گرنگە تاکی کوردی زۆر بەئاگاییەوە بروانێتە دۆخەکە و خوێندنەوەی دروستی ھەبێت.

گرنگە تاکی کوردی زۆر بەئاگاییەوە بروانێتە دۆخەکە و خوێندنەوەی دروستی ھەبێت.


گەربەدیدێکی بابەتیانە خوێندنەوەیەکی دروست بۆ هۆکاری دروست کردنی ئەم پاڵە پەستۆ بکەین لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە و چەند لایەنێکی سیاسی ناوخۆیی کوردستان لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت جەنابی سەرۆك «کاك مسعود بارزانی »چەند راسیەك مان بۆ دەردەکەوێت ؛
بەدرێژای مێژوو بنەمالەی بارزانی داکۆکیکاری سەرسەختی مافەرەواکانی نەتەوەی کورد بوون، لەھیچ سەردەمێکدا سازشیان لەسەر مافەرەواکانی نەتەوەی کورد نەکردووە و ملیان بۆ زوڵم و ستەمی داگیرکەران نەداوە و بەرنگاریان بوونەتە تا گیانی خۆیان لەپێناویدا بەخشیوە...
«شێخ عبدالسلام بارزانی» بەرەنگاری زوڵم زۆری خەلافەتی عوسمانی یان «تۆرانیەکان» بویەوە تاگیانی لەپێناویدا بەخشی.

«شێخ احمد بارزانی» بەرەنگاری زوڵم و زۆری ئنگلیز بویەوە و چەندین قوربانیان داوە لەپێناو داکۆکی کردن لەمافەرەواکانی نەتەوەیی کوردو تا کۆتای تەمەنی سازشی بۆ دۆژمنانی نەتەوەیی کورد نەکردوە.

«بارزانی نەمر» بەرەنگاری زوڵم و ستەمی ئنگلیز و دەسەلاتی پاشایەتی و دەسەلاتی کۆماری عێراق بویەوەو ھەموو تەمەنی لەپێناو بەدەست ھێنانی مافەرەواکانی نەتەوەی کورد بەخت کردوە.

بەھەمان شێوە جەنابی سەرۆک « کاك مسعود بارزانی » لەسەرەتای تەمەنی لاوێتیەوە چەکی شەرەفەی ھەلگردوە و بەرەنگاری زوڵم زۆری رژێمە یەك لەدوای یەکەکانی عێراق و پیلانگێری وڵاتانی ناوچەکە و خیانەتی خۆفرۆشانی ناوخۆیی بۆتەوە لەپێناو پاراستنی شەرەف و کەرامەتی نەتەوەی کوردو بەدەست ھێنانی مەفەرەواکانی گەلەکەمان تا گەشتووین بەم سەردەمە.

لەئێستەدا ئەم پاڵە پەستۆ خراوەتە سەر ھەرێمی کوردستان، بناغەیەکی دوورو درێژی ھەیەو خەون و ئامانجی لەمێژیینەی دوژمنانی نەتەوەی کوردە، بۆساتێك لەپیلانی لەناوبردنی کورد پاشگەز نەبوونەتەوە و نابن کەچۆن کورد لاوازبکەن و بەژێردەستەیی بیھێلنەوە...
پیلانی ئەم جارەی دوژمنانی کورد لەچەند رێگەیەکەوە کارلەسەر لاواز کردنی کورد دەکەن ؛

١- بوجە و موچە؛
دەبینین بەغدا رۆژ بەرۆژ سەقفی داواکانی بەرزتر دەکات و لەئێستە حکومەتی ھەرێم بەداوای پێشویان رازی بووە ئامادەی دەربریوە ئەوەی دیاری کراوە لەپرۆژەیاسای بودجە وەك خۆی جێ بەجێی بکات، بەڵام بەغدا ئەوداواییەی پشتگوێ خستوە و داوای رادەست کردنی کۆیی داھاتی نەوتی و نانەوتی کوردستان دەکات، ھیچ گومان لەودا نیە گەر حکومەتی ھەرێم بەم داواش رازیبێت، بەغدا دینارێك بۆ ھەرێمی کوردستان نانێرێت و داواکاری کەیان دەبێت، ئەمەراستیەکی حاشا ھەڵنەگرەو رێکەوتن لەدەسەلاتی بەغدانیە، ئامانجی کەی گەورەتر لەپشت نەباردنی بوجە و موچەی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە.

٢- میدیا؛
دوژمنانی کورد چەن لەسەرەوە دژی کوردن و ھەموو رێگەیەکیان تاقی کردۆتەوە بۆ سەرکوت کردن و لەناوبردنی نەتەوە کورد، دووھێندە کاریان لەسەر بیر و ھزری تاکی کوردی کردووە لەناخۆی کوردستان،، بەتایبەم لەم سەردەمی راگەیاندن و سوشیال میدیا، لەرێگەیی راگەیندکارە خۆفرۆشەکان و نوسەری چاش قەڵەمەکانی ناوخۆی کوردستان زۆر پەچری کار لەسەر لاوازکردن و نەھێشتنی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانی تاکی کوردی دەکەن، بەھەواڵی فیك و چەواشە کاری و خستنەرووی داتای درۆ کاریگەری یان لەسەر زۆرێک لەتاکی کوردی دروست کردوە لە بری ئەوەی بەرگری لە حکومەتی خۆماڵی خۆی بکات، بەرگری و لاینگری دەسەڵاتی عێراقی فاشست دەکەن کەلەھەر کات و ساتێکدا ھەلیان بۆیان برەخسێت بەبێ جیاوزی رەنگ قەوارەی کوردی دەسرنەوە،
بەداخەوە لەبێ ئاگایی، دوژمنانی کورد تارادەیەکی زۆر توانیویانە لەم ھەنگاوەیان سەرکەوتوبن و خەلکێکی زۆر بکەوێتەژێر کاریگەری درۆکانیان و ئیرھابی فکری بکرێن، گرنگە حکومەتی ھەرێم سنورێك بۆ ئەم بێ سەروبەرییەی میدیای کوردی دابنێت، ئەمەی بنەناوی میدیای ئازاد دەکرێت، جێ بەجێ کردنی پیلانی دوژمنانی کوردە بۆ پوکانەوەی ناوخۆی کوردستان.

٣- لامەرکەزی «ئیداری و دارای»؛
دووژمنانی کورد پیلانی دووئیدارەیان خستۆتە پێش بەرپرسانی یەکێتی بەناوی لامەرکەزی «ئیداری و دارای»
ئەم پرۆژە یەکێتی کاری لەسەردەکات و ھەرەشە و گورەشە لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات گەر جێ بەجێی نەکەن «بریاری سیاسی خۆیان دەبێت» لەروی یاسای و دەستورییەوە لامەرکەزی «دارای» ھیچ بنەمایەکی نیە، گەر بۆ خۆخەڵەتاندن بنەمایەک دروست بکرێت، پارێزگار بتوانێت مامەلە بەداھاتی سنوری پارێزگابکات و دەسەلاتی رێکەوتن و بەلێندەرایەتی لەگەل دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھەبێت، حکومەت و وەزارەتەکان چ گرنگیەکیان دەمێنێت!
ئەم ھەنگاوەی بەرپرسانی یەکێتی بەفیتی دوژمنانی کورد کە رێکەوتنیان کردوە و تموحاتی ئەوەیان خراوەتەپێش نەوت و غازی سروشتی سنوری ژێردەسەلاتی یەکێتی دەربێنن و بەبازاری بخەن و نەگەرێنەوە بۆ حکومەتی مەرکەزی ھەرێمی کوردستان، لەمێژا کاری لەسەر دەکرێت بۆ دابەشکردنی کوردستان تەنھا ناوەکەی گۆراوە «بەلامەرکەزی ئیداری و دارایی» ھەرچەن ئەم پیلانەش وەك پیلانەکانی پێشویان پوچەڵ دەکرێتەوە و ھیچ ئەنجامی نابێت.

گرنگە تاکی کوردی زۆر بەئاگاییەوە بروانێتە دۆخەکە و خوێندنەوەی دروستی ھەبێت، زۆرینەی میدیای کوردی کردراوە و بەناوی میدیای ئازاد ئەجندای دوژمنانی کورد جێ بەجێ دەکەن ، بەھەمان شێوە ھەندێ بەرپرسی لایەنە سیاسیە کوردیەکان کەلە پێگەی بالادان خائین خۆفرۆشن، نمونە «خیانەت کارانی یەکێتی لە ١٦ ئۆکتۆبەر، کەلەئێستەدا سەرکردایەتی ئەوحزبە دەکەن» یان «١٥ بەناو پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا کەزیاتر لەعەرەبە شۆڤێنیەکان دژی کورد کاردەکەن»
ئەمانە نمونەی زندوو ئاشکران، لەموو سەردەمێکدا بوونیان بووە، بەلام ھەرگیز نەیان توانیوە سەرکەون بەسەر ئیرادەی بەھێزی دڵسۆزانی نەتەوەی کورد.
Top