ھاوڵاتیانی زۆنی سەوز قوربانی سیاسەتی چەواشەکارین.

ھاوڵاتیانی زۆنی سەوز قوربانی سیاسەتی چەواشەکارین.

چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای یەکێتی لە سوشیال میدیاو راگەیاندنەکانیانەوە، دەستیان بە بڵاو کردنەوەی ھەواڵی ناراست و موزایەدەو چەواشەکاری و بەفریشتە ناساندنی خۆیان کردووە وەک ئەوەی نەناسرێن و ھەرگیز بەشداری حوکمرانی ھەرێم نەبووبن!
یەکێتی لەسەرتای دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمەوە ٥٠/٥٠ شەریکی حکومەتەو تائێستە دەسەڵاتداریی تەواوی زۆنی سەوزە وھیچ ھێزوو لایەنێک دەسەلاتی نەبووە و نیە لەو زۆنەدا، ھەموو داھاتی نەوت و خاڵەسنوریەکان و ناوخۆی ئەوزۆنە لەدەستی بەرپرسانی یەکێتیدایە، تەنھا١٠٠/٣٠ داھاتی سلیمانی و زۆنی سەوز رادەستی حکومەتی ھەرێم دەکرێت، لەکاتێکدا حکومەت ١٠٠/٤٧ کۆی گشتی خەرجییەکان لە ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی و ئەوزۆنە خەرج دەکات.

گرنگە ھاوڵاتیانی زۆنی سەوز لەبەرپرسە چەواشەکار و موزایەدەچیەکانی یەکێتی بپرسن؛
بەدەر لەوەی حکومەتی ھەرێم لە داھاتی ھەولێر و دھۆک رەوانەی سلیمانی دەکات، داھاتی ئەوزۆنە چی لێدەکرێت و کێ دەستی بەسەردا گردووە و لەچیدا خەرج دەکرێت؟
ئەم بەناو بەرپرسانەی یەکێتی ھەرەشی دووئیدارەی لامەرکەز و بەستنەوەی سلیمانی بە بغداوە دەکەن، چەندین ساڵە کەدەسەلاتداری تەواوی زۆنی سەوزن، بۆ خزمەتی ئەوزۆنەیان نەکردووە لەکاتێکدا دەستیان بەسەر داھاتی نەوتی و نانەوتیدا گردووە بەدەر لەقاچاخ چێتیان؟

چەواشەکاری و رشتنی فرمێسکی تیمساحی دادی کەس نادات، ھاوڵاتیانی زۆنی سەووز چەندین ساڵە قوربانی سیاسەتی چەواشەکارانە و ئیدارەدانی ناتەندروست و مافیاگەرایەتی بەرپرسانی یەکێتین، روونە ئامانجیان لە دروست کردنی ئەم ھەڵای میدیاییە، تەنھا بۆ دروست کردنی پەستانە لەسەر پارتی و تەسلیم بوونە بە بەغدا، ئەمەش خەون و ئامانج و پیلانی پێشینانی یەکێتیە کە بووبەخەونی ھەمیشەییان، ھیچ گومان لەوەدانیە ئەم ناپەرپرسانەش ھاوشێوەی پێشینانیان ئەم خەون و پیلانەیان دەبەنە گڵەوە و بەھیمەت و سیاسەتی حەکیمانەی «سەرۆک بارزانی» و پارتی کەخاوەنی راستەقینەی دۆزی کوردین، ئەم دۆخەناھەموارە تێدەپەرێنین.
Top