ڕێكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حوكمه‌تی فیدڕالی ته‌نها مووچه و بووجه نیه...!
March 2, 2021
وتار و بیروڕا
زۆر لایه‌ن له هه‌رێمی كوردستان وا ده‌ری ده‌خه‌ن كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ل حوكمه‌تی عیراقدا ته‌نها مووچه و بووجه‌یه،بۆیه به‌رده‌وام فشار ده‌كه‌ن له رێگای كه‌ناله‌كانی خۆیانه‌وه هه‌ولی به‌لاڕێ بردنی ڕای گشتی ده‌رێت،كه‌وا ده‌ربخه‌ن رێكه‌وتنی نێوانی هه‌ولێر و به‌غداد ته‌نها بووجه و مووچه‌یه به‌لام به‌هۆی بوونی به كرێ گرتنی له لایان نه‌یارانی كورده‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن،به‌لام راستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی عیراقدا كێشه‌یه‌ی میله‌تێكه كێشه‌ی خاكه و زه‌وی و نه‌ته‌وه‌یه،سه‌د ساله هه‌ر رۆژ و وهعدێك بووه به‌لام له كۆتایدا ئامانج یان سرینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و بچووك كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه،بۆیه سالانێكی زۆره ئێمه ده‌مان نه‌وێت له‌گه‌لیان رێك بكه‌وین به‌لام ئه‌وان نایان وێت رێك بكه‌ون سه‌د سالی رابردوو به‌س بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك لێوه فێر ببین كه‌وا خاوه‌ن به‌لێن و كرداری خۆیان نین ئه‌مرۆ رێكبكه‌ون به‌یانی ئه‌گه‌ری پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان هه‌یه له رێكه‌وتن،به‌لام ئاماده نه‌بوونی كورد هه‌ردم بۆ ئه‌گه‌ره‌كان كێشه‌ی ئه‌مرۆ مان نیه هه‌رده‌م بێ ئاماده بوون بۆ ئه‌گه‌ره‌كان كێشه‌ی سه‌ره‌كی نه‌بوون و فشار بۆ سه‌ر گه‌له‌كانمان دروست بووه،تا خۆمان چاره‌سه‌ر بۆ خۆمان نه دۆزینه‌وه كه‌س بۆ ئێمه نا دۆزێته‌وه یه‌كه‌م كاری لایه‌نه كوردیه‌كان ده‌بێت ئه‌وه بێت یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بن چونكه یه‌كگرتنمان له رابردوو و ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه ده‌ستكه‌وتنی باش بۆ گه‌له‌كه‌مان به ده‌ست هاتووه،
رێكخستنه‌وه‌ی داهات و باج و گومرگ له ناوه‌خۆ دا و به‌ركار كردنی یاسایی چاكسازی داهاتی ته‌واو بۆ هه‌رێم و دابین ده‌كات ئه‌مه‌ش به یه‌ك ریزی و ته‌بانی نێو مالی كوردی ده‌كرێت،سه‌ر ئه‌نجام به قازانجی گه‌لی كورد ده‌شكێته‌وه و زیاتر پێویستمان به ده‌رگا لێدانی كه‌س نابێت،چونكه سالانێكی زۆره خه‌لكی كوردستان رێز له حوكمه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌گرێت له قه‌یرانه‌كان له‌گه‌لی بووه بۆیه پێویسته وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م گه‌له ماندوو نه‌ناسانه یه‌كگرتوو و ته‌بان بن ،ئه‌گه‌رنا هه‌موومان سه‌ر نهشێنی یه‌ك گه‌شتین،ده‌بێت لایه‌نه‌كان به‌و په‌ری هه‌ست كردن به‌رپرسیاریدا خه‌لكی كوردستان بگه‌ینین به كه‌نارێكی ئارام ،هه‌ر ئه‌گه‌رێك بێت پێكه‌وه هه‌موو ده‌ستكه‌وت و خوێنی شه‌هیدان له بار و له ناو ده‌چێت.