متمانە و یاسا؟!
March 4, 2021
وتار و بیروڕا
(لاھور)و ئەڵقە لەگوێکانی کەمافیا ئاسا دەستیان بەسەر زۆنی فەوزادا گردووەو پیشەیان تیرۆر کردن و قاچاغ چێتی و ھاوردەکردنی مادەی ھۆشبەر و خیانەت و خۆفرۆشی ھەموو کارێکی نایاسایی و نائەخلاقیە،
دەبێت دووا کەسبن باس لەمتمانەو سەروەری یاسا بکەن، گەر یاسا سەروەربێت، دەبێت (لاھور) یەکەم کەسبێت ملی بەپەتی سێدارەوە بکرێت، نەک شوێنگرەوەی دادگا و دەزگا ئەمنیەکانبێت!
ھەرچەن دروست کردنی ناکۆکی و تێکدانی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان، پیلانێکی کۆنەوەو ھەر سەردەمە و نەیارانی کورد و کوردستان، کەسێکیان لەو بنەمالە راسپاردوور ئەو رۆڵە بگێرێت، لەئێستەدا (لاھور) لەوپەری بێ ئابرویی و بێ شەرمی و نەفامیدا رۆڵدەگێرێ و بێباکە لە قوربانیدان و خۆێن بەخشینی سەدساڵی نەتەوەی کورد، ھەموو یاسا زەمینی و ئاسمانیەکان پێشێڵ دەکات لەپێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی!
دەبێت (لاھور) ئاغاکانی باش بزانن، دژایەتی کردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دروست کردنی بەربەست و بڵاو کردنەوەی ھەواڵی فەیک، حکومەت ناوەستێنێت لە چاکسازی و خزمەت کردن و بەرەوپێشچوون، کوردستان لەسەر راستەرێی خۆیەتی، ئەوسەردەمە تێپەریوە خائین و خۆفرۆش بەدرۆ چەواشەکاری جوانیەکان ناشرین بکات و راستیەکان ھەڵگێرێتەوە.