تیرۆری ناسیۆنالیزمی کوردی

تیرۆری ناسیۆنالیزمی کوردی
بە نەزەری من، ئیمڕۆ لە نێو شارعی کوردی تیرۆرێکی فکری دژی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئارادایە کە زۆر مەترسیدارترە لە پرۆسەی ئەنفال و شاڵاوی تەعریب و راگواستن و هەموو ئەم فەزاحەت تاوانانەی دژی کورد لە لایەن دووژمنان و رژێمە یەک لە دوایی یەکەکان ئەنجامدراوە چونکە هەموو ئەمانە نەیان توانی کورد مڵکەچ و بێهیوابکەن بەڕادەیەک بگات بە ئاستی تەسلیمبوون. بەداخەوە! ئەوەی ئیمڕۆ دەگوزەرێت کە من ناوی دەنێم تیرۆری ناسیۆنالیزمی کوردی خەریکە سەردەکەوێت بەهۆی ئاڕاستەکردنی چەند جهەتێک کە زۆر زیرەکانە توانیویان کار لەسەر خاڵی زوعفی ئێمە بکەن تا رادەیەکیش دەتوانم بڵێم لەوانەیە شەقام ناهەقینەبێت بکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم ئیرهابە ناسیۆنالیزمە کوردیە بەهۆی:
یەکەم: سیاسەتی برسیکردن و بێمووچەیی.
دووهەم: نەبوونی دەرفەتی کار.
سێهەم: سستی هەنگاوەکانی چاکسازی کە ئەمە گرینگترین هۆکارە چونکە لێرەوە ئەمە بووەتە پەنجەرەیەک بۆ پیڵان و موئامەرەکانی دووژمنان و ئاراستەکردنی هاوڵاتی بۆئەوەی بە ئاسانی بکەوێتە ژێر کاریگەری ژێر ئەم تێرۆرە ناسیۆنالیزمیە.

لێرە دا حکومەت بەرپرسی یەکەمە لەم ئیرهابە ناسیۆنالیزمە کوردیە بەهۆی بێباکبوونی و سستی هەنگاوەکانی وایکردووە خەڵک باوەری بە دەسەڵاتی کوردی نەمێنێت و هەستی نەتەوایەتی نەک لاوازبێت بەڵکو هەر نەمێنێت لەبەرامبەریشدا کەسانێکی نوێخۆی هەن ئەسپی شەقام تاودەدەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەژێندا دەرەکی و دژە کوردیە بە جۆرێک کە درەندەترین رژێم نەیتوانیەوە کار لەسەر ئەمە بکات و تۆی دووبەرەکی و بێهیوایی و نائومیدی بەسەرکردایەتی کورد بڕوێنێت وەک ئەوەی ئەمڕۆ دەبینین و خەریکە مەترسیەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

لە کۆتایی دا، دەمەوێت بڵێم پێویستە حکومەت جدی بێت لەم خاڵانەی خوارەوە بۆئەوەی شکەست بەم ئیرهابە ناسیۆنالیزمیە کوردیە بهێنێت کە بە فیکەی دووژمنان کاری لەسەر دەکرێت و نزیکەی سەدا پەنجای ئەجێندایەکەی جێبەجێکراوە:
١. چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و قوتی خەڵک.
٢. بەسیستەمکردنی تەواوی داهاتەکان بۆئەوەی هیچ کەسێک لە هەر شوێنێک دەستی پیرۆزی بۆ درێژکرد ئاشکرابێت و بە توندترین فۆرم سزابدرێت.
٣. خێراکردنی پرۆسەی چاکسازی بۆئەوەی لەمە زیاتر بێ ئومێد نەبێت چونکە وەک باسمکرد سستی ئەم پرۆسەیە بووە بە خاڵێکی لاوازی دەوڵەت و بێئومێدی هاوڵاتیان.
٤. کارکردن لەسەر دابینکردنی هەڵی کار.
٥. دانانی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو وتا لە دانانی پۆستەکان پشت بە رازیکردنی دڵی کادیرە حزبیەکان نەدرێت بەڵکو پشت بە کەسانی شیاو ببەستن بە حزبیشبن بەڵام شیاوبن.
٦. رێکخستەنەوەی تەواوی باج و رسوماتەکان بەیەکسانی و بێجیاوازی بە جۆرێک لە بەرژەوەندی شەقام و خەڵکی هەژاربێت نەک بارگرانیەکیان بۆ دروستبکات.
٧. دووا خاڵ کە گرینگترینیانە تەرخانکردنی هێزێکی هاوبەشی تایبەت بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی گشت ئەمانەی دەیانەوێت فێڵ لە حکومەت بکەن بە خۆدزیەنوە لە باج و نەدانی مافە دارایەکانی دەوڵەت یان ئەوکەسانەش کە نایانەوێت مڵکەچی پرۆسەی چاکسازی بن جا لە هەر سێکتەر و بوارێک دابێت.





Top