چەند راستیەک لەبارەی مانەوەی قەوارەی کوردی تا ئەم سەردەمە.

چەند راستیەک لەبارەی مانەوەی قەوارەی کوردی تا ئەم سەردەمە.


«مەلا مستەفای بارزانی» دوای دەست بەسەری و زیندان و دەربەدەری لەساڵی «١٩٤٣» دەست بەشۆرش دەکات دژ بەداگیرکاری و زوڵم و ستەمی حکومەتی عێراقی و چەندین شەری سەرکەوتوو دژبە جێش و چاش ئەنجامدەدات ، لەئاکامدا حکومەتی عێراقی ناچار بەدانوستان دەکات و دوای ئەوەی حکومەتی عێراق وەک ھەمیشە کە رێز لە رێکەوتنی خۆیان ناگرن و دەست لەزڵم و ستەم لە نەتەوەی کورد ھەڵناگرێت،
« بارزانی نەمر» دیسان رووبەرووی حکومەتی عێراقی دەبێتەوە، تا دەگاتە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان .

نامەوێ لێرە باس لەمێژوی پرسەروەری و شانازی و سەربەرزی « بارزانی نەمر » بکەم، نەبەوتارێک یان کتێبێک ناتوانرێت ئەو مێژووە پرشنگدارە بنوسرێتەوە کە «بارزانی نەمر» شۆڕشگێڕێكی ناسراو و كاریگەر بووە و جێ دەستی بەسەر گۆڕینی هاوكێشەی سیاسی و سەربازی عێراق و ناوچەكەوە دیاربووە.

لە ئێستەدا دەبینین چەند سەرکردەو چەند لایەنێک خۆیان بەشۆرشگێر دادەنێن و شانازی بەوەوە دەکەن، ئەم دەست کەوتانەی بەدەست ھاتوون شۆرش و خەباتی ئەوانە و بەمیللەتی دەفرۆشنەوە!
چەند راستیەک ھەیە گرنگە سەرجەم تاکی کوردی بیزانێت، لە ساڵی «١٩٦٤» کە ابراھیم احمد و جەلال تالەبانی لە «بارزانی نەمر» جیابوونەوە، لەپێناو پارە و دەسەڵات دەستیان لەگەل حکومەتی عێراقی تێکەڵ کرد دژبەشۆرشی مەزنی ئەیلول و بوون بە«جاش»
لەم خالەوە دەردەکەوێت کێ شۆرشگێری راستەقینەیەو سەرمەشقی بزافی رزگاری خوازی نەتەوەی کوردبووە.

کورد چەندین سەرکردەی شۆرش گێری تێدا ھەلکەوتوە بەلام سەرمەشقیان «بارزانی نەمر»بووە کە شۆرشەکەی توانی نەتەوەی کورد بگەیەنێت بەئازادی و فیدراڵی و خاوەندارێتی خۆی.

ئەم دەست کەوتانەی بەدەست ھاتوون و کەکوردستان لەئێستەدا خاوەنی حکومەت و پەرلەمان و ھەرێمێکی یاسای و دەستوریە، دەست کەوتی شۆرشی «بارزانی نەمرە» بەتایبەت شۆرشی مەزنی ئەیلول کە گەورەترین و بەرھەمدارترین شۆرشی کوردە لەمێژوودا و تونرا حکومەتی عێراقی فاشست بەچۆکدا بھێنرێت و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بەدەست بھێنرێت.

دوای نسکۆی شۆرشی مەزنی ئەیلول، لەسەر ھەمان رێچکە بەرابەرایەتی سەرۆک «مسعود بارزانی»
لەساڵی «١٩٧٥» شۆرشی گوڵان دەستی پێکرد و بەردەوامی ھەبوو تاراپەرینە مەزنەکەی کورد،
لەدوای راپەرین و کۆرەوی جەماوەری کورد ، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی بەبریاری «٦٨٨» ناوچەی دژەفرینی چەسپاند و ئەو سنورەی ئەنجومەنی ئاسایش دیاری کرد بۆ کورد کەناسراوە بەھێڵی «٣٦»، لەسەر ھەمان رێکەوتنی «١١» ئازار بوو وەک بنەمایەک بەکار ھێنرا بۆ دیاری کردن سنوری ھەرێمی کوردستان بەدەست کارییەکی کەمەوە.

ھۆکاری مانەوەی قەوارەی کوردی بۆ ئەم سەردەمە لەنێوان سێ دەولەتی داگیرکەر و دۆژمنی کورد، لەدوای «بارزانی نەمر» سەرۆک «مسعود بارزانیە» توانیوێتی کورد و کوردستان بپارێزێت و رێگرو بەربەست بێت لەپێش داگیرکەران بەخەون و ئاواتی ھەمیشەییان نەگەن کە کوردستان بەخاک و خەڵکەوە بکەوێتەوە ژێر دەلاتیان و کۆتای بە حکومەت و دەسەلاتی کوردی بھێنن،
دەنازۆرێک لە سەرکردە و ئەحزابی کوردی لەژێر فەرمانی داگیرکەراندان و ھەمیشە لەھەوڵدان بۆ لەناوبردن و کۆتای ھێنان بە حکومەت و دەسەلاتی کوردی، نمونە« خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر» کە درێژەی خیانەتە یەک لەدوای یەکەکانی جاش و خائین و خۆفرۆشانی نێوخۆبوو بەردەوامیشن.

میللەتی کورد دەبێت زۆر وریابێت لەئێستەدا ئەم ئازادیەیی بەدەست ھاتووە دیاری و بەخشش نیە،
دەریا خۆێنی لەپێناودا دراوە بەرھەمی سەد سال شۆرش و قوربانیدانە، بەتایبەت زۆنی ملەوەن کەلەژێر ئیرھابی فکریدان و بەچری کار لەسەر فکری نەتەوەیی و نیشتیمانیان دەکرێت، زۆر دلنیابن داگیرکەران کۆڵیان نەداوە و کۆڵنادەن، لەرێگەی بەکرێگیراو خائین و خۆفرۆشانەوە ھەمیشە لەپیلاندان بۆ تێکدانی ھەرێمی کوردستان و داگیرکردنی،
بەلام سەرۆک «مسعودبارزانی» بەپلان و سیاسەتی حەکیمانەی سەرەرای ئەم ھەموو پیلان گێری و زلم ستەمەی لە کورد دەکرێت، کورد و کوردستانی پاراستوە .
Top