18 شوبات

18 شوبات

68 ساڵ تێپەڕی بەسەر دامەزراندنی هەردووڕێکخراوی یەکێتی لاوان و یەکێتی قوتابیان ، کە هەگبەی مێژویان پڕە لەسەروەری و قوربانی دان و بەدرێژایی کاریان خەبات و تێکۆشانیان دابەش بوە بەسەر چەندین گۆڕانکاری و بەپێی بارودۆخ لەمەیدانی خەبات دا ئەسپی خۆیان تاوداوە یاخود دۆخی نەتەوەیمان چی داواکردبێت لاوان و قوتابیان پێشمەرگەئاسا ئامادەیی مەیدان بون و لەوپێناوەشدا فیداکاری زۆریان کردوە، مەبەستم بوو لە بیرەوەرییەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوەکەدا ئەندامان و لایەنگرانیان وێڕایی پیرۆزبایی گشت لایەنە لەم ڕێکخراوانە ، دەبێت شانازی بکەن کە لەتەنیشت و چوارچێوەی پارتێکی دیموکرت دا درێژە بە هێزی کارکردنی خۆیان دەدەن ، کاتێک ئێمە باسی مێژووی سەروەری ئەم ڕێکخراوانە دەکەین دەبێت ئەوەش بزانین کە دامەزرێنەری ئەم دووڕێکخراوە لەسەردەستی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد (بارزانی نەمر ) بوە کە ئەگەر بیر بکەینەوە دەبینین سەرکردەکانی ئێمە لە ساڵانی پەنجاکاندا بیریان لە دروست کردنی ڕێکخراو کردوەتەوە وانەیەکی گەورەی تێدایە حزبی ئێمە لە وساڵانەدا بیریان لە دروست کردنی ڕێکخراو بۆ لاوان قوتابیان کردوەتەوە کە ئەمە دەسکەوتێکی گرنگە چونکە باوەڕی ئێمە بە دیموکراسیەت و چەمکی کاری ڕێکخراوەیی تەمەنێکە کەتەمەنی ئەم ڕێکخراوانە لە تەمەنی هەندێک حزبی گەورەی ئەمڕۆ درێژترە وەلە کاریگەریشدا زیاترن ،
بۆیە پێویستە ئێمەی کادرانی ئەم ڕێکخراوانە شێوازی کارو بیرکردنەوەمان لەگەڵ دۆخ و سەختی باری میللەتەکەمان بگونجێنین و لەم دۆخەی هەیە یارمەتی حکومەتی خۆمان بدەین بە ڕووبەڕووبونەوەی چەواشەکاری و ئەوانەی هەوڵی شێواندنی ڕاستیەکان دەدەن و دەسکەوتەکان لەکەدار دەکەن
بۆیە ئێمەی لاوان و قوتابیان وێڕای ئەرکی کاری ڕێکخراوەیمان پێویستە لەسەرمان ڕۆڵی خۆمان لەبابەتی گۆشکردنی لاوان وقوتابیان بەهەستی نەتەوایەتی وخۆش ویستنی کوردستان بەئەرکێکی گرنگ بزانین و هانی زیاتری قوتابیان و لاوان بدەین بخوێنەوە خۆیان لە بواری مەعریفەو زانست و پێگەیاندن هەوڵی زیاتربدەن ، چونکە ئایندەی وڵات چاوەڕێی هێزی قوتابیان و لاوانە ، بۆیە لەم ساڵیادەدا پێویستە دوبارە بەکاری خۆماندا بچینەوەو گرفتەکان دەست نیشان بکەین چارەسەریان بۆ دیاری بکەین و لە ڕەوڕەوەی بەرەوپێشچونی ژیان گوزەربکەین ، ئەرکی ئەم دوو ڕێکخراوەیە ڕۆڵبگێڕن لەڕێگەی پرۆژەو کارەکانیانەوە هەلی خوێندن و کارکردن فەراهەم بهێنن و ئەرکیش لەسەر حکومەت کەم بکەنەوە ، حکومەتیش چاوی لە پشتیوانی زیاتریان بێت چونکە لاوان و قوتابیان قوتابخانەن بۆ پێگەیاندنی سەرکردەی کرداری وڵات ،
ئەوەی گرنگترە بوترێت ئەوەیە دەرفەتی کادربون لەناو ئەم ڕێکخراوانەدا دەرفەتی خۆپێگەیاندنەو نابێت لەدەست بدرێت و تواناکان لە ڕێکخراودا گەشەدەکەن و دواتر بەرهەم دەدەن بۆیە دەبێت کارکردن لە لاوان قوتابیان بە دەرفەتێکی زێڕین بزانرێت و تێیدا خزمەت بە زۆرترین چین و توێژی کومەڵگەبکرێت کەلەوڕێگەوە پەیامی جوانی کاری ڕێکخراوەیی دەگاتە هەمووگونجێکی نیشتیمان ، هەروەها لە شێوازی کاردا گۆڕینی پەیڕەو دانانی پلانی کاری نوێ بەردەوام هۆکارن بۆ دووبارە تازە بونەوەی گیانی بەردەوامی ڕێکخراو ، لەم ساڵیادەدا درود بۆ ڕۆحی پاکی ئەو کادرانە دەنێرین کەلە ڕێگەی تێکۆشان و خەبات لە ڕیزەکانی قوتابیان لاواندا گیانی خۆیان سپارد و بە خوێنی گەشیان کوردستانیان پاراست ،
ڕێبازی لاوان و قوتابیان بەردەوام و شکۆداربێت .
Top