌كوژێی ناجێگیر (زه‌بحه‌ی غێر موسته‌قیر)هه‌یه‌تی و نیشانه كلینیكیه‌كان ئه‌و نه‌خۆشییه دیار ده‌كه‌ن!!!
نه‌خۆشی دڵ به‌تایبه‌ت سینگه كوژێ (زه‌بحه‌ی سه‌دری)؛ ئه‌گه‌ر زوو بدۆزرێته‌وه و نه‌بوو بێته (جه‌ڵته‌ی دڵ) چاره‌سه‌ری ئاسانتره و زۆرتر ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی دڵ ده‌مرن زیاتر له (٨٥٪)ه‌یان پێش گه‌یشتن به خه‌سته‌خانه‌یه..... ئه‌وجا ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان بزانیت و ژانه سینگی به هۆی نه‌خۆشی دڵ بزانیت، ئه‌وه هۆكار ده‌بێت له‌وه‌ی زووتر نه‌خۆشیه‌كه‌ت بناسرێته‌وه و دیاری بكرێت.