سەرۆک فریامان کەوە زولم مان لێ دەکرێ.

سەرۆک فریامان کەوە زولم مان لێ دەکرێ.

ئەمرۆ لەپای ئەو ستەمەی داگیرکەران لەسایەیی خائین و خۆفرۆشان لە کوردانی کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکانی دەکەن... رۆڵەیەکی رەسەنی کەرکووکی پر بەقورگی ھاوار دەکات؛
*سەرۆک فریامان کەوە زولم مان لێ دەکرێ
*سەرۆک تەنھا تۆ خەمخۆری راستەقینەی کوردی
*سەرۆک ھەڵەمان کرد بمانبوورە

لێرەدا گرنگە بپرسین؛
لەکوێن ئەوانەی دەیان گوت کەرکووک ئارامە؟
لەکوێن موزایەدەچیەکان دەیان گوت بەرگریکردن، کەرکووک دەکات بەحەلەب؟
لەکوێن ئەوانەی دەیان گوت خەڵکی کەرکووک وەرنەوە تاولەو دۆمینە بکەین؟
لە کۆین ئەوانەی دەیان گوت ناوی پارێزگار وا لە گیرفانمە؟

خیانەتکارانی ناو یەکێتی لە کەرکووک ئامادەییان ھەیە بۆ پشک و بازرگانی نەوت، بەرگری لەکوردانی کەرکووک و ناوچە داگیر کراوەکان ناکەن؟
ئەوانن ڕێکەوتنیان ئیمزا کردووە پارێزگاری سەپێنراو ھەم بە پارێزگاری و ھەم جێگری پارێزگار بمێنێت تاکو ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان ، ئێستاش ھەرجاری شوێنێك بەکورد چۆڵ دەکەن.

ئەمە راستیەکی حاشا ھەڵنەگرە پارتی بە سەرۆكایرتی کاك مسعود بارزانی خاوەن ھەڵوێستە و ئومێدی ڕاستەقینەی گەلی کوردستانە،
ئەمەراستیەیەکی حاشاھەڵنەگرە تەنھا سەرۆک بارزانی و پارتی دەتوانن پارزگاری لەناسنامەی کوردی و کوردبوون و پاراستنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و بە دادپەروەری حکمڕانی بکەن...

کەمپین چیەکان و خۆفرۆشان لەکوێن، بۆ بەوەشەیەک دژبەم داگیرکاری و تەعریب و زوڵم و ستەمەی لەکوردانی کەرکووک و ناوچە داگیر کراوەکان دەکرێت ھەڵوێست وەرناگرن؟!
گرنگە ھەموو کوردێک ئەم راستیە بزانێت، کەرکووک
لەدوای خیانەتی خیانەتکارانی ناو یەکێتی لە ١٦ ئۆکتۆبەر داگیرکراوە و کوردی دڵسۆزو ئالای پیرۆزی کوردستان لەکەرکوك بەتاوان ھەژمار دەکرێت.
Top