لەهجەی میدیای، میدیایەكی باشم بدەرێ كۆمەڵگایەكی ڕۆبۆتیت بۆ دروست دەكەم ،
January 9, 2021
وتار و بیروڕا
لۆژیك ئەوەیە تۆ گەر كێوە ڕەش كون بكەی مادام پارتیت
هیجت نەكردوە! تەنانەت باشی و خراپی كەسایەتی بەوە بەند كراوە ئاخۆ پارتیە یاخود نا، تۆ كە پارتی نەبیت ڕۆشنبیر نەبیت ڕۆشنبیریت تەنانەت دز و پیاوكوژ بیت مادام پارتی نیت تۆ فریشتەی ماڵی خودایت نیشتیمان ڕزگار بكە بەرگری لە نیشتیمان بكە شەهیدبە گرینگ نیە چونكە تۆ پارتیت! ،تەنانەت گەیشتۆتە حەدێك ئەگەر دووژمن و سەربڕی ڕۆڵەی كوردیش بێت مادام دژی پارتی بێت بەیعەتی پێ ئەدەن ،پارتی بوون بۆتە چقڵێك لە ئاست نەیارانی كوورد و جاشكاران،بەجۆرێك كاتێك دەستكەوت و مافەكانی كوردیش لەسەر دەستی ماڵا بارزان و قوتابیانیان بەدەست بێت ئەمان لە ڕاگەیاندن و میدیاكان تانەی لێ ئەدەن چوونكە پارتی بوو كردی ! ئەمانە ئیرهابی فكری میدیان لەناو ئێستای كوردا، بەجۆرێك زندەقیشیان ئەجێت كادیرانی پارتی بە بەهێزی و جورئەتەوە ببینن ناتوانن پارتی و پارتیخوازان بە دلێری ببینن،تەنانەت ئەم ئیرهابیانە زراویان لە خۆشەویستی نیشتمان لای پارتیخوازان چووە ڕاهاتون لەسەر ڕق و بۆغز بۆ پارتی و قوتابیانیان ،پارتی و پارتی خوازانیش بە پێچەوانەوە گشت بابەت و كەساتیەكان بە كورد بوونەوە ئەبەستێتنەوە،چونكە پارتی و پێگەی ماڵا بارزان لەكڕۆكی كورد بونەوە لە دەوەنێك لەگەڵ كورد بوونەوە گەیشتونە ئەم درەختەی ئێستا كوردیش بە درێژای مێژوو تا بە ئەمڕۆ ئەگات تەنیا بۆتە خاوەنی ماڵا بارزان و قوتابیانی دلێری ،كە هەمیشە بێ وچان لە خزمەتدان و سینگیان بەر تیری نەیارانی كورد و كوردستانە و هەمیشە پێشەنگ بوون لە پاراستنی بەها نیشتیمانیی و نەتەوەییەكانی كوردستان، ئەم ئیرهابی میدیایەی ئێستاش ئەگوزەرێت بەرامبەر پارتی و پارتی خوازان لە سایەی هێز و سوڵتەو سێبەری پارتی و ماڵا بارزانە كۆبونەتەوە ئەخۆن لە سایەی پارتی و خزمەتی بەردیش ئەگرن و میدیا و ڕاگەیاندن دا ئەمەزرێنن بۆ دژایەتی كردنی پارتی و بەرەوپێشچوونی كوردستان، خەڵكانێكی عەوامیش حوكمڕانیە سەركەوتوەكەی خۆیان نابینن بەدوای قافڵەی جاشكاران و ئیرهابیە میدیایەكان كەوتوون ، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی پارتی كە قۆناغی حیزبی بڕیووە ئێستا موئەسەسەیە بەرەوو دەوڵەت بوونیش هەنگاو ئەنێت ئەوساش دژانی هێشتا لە قۆناغی خێڵەكی وەستاون و خەون بە لەقبونی پارتی و كوردستان ئەبینن ، پارتی و قوتابیانی چی بۆ كوردستان باش بێت ئەوە ئەكەن دژانیشی كێ بەڵێنی ڕوخانی پارتی و كوردستانیان پێ بات هەنگاو بۆ ئەوە دەنێن،ئەمە ڕونە كە پارتی بۆ كوردوستان دروست بووە كەسانێكیش بۆ دژایەتی كردنی، پارتی بەهێز بێت كوردستانیش بەهێز ئەبێت.