قوتابیان سەری ڕمن لە گشت شۆڕش و ڕاپەڕینێك دا

قوتابیان سەری ڕمن لە گشت شۆڕش و ڕاپەڕینێك دا


یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ئەو ڕێکخراوە جەماوەرییەی کە لەمێژووی خەباتی خۆیدا لەڕێزی پێشەوە بووە بۆ خەباتکردن لە کوردستان. لە ٢٧ـی ١ـی ١٩٥٣ لەکۆنگرەی سێیەمی پارتی دیـموکراتی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی درا، تا ئەو کاتەی لە ژێر ڕێنمایی و بەڕێنمایی بارزانی باوک لە ١٨ــی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ دامەزرا. یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ڕێکخراوێکی نیشتیمانی دیموکراتی قوتابیانی کوردستانە، لەپێناو بەدیھێنانی پاراستنی ماف و بەرژەوەندی و ئامانجەکانی قوتابیانی کوردستان تێدەکۆشێت و ھەمیشە وەک بڵندگۆیەک بووە بۆ قوتابیان بە ئامانجی گەیشتن بە داخوازی و داواکانیان . لەسەر ئاستی نیشتیمانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بڕوای تەواوی بە خاک، وڵات، نیشتیمان و بەرگری تەواو لەپیرۆزییەکانی کوردستان و ئاڵای کوردستان دەکات و قوتابیان ڕێنمایی دەکات لەسەر ھەڵوەستە کردن ئینتیمای نیشتیمانی . یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بووەتە قوتابخانە بۆ پێگەیاندنی سەدان کادیر لە ڕابردوو و لەئێستادا بەسەدان خامەی دەست ڕەنگینی پێگەیاندووە بۆ خزمەتکردن بە وڵات ھەر کادیرێک بۆ ڕۆژێک لەم ڕێکخراوە مەزنە کاری کردبێت و دوای تەواو بوونی لەئەرک و بەرپرسیارەتی ڕێکخراوەیدا، لە ئایندەدا لەیەکێک لەئۆرگاکانەکان چ لەحیزب چ لە حکومەت کاری کردووە ئەمەش دەرخەری ئەوەیە بەتەواوی ئامادەکراوە بۆ ئەرک و بەرپرسیارەتیەکی دیکە کە بەو پەڕی لەخۆ بووردی و خزمەتکردن بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێ. یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ھەمیشە خزمەتکردنی بەئەرکی سەرشانی خۆی زانیوە و لەگەڵ ھەموو بارودۆخێک خۆی گونجاندووە و توانیویەتی ببێتە دەنگی ڕاستەقینەی قوتابیان لەسەرجەم شارەکان بەبێ جیاوازی، لەکۆنگرەی ١٢ـی یەکێتیەکەمان لە ٢٧ـی٩ـی ٢٠٠٧ سەرۆک بارزانی لە وتەیەک دا دەڵێت " ڕۆڵی قوتابیان لە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەر بووە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕابردووی بەشی ھەرە زۆری سەرکردەکانی گەلەکەمان ریشەییان دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕێکخراوە، لێرەوە دەستیان بەخەبات تاکو گەیشتوونەتە لوتکەی سەرکردایەتی وە بارزانی نەمر وەسفی قوتابیانی کردووە و باوەر ناکەم وەسفێک لەوە جوانتر ھەبێت کە فەرموویەتی (قوتابیان سەری ڕمن لە گشت شۆڕش و ڕاپەڕینێك دا)" لەکۆتاییدا درود و سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی بارزانی باوک و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد و سەرجەم شەھیدانی ڕیی ڕزگاری خوازی کوردستان و شەھیدانی (ی.ق.ك) بەڵێن دووپات دەکەینەوە ھەمیشە سەری ڕمی خەبات و تێكۆشان بین.
Top