کوردانی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان دۆخیان بەچی گەشت؟
January 6, 2021
وتار و بیروڕا
لەدووای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر، بەرپرسانی یەکێتی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، ناوی پارێزگاری کەرکوک لەگیرفانیانەو کوردانی کەرکوک بگەرێنەوە تاوڵەو دۆمینە بکەن... بانگەشەی ئەوەیان دەکرد دۆخی کەرکوک و ناوچەداگیرکراوەکان ئارامە و گۆڕانی بەسەردا نەھاتووە!
نزیکەی «٣» ساڵ و نیو بەسەر خیانەتی یەکێتی لە «١٦ ئۆکتۆبەر ٢٠١٧»تێدەپەرێت، کوردانی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان بارو دۆخیان بەچی گەشت؟
وەک ئەوەی بەرپرسانی یەکێتی بانگەشەیان بۆ دەکرد، توانیان پارێزگارێکی کورد دانێن، یان تەنھا چەواشە و شەرعیەتدان بوو بەخیانەت و خۆفۆشیان؟
کوردانی کەرکوک و ناوچەداگیرکراوەکان، لەسایەی حوکمی زۆرە ملێی حەشد و ئەڵقە لەگوێکانیان، چ ژیانێک دەگوزەرێنن؟
دەبێت سەرجەم کوردانی کەرکوک و ناوچەداگیراوەکان ئەم راستیە باش بزان و لەیادی نەکەن،
لەئێستەدا کەھاوڵاتی پلە ٤ نین و بەزەلیلی و ژێردەستەیی دەژین، ھۆکارەکەی یەکێتی و خیانەتی «١٦» ئۆکتۆبەرە کە لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی فرۆشتنی.
دێھاتە کوردیەکانی پەلکانەو حەفتەغارو ناوچەکە، کەلەئێستەدا بەزۆرە ملێ زەوی و زاریان داگیر دەکرێت لە لایەن عەرەبە ھاوردەکان، ھۆکارەکەی خیانەتی «١٦»ئۆکتۆبەری کافامەکانی یەکێتیە لە پێناو پول و پارە کردنی بەقوربانی.
لەپێش خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر ئارامی و ئاوەدانی باڵی کێشابوو بەسەر کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان، ئەوە بوونی پارتی و خزمەت و ھێزی پارتی بوو خەڵکی کەرکوک و ناوچەکەی دەپاراست، ئەمە راستیەکی حاشا ھەڵنەگرە، لەئێستەدا سەرجەم لایەنەبەناوکوردیەکان وبوونیان ھەیە، بەلام نەخۆیان نەکوردی ناوچەکەیان پێناپارێزرێت، دڵنیابن تاپارتی نەگەرێتەوە و ناوچەکە ئازاد نەکات، تەعریب و زڵم و زۆری عەرەب کۆتای نایەت.