خزمەتگوزاری تەندروستی لە کەرتی گشتی تەندروستی بەگوێرەی ویستەکان نییە

خزمەتگوزاری تەندروستی لە کەرتی گشتی تەندروستی بەگوێرەی ویستەکان نییە

لە ئێستادا؛ کە: خزمەتگوزاری تەندروستی لە کەرتی گشتی تەندروستی بەگوێرەی ویستەکان نییە، ھاوکات خەڵک داھاتی کەم بۆتەوە و بارگرانی زێدەتر دەکەوێتە سەر کەرتی گشتی، بەڵام ھەندێک ڕاستی ھەن؛ کە: دەبێت میللەت بیزانێت ھەتا ئەوەندە خزمەتەی ماوە بە ھەدەر نەچێت. ڕۆژی سێشەم بە ژمارە (١١٤) نەخۆش سەردانی کردووین، کە: ئەو ژمارەیە تاقەت پڕووکێنە و لە توانادا نییە!؟! وە نە خەڵک و نەدەسەڵات لە ڕێکخستنی سەردانیکەرانی کەرتی تەندروستی گشتی ھەماھەنگ نیین! لۆیە؛ باشتر بوونی خزمەتی تەندروستی لۆی ھەیە بڕێک و زۆریش سەخت بێت. دەبێت ئەوە باس بکرێت، کە: لە فەرھەنگی کوردەواری ھەر کاتێک شتێک بە خۆڕایی بێت؛ ئەوا: لایان سووک دەبێت. سەرەڕای ئەمەش؛ ھەموو دەم ئەو شوێنانەی قەرەباڵغن شەش جۆر لە کەسەکان سەردانییان دەکەن! ئەوانیش: (حیز، دز، جاسووس، دەلال، کلاوچی، نەخۆش). لێرەدا؛ ھاووڵاتی لە ھەنووکەدا دەبێت چەند ڕاستییەک بزانێت؛ ئەوانیش:
١. بنکەی تەندروستی و خەستەخانە: شوێنی چارەسەر کردنی (نەخۆشی درێژخایەن) نییە!! ئێمە بەس سووکەری لە ناو چەقی ھەولێرێ نزیکەی (٤٥٠٠٠) کەسمان ھەیە، ئەوجا: بە ھەمووی (٣٢) مەرکەز سحییمان ھەیە. ئەوجا تۆ وەرە دابەشی سەر (٣٢)ی بکە؛ واتا: ڕۆژی بە لایەنی کەم (١٠٠) نەخۆش بیل جێبە!!!
٢. ھیچ کاتێک لە ماڵێک خڕ وێکڕا نەخۆش ناکەون!؟! ھەر کاتێک لە ماڵێک خڕ بیلبتوون نەخۆش کەوتن، ئەوا: لێت وەکات بێت نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لەخۆیەوە چاک دەبێتەوە و پێویستی بە ھیچ دەرمانێک نابێت مەگەر پاراسیتۆل نەبێت.
ھەر کاتێک تات ھاتێ؛ لۆ ماوەی دوو ڕۆژ پاراسیتۆل بخۆ! ئەگەر تایەکە لۆ ماوەی سێ ڕۆژ سیرایەتی کێشا؛ ئەوا: دەبێت سەبەب و ھۆکاری تایەکە بدۆزرێتەوە.
٣. ئەو ڕاستییە بزانە؛ کە: ژمارەی دەستی کاری پزیشکی و دامەزراوە تەندروستییەکان بە قەدەر ژمارەی ھاووڵاتییان نییە! لۆیە؛ ھەوڵ بدە کە ھەموو دەم ھەماھەنگ بیت چونکە لۆی ھەیە کەسێکی زۆر لە تۆ پێویستتر ھەبێت. ئەگەر توانای داراییت باش بوو؛ وە یان نەخۆشییەکەت ھی بنکەی تەندروستی یان خەستەخانە نەبوو مەچووە سەردانییان..ھەتا ئەو کەسانەی تەواو پێویستییان بەو دامەزراوە تەندروستییانە ھەیە لە ڕووی ماددی، تەندروستی، نەخۆشی...ھتد ئەوان لەو خزمەتگوزارییە بەخۆڕاییانە سوودمەند بن.
٤. جووداکردنەوە: کاتێک ڕووداوێک یان تاپۆن کردنێک یان بریندار بوونێک یان شکان ...ھتد ڕوودەدات بڕۆوە تەواری (فریاکەوتن) چونکە لەو جۆرە ڕووداوانە پێویستی بە تەواری دەبێت و ھەروەھا وەرەقەی شورتەی گەرەکە...
وەرەقەی شورتەی لۆ مەسڵەحەتی نەخۆش و ئەو کەسەیە؛ کە: ڕووداوەکەی قەوماندووە، واتا: لۆ ھەردوو لا باشە و دەکەونە ئەمان. ئەگەر شکایەتت نەبوو، ئەوا: وەرەقەی شورتەی بکە و بڵێ شکایەتم نییە!!!! لۆیە؛ لۆ ئەو مەسەلانە مەیە بنکەی تەندروستی یان خەستەخانە.
٥. ڕۆشنبیری تەندروستی: ھەرچەندی گرنگی بە ڕۆشنبیری تەندروستی بدەیت؛ ئەوا: لۆ خۆت بە سوودە! وە ھەروەھا باسکردنی ھەموو لایەنەکان و ئەگەرەکان بە زمانێکی ڕاشکاوانە سوودی لۆ ھەموو لایەک دەبێت..
Top