چارەسەری چەوری!!!

چارەسەری چەوری!!!

ڕۆژانە چ لە خەستەخانە یان لە نۆڕینگەی تایبەتی خۆم، خەڵک و عەوام دێن چوون پشکنینێکی چەوری خۆیان کردووە؛ وە دەڵێن: چاوەکی لێ بکە!؟! ئەوجا جاری وا ھەیە لۆ ئەوەی دڵنیا بم لێی دەپرسم، ئەرێ: کوو ئەو پشکنینەت کردووە!؟ چەند سەعات بە ڕۆژوو بوویت!؟! جاری واش ھەیە نرخی پشکنینەکەش دەپرسم!؟
گرفتەکە، لەوەدایە: کە تاقیگە بەبێ ڕا و پرسی دکتۆر پشکنینەکەیان لۆ کردییە!؟ وە جار ھەیە ھەر ئامادەکاریش لۆ پشکنینەکە نەکرایە!؟ لەوەش بگەڕێین؛ کە: جاری واش ھەیە کە نرخی پشکنینەکە دەزانیت؛ کە: تەنیا بە یەک ھەزار دینار کراوە!؟! ئەوەش چەندەھا پرسیار دروست دەکات.... وەرامی ھەموو ئەو پرسیارانەش ئەوەیە، کە: واقیع و ئاڕاستەی پیشەی پزیشکی و تەنانەت تەندروستی شێوێندراوە!؟؟؟
ئەوانە، بخە لایەک خەڵکانێک دەگەل ئەوەی، کە: پشکنینی چەورییان کردووە؛ کە ئامادەکاری نادروست، ڕێنمایی نادروست و کاتی نادروست و بێ داوای پزیشک و وەلا نانی زنجیرەی چارەسەری پزیشکی...ھتد. خەڵک دێت (دەرمانی چەوری)یشی خواردووە و قالکی دەرمانەکە یان دەرمانەکە یان ڕەسم و وێنەی دەرمانەکە یان وێیتی یان دەناو مۆبایلی دایە!!! ئەوجا یان بە خۆی کڕیوویەتی!؟ یان ئەندامانی ماڵەوە و دەر و جیران یان چووەتە نۆڕینگەی لاکۆلان یان لە دەرمانخانە وەریگرتووە، جاری واش ھەیە کە دکتۆرێک پسپۆڕی ئەو نەبووە نووسیوویەتی. ئەوجا دەبێت عالەم ھەموو ئەوە بزانن، کە: دەرمان نووسین ھەوەنتە نییە!!!!چونکە دەرمانی چارەسەری چەوری ئەگەر لە لایەن پسپۆڕی ئەو بوارەوە نەنووسرێت؛ ئەوا: لۆی ھەیە خراپ بەسەر ئەو کەسەدا بشکێتەوە کە بەکاری دەھێنێت. کوو!؟ بە دوو لاوە:
١. ئاستی کۆڵیستڕۆڵ دەناو خوینێدا: ئەگەر ئاستی چەوری و کۆڵیستڕۆڵ دەناو خوینێدا بە ھۆی دەرمان دابەزی! لۆی ھەیە کوو ھەندەک مفای ھەیە ئاوەھاش ھەندێک مەترسی بھێنێت، وەک: (ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد بکات، ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاد بکات، وە ئەگەری خۆکووشتن و مردن زیاد ببێت).
٢. کاردانەوە لاوەکییەکانی دەرمانی چەوری: دەرمانی چەوری خڕییان کاتێک بەکار دێن، ئەوا: ئەگەری دەرکەوتنی لێکەوتە و کاردانەوە لاوەکییەکانیان ھەیە. لەوانە:
ا . ھەوکردنی ماسولکەکان: گشت گیانی دەیەشێت یان نەخۆش دەڵێت: (دەبمە مەترەق)؛ یان بەلەک و ماسولکەکانی ئازارییان دەبێت یان ھەست بە داوەشان و بێ تاقەتی دەکات.
ب. بڕۆکەک ڕێژەی شەکر دەناو خوینێدا بەرز دەکاتەوە؛ لۆیە: لەوانەی ئەگەری تووشبوونییان بە سووکەری ھەیە ئەوا تێبینی ئەوە دەکرێت، کە: شەکرەکەیان ھەڵدەستێت.
ج. خۆ کاردانەوە لاوەکییەکان لیستێکە، ھەر لە لاسەرئێشە و سەر ئێشە بگرە ھەتا کەمخینی و خوورووشت و زیادبوونی ئەنزیمەکانی جەرگ و تا و وویزە وویزی گوێ و نەمانی تام و ...ھتد.
Top