دۆخی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان بۆ ئاسایی ناکرێتەوە ؟

دۆخی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان بۆ ئاسایی ناکرێتەوە ؟

ئەمەی لە کەرکوک دەگوزەرێت بەدەر لە ھۆکاری خیانەتی یەکێتی لە ١٦ ئۆکتۆبەر کە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی توشی ئەم نەھامەتی و تەعریب و ماڵ وێرانیەکرد... بەھەمان شێوە یەکێتی بەھۆیی بەرژەوەندی حزبی و تایبەتی ھۆکاری سەرەکی ئاسایی نەبونەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکانە و نایەوێت دۆخی ئەو ناوچانە ئاسیی ببێتەوە.

یەکێتی و دوژمنانی کورد لەکەرکوک و ناوچەداگیرکراوەکان تێگەشتون گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک تەنھا گەرانەوەی حزبێک نیە، گەرانەوەی شکۆرو ئارامی و خزمەت گوزاریە، کۆتایی ھێنانە بەرێکەوتنی خیانەت کارانی یەکێتی لە ١٦ ئۆکتۆبەر و کۆتایی ھێنانە بەبازرگانی نەوت و مادەی ھۆشبەرو دەست درێژی بۆسەر سەروماڵی دانیشتوانی سنورەکەیە و چەسپاندی یاسایە.

گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک... کۆتایی ھێنانە بەتەعریب و گەراندنەوەی شکۆیی سەرجەم پێکھاتەکانی کەرکوک و سنورەکەیە کەبەھۆی دەسەڵاتی سەپێنراوی ناوچەکە دەچەوسێنرێنەوە.

گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک... کۆتای ھێنانە بەحەشد و ئتحادی و عسایب و ئەم ھەموو گروپی چەتەو مافیایەو ئەم عەسکەرتارێتەیە کە لەناوچەکە بوونیان ھەیە و زیندووکردنەوەی داموو دەزگا فەرمیەکانی ناوچەکەیە.

گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک... دانانی پارێزگارێکی کورد و ئەکتیف کردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگایە، کەخاوەن بریار و دەسەڵاتبێت و لەپێناو بەرژەوەنی دانیشتوان کەرکوک و سنورەکە کاربکات، کۆتایی زوڵم و ستەم و مافیا گەراییتی دەبێت بۆ خائین و داگیرکەران.

بۆیە یەکێتی و دەسەڵاتی سەپێنراو کەرکوک و ناوچەکە، ھەموو ھەوڵێکیان خستۆتە گەر بۆ دروست کردنی بەربەست لەپێش گەرانەوەی پارتی، دڵنیابن کۆتای ئەم چەتەگەری و داگیرکارییە زۆر نزیکەو بەگەرانەوەی پارتی رێز و شکۆ بۆ سەرجەم پێکھاتە رەسەنەکانی کەرکوک و ناوچەداگیر کراوەکان دەگەرێتەوە و ئارامی ئاسایش و ئاوەدانی و خزمەتکردن دوبارە روی تێدەکات.
Top