لەسیاسەت دووژمنی ھەمیشەیی و دۆستیی ھەمیشەیی نیە.

لەسیاسەت دووژمنی ھەمیشەیی و دۆستیی ھەمیشەیی نیە.


لەسیاسەت دووژمنی ھەمیشەیی و دۆستیی ھەمیشەیی نیە، ئەم ساتە دەخوازێت کۆیی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان یەکگرتوو یەکدەست و ھاوکارو پالپشتی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانبن، پلانێک بۆ دەرچوون لەم گەمارۆدانە بێ ویژدانییە، ئەم هەڕەشە شەڕانگێزییە، ئەم بێمروەتیە، کە هیچی کەمتر نییە لەپڕۆسەی بەدناوی ئەنفال و کارەساتی هەڵەبجە، کە پێویست بە زانیاری زۆرناکات تاوەکو دڵ و ویژدانمان هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات ئامادە بکەن، پێویستە کۆتایی بەدروستکردنی دڵەڕاوکێ و بێ هیواکردنی تاکی کوردی بھێنرێت، کەبەشی سەرەکی چەند نابەرپرسێکی لایەنەسیاسیەکانن لێی بەرپرسن، کە عاشقی مایك و خۆدەرخستن و قسەی زلی سەرشاشەکانن، سیناریۆو رشتنی فرمێسکی تیمساحی بۆ خۆدەرخستن و لەپێناو مەرامی تایبەتی دادی کورد نادات.

ئەرکی سەرشانی هەموو لایەنە سیاسییەکانە بە بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە ھەستیارەدا بکەن، دورکەوتنەوە و زیادبوونی گرفت و کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەبەرژەوەندی ھیچ کەس و ھیچ لایەنێک نیە، بەخائین و گەندەڵەکانیشەوە، گرنگە پلانێکی هاوبەش ئامادە بکرێت و لایەنەکان ئەرکی مێژووی خۆیان ئەنجام بدەن، ململانێیی ناوخۆیی و یەکتر رەتکردنەوە بەخەونی لەناچوونی بەرامبەر، لەناوچوونی کۆیی دەسکەوتەکانە، ئێمە کورد نەدەوڵەتێکی سەربەخۆین نەسەروەریمان ھەیە، بۆیە ھەمیشە دوژمنانی کورد زەفەریان پێبردووین و بەئاسانی توانیویانە نێوماڵی کوردی پەرتەواوزە و کەرت بکەن و بیگەیەنن بەکەناری لەناوچوون.

راستە بیروڕای جیاواز ھەیە و ھەرلایەنێك پەیرەو پرۆگرامی تایبەت بەخۆی ھەیە، بەڵام هەموومان پێویستمان بەیەکترە، ئەوەی بە پێچەوانەی ئەم عیبرەتەوە رەفتار دەکات، ماڵی خۆی وێران دەکات و لە داوای کۆمەڵگەکەی نەگەیشتوە، ئەم ساتە سەرلەنوێ دۆخێکە و پڕۆژەیەکە بۆ نەمان و فەناکردنی نەتەوەیەک، هەمان پیلان و هەمان ئەکتەر و هەمان لاوازی خۆشمان کەپەرتەوازەیی و یەکتر قبوڵ نەکردنە، ئەوە دەردەخات ئێمە هێشتا لە ئاستی تێگەشتن لە مەترسی و هەڕەشە دەرەکییەکاندانین .
Top