ئیدارەی بایدن و ستراتیژیەتی نوێی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئیدارەی بایدن و ستراتیژیەتی نوێی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست

جیاوازی لە نێوان سیاسەت و ستراتیژیەتی هەردوو پلرتی سەرەکی ل ئەمریکا، پارتی دیموکرات و پارتی کۆماری شتێمی نوێ نیە، وەکو هێزی نەرم و هێزی رەق.

هەریەک لەم پارتانە لە کاتی وەرگرتنی دەستهەڵات، بە شێوازێکی جیاواز لە ئەوی تر سیاسەتی پەیرەو کردووە و بە پیێ ستراتیژیەتی خۆیان پلانیان داناوە، لە سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندی دیبلوماسی و ئابوری و ململانێی هێز.

بەڵام ئەوەی لەسەری کۆکن پاراستنی بەرژەوەندی و پێگەی ئەمریکا، ئەگەر رێگایەکی جیاوازیش بگرنە بەر، بەڵام ئامانج هەر یەکە.

لە هەر ناوچەیەک و بە پێی رووداوەکان ئەمریکا سیاسەتی خۆی دارشتووە، زیاتریش پەیرەوی ئەو سیاسەتە دەکات کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکان دا بیت، لەسەر ئەو بنەمایە دۆست و دوژمنی خۆی لێک جودا دەکاتەوە، ئەگەر کاتیش بیت، بەو پێیەی نە دۆستی بەردەوام و هە دوژمنی بەردەوام هەیە.

قۆناغی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە رووی سیاسی و تا دەگاتە ئاستی هێز، زۆر ئالۆز و فرە لایەنە، هۆکاری جیوسیاسی زیاتر کاریگەریان خستۆتە سەر ململانێ و دۆخی ناوچەکە.

چوار سالی ئیدارەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆنالد ترامب، زۆر جیاواز بوون لە هەر سەرۆکێکی تری ئەمریکی، توندی لە بریار دان و بەرەنگاربونەوەی خێرا باڵی بەسەر کۆشکی سپی دا گرتبو، بە هەموو لایەکەوە پێداچونەوە بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا دا کرا، لە رووی سیاسی و دیبلوماسی و ئابوری و هەتا دەگاتە ئاستی لەشکری و هێز.

ترامب توانی لە ماوەی سەرۆکایەتی خویدا، هەندێک نەخشە رێگا بۆ سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دیار بکات کە دەکەونە بازنەی بەرژەوەندییە درێژ خایەنەکانی ئەمریکا، بە شێوەیەک هەتا ئیدارەی سەرۆکی نوێ جۆ بابدن ناتوانێت پشت گوێیان بخات، بەڵکو دەبێت پەیرەوی هەمان سیاسەت بکات.

وەکو یاسای دژە تیرۆر، بەستنەوەی ئیسرائیل بە ستراتیژیەتی ئەمریکا لە ناوچەکە، دەرچوون لە رێکەوتنی ئەتۆنی لەگەڵ ئێران و بەرەنگاربونەوەی ئێران بە شێوەیەکی فراوانتر، پێک هێنانی بەرەی عەرەبی، رێکەوتنی ئیبراهیم، پشتگیری کردن لە پرسی سیاسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، هەولی دوور خستنەوەی هاوپەیمانەکانی ئێران و سوریا و کەم کردنەوەی ڕۆڵیان، کار کردن لەسەر لغاو کردنی ئێران و تورکیا و کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانیان لە ناوچەکە، فشار خستنە سەر حکومەتی عیراقی بۆ رێکەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

بونیادنانی گەورەترین کونسلخانە، دانانی سیستەمی پاتریۆت و ئەو پەیامەی بەدوایدا هەیە، هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووی لۆجستی و چەک، هەژمارکردنی هێزی پێسمەرگە و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی، ئەمانە هەمووی ئاماژەن کە ئەمریکا هەرێمی کوردستان وەکو سەنتەری جمولی خۆی لە ناوچەکە دەست نیشان کردووە.

یەکەم هەنگاوی ئیدارەی بایدن کە سەلماندنی پەیرەو کردنی هەمان نەخشە رێگایە، وەڵامدانەوەی هێرشە نوسەکیەکەی ڕێران بو بۆ سەرهەولێر، دواتریش لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا لە پشتکیری کردنی هەولێر و پاراستنی لە دژی هەر هەولێکی دەستێوەردان، کە ئەم کاردانەوە بە هەنگاوێکی نوێ لە سیاسەتی ئەمریکادا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەنیندرڵت، کە ئیدارەی ترامب دەستی پێ کرد و ئیداری بایدنیش بەردەوامە لەسەری

ئەمانە هەمووی نیشانەی دڵخۆشکەرن بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە بەو هەوڵوێستەی ئەمریکا هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ناو بازنەی هێرشەکانی ئێران، بەڵام بڕوامان وایە کە هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبیت و لە قۆناغەکانی داهاتودا زیاتر پێشکەوتن بە خۆیەوە دەبینێت و دەرگای فراوانتری بە روودا دەکرێنەوە و ئەندامێکی بەهێز دەبیت لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی.
Top