ڕاپەڕینە مێژوویەكەی گەلی كورد

ڕاپەڕینە مێژوویەكەی گەلی كورد

لە ٥ى ئاداری ساڵی ۱۹۹۱دا لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە و پلانەی بەرەی كوردستانی دایڕشت و لە شاری ڕانیە یەكەم زەنگی ڕاپەڕینی شكۆداری خەڵكی كوردستان لێدرا و هاووڵاتیانی كوردستان بە گڕوتینەوە بەرامبەر حوكمەتی پێشوی بەعس ڕاپەڕین و بناغەی قۆناغێكی گرینگی ڕزگاریان لە دەستی ستەمكاری دانا ،
ئەمساڵیش وەك و هەموو ساڵێك لە شاری ڕانیە و لەو شوێنەی کە یەکەم فیشەکی راپەڕینی لێ تەقێندرا ئاڵای کوردستان هەڵ ئەكرێت شار ب ئاڵای كوردستان و دروشمەكانی ڕاپەڕین ئەڕازێندرێتەوە تاجە گوڵینەی وەفاش لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دا ئەنرێت بەم چەشنە یادی ۳٠ساڵەی ڕاپەڕینی شکۆداری باشووری کوردستان ئەكرێتەوە، ماوەی ۳٠ساڵە و دوای ڕاپەڕینی بەشکۆی باشووری کوردستان لە ساڵی ۱۹۹۱ هەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی 5ى مانگى مارس تاکوو21ى مانگه‌كه‌ كه‌ ڕۆژی نەورۆزه‌ و تێیدا سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی باشووری کوردستان لە ئاسەوارەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس پاک کرانەوە، خەڵکی بەشکۆوە یادی بۆنەکانی ئادار و ڕاپەڕین و نەوروز دەکەنەوە و وەک دەسپێکی قۆناغیکی گرنگ و چارەنووسساز لە دیرۆکی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستاندا پێناسەی دەکەن.
Top