ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ولێر جیهانی هه‌ژاندن ..

ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ولێر جیهانی هه‌ژاندن ..
ترس له‌ پوولێكی 2 سه‌نتیمه‌ترو نیووی
فۆبیای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی
فۆبیا له‌ فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری

كوردستانیان ، له‌هه‌موو جیهان وه‌ك هه‌ولێرییه‌كان شاری هه‌ولێرییان خۆشه‌وده‌وێیت و وه‌ك بیلبیله‌ی چاویان ده‌یپارێزن،نه‌ك هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ هه‌ره‌دێرینترینه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی كه‌ ژیانی تێدا به‌رده‌وام بێ .
به‌ڵكو هه‌ولێر سومبولی سیاسیی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون ، به‌رخودان و خۆ نه‌چه‌ماندنه‌وه‌ ی كوردستانه‌ و قیبله‌نومای ئازادیخوازان و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و لێبورده‌یی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ ، پایته‌خت و ناوه‌ندی بریاری سیاسیی كوردستانه‌ .
ئه‌مرۆرۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11-3-2021 یه‌ ، كوردستانیان وهه‌ولێرییه‌كان ، له‌ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوخێزانیان ‌ سه‌رفرازانه‌ یادی 31 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ده‌كه‌نه‌وه‌ ، یادی 51 ساڵه‌ ، نیوسه‌ده‌ی به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێ له‌ مافی نه‌ته‌وه‌یی 11ی ئازاری 1970 ده‌كه‌نه‌وه‌ . هه‌روا نه‌فره‌ت له‌ رێككه‌وتنی 6ی ئازاری 1975 ی جه‌زائیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌پرسن ، ئه‌رێ تاران ، به‌غدا ، ئه‌نقه‌ره‌ ، دیمه‌شق كوا
سه‌دام حسین .. ؟؟ ئه‌ی شا ره‌زا په‌هڵه‌وی چی لێ هات ..؟ ئه‌ی هه‌واری بومیدیه‌ن ..؟
وا خاوخێزانه‌ كوردستانییه‌كان ،وه‌ك خاوخێزانه‌ هه‌ولێرییه‌كان‌،یادی ساته‌ شوومه‌كانی كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌وئه‌نفال وجینوساید ده‌كه‌نه‌وه‌ ونه‌فره‌ت دوای نه‌فره‌ت بۆ ئه‌نجامدام ده‌رانی ده‌نێرن . له‌هه‌مان كاتدا سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رانه‌ مۆمێكی دیكه‌ی گه‌ش بۆ یادی له‌دایك بوونی 105 ساڵه‌ی سه‌رۆك و رابه‌ریان ، باوكی كورد مسته‌فا بارزانی ده‌نێرن رۆژی له‌دایك بوونی ئه‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌ی ( جبل الاشم ) ه‌ ، مسته‌فا بارزانی ناونیشانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ رۆژی 14-3 -پیرۆزتر ده‌كه‌ن ، رۆژی له‌دایك بوونی ئه‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌ی كه‌ قبوڵی نه‌بوو ( كورد سه‌پانی باوكی كه‌س بێ‌ ) به‌رزو پیرۆز راده‌گرن .
كه‌ كورد كه‌سه‌پانی باوكی كه‌س نه‌بوه‌و نابێ ، ترس له‌ پوولیێكی 2:5 سم بۆ به‌غدا ، تاران ،ده‌بێ فۆبیایی چی بێ وا‌ زراوڕێژی كردوون پوولێك بۆ رێزلێنان له‌ هاتنی میوانی مه‌زن پاپا به‌ره‌نسیسی پاپای فاتیكان و باوكی روحی مه‌سیحیه‌كانی جیهان دیزاین كرابێ ، ده‌بێ بۆ دیزاینه كه‌ی وا مه‌ترسی هێن بێ ته‌خت و تاراجییانی هێنابێته‌ هه‌ژان ..!! .
پاپا فه‌ره‌نسیس سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوانه‌ گه‌رایه‌وه‌ فاتیكانی ئیتالیا ، له‌وێوه‌ جارێكی ترسوپاس وسڵاوی رێزوپه‌یامی برایه‌تی بۆسه‌ركردایه‌تی سیاسیی و حكومه‌تی هه‌رێم وخه‌ڵكی كوردستان و پایته‌ختی لێبورده‌یی نارده‌وه‌ .
به‌ڵام فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ر له‌ هه‌ولێره‌ ، هه‌ر له‌ پایته‌خته‌ ناوداره‌ جوانه‌كه‌ی ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتی و لێبورده‌ییه‌ .. كۆته‌ڵه‌كه‌ی هه‌ر له‌به‌رزییه‌وه‌ یه‌ ، له‌ پشته‌وه‌ی پاپا فه‌ره‌نسیس سڵاوی به‌خێرهاتن و سه‌رفرازی به‌رزكردبۆوه‌ .
ئێره‌ هه‌ولێره‌ ، یاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تیی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرییه‌ ، له‌ دیزاینی باگراوه‌ندی پووله‌كه‌ی پاپا فه‌ره‌نسیس دا مێژووی نزیك و دووری لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ ، له‌ مێژووی نزیك دا ، هه‌ر دوێنێ بوو ، له‌م یاریگایه‌ جارنامه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یێندرا ، تیله‌رسه‌ن و مه‌كگۆرك له‌ته‌شكی ته‌ڕیخۆیان هه‌ڵدا ، رابه‌ری كوردستان مه‌سعورد بارزانی خۆی شه‌رمه‌زاری مێژوو و خواو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی نه‌كرد ، بوێرانه‌ په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی و به‌رخودان و خۆ نه‌چه‌ماندنه‌وه‌ی راگه‌یاند .
ئێره‌ هه‌ولێره‌، كوردستانییان شانازی به‌ سه‌ردانه‌ مێژووییه‌كه‌ی پاپا فه‌ره‌نسیس ده‌كه‌ن وپایته‌ختیش له‌ لاپه‌ره‌ی زێرینی خۆیدابه‌هێلی درشت رۆژان وساته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی تۆماركردوه‌ . ئێوه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پوولێكی دوو سانتیمه‌ترو نیووی فۆبیا گرتوونی و هه‌تره‌شتان چووه‌ .
ئێره‌ هه‌ولێره‌ ،كوردستانیان و هه‌ولێرییه‌كان وا یادی په‌نجاویه‌ك ساڵه‌ی رێككه‌وتنی یازده‌ی ئازاری 1970و یادی سی ویه‌ك ساڵه‌ی راپه‌رینی یازده‌ی ئازاری 1991 ئاوێته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن وبه‌ گیانی پڕله‌به‌رخودان و هزری هۆشیاری و ئیراده‌ی خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ردارنه‌بوونی مافه‌كان ، یادی 11ی ئازار‌ پیرۆز ده‌كه‌ن .




Top