دەستکەوتەکان بپارێزن.

دەستکەوتەکان بپارێزن.

جوگرافیای کورد لەنێوان سێ نەتەوەی خۆپەرست و کینەلەدل و شۆڤێنی ھەڵ کەوتووە، ئەمە قەدەری ئیلاھیەو لەدەستی مرۆڤدانیە، تاکی کورد گەروا تێگەشتبێتین ئەم سێ نەتەوە کەلەدێرزەمانەوە دوژمنی سەرسەختی کوردن ، ھیچ دەستێکیان لەناوخۆی کوردستاندانیە و بەشێک نین لەم دۆخەی کوردستانی تێکەوتووە و پیلان دارێژەری تێکچوونی یەکرێزی نێوماڵی کوردی نین، ئەوەبیرکردنەوەیەکی زۆر ھەڵەیە، گرنگە کۆی لایەنەسیاسەکان ئەم راستیە باش بزان، ئەم دەستکەوتانەی بەدەست ھاتوون کەخەبات و قوربانی دانی سەد سالی نەتەوەی کوردە لەدەست بچێت، تەنھا لەیەک کەس یان یەک بنەمالە یان یەک حزب ناچێت، تەواوی لایەنەکان و تەواوی تاکی کوردی گرێدراوی یەکن، یان پێکەوە دەگەین بەکەناری ئارامی و ئازادی یان ھەمیشە ژێردەستە و چەوساوە دەبین.

ھیچ گومان لەوەدانیە لەناوخۆی کوردستان خائین و خۆفرۆش زۆرە و بەربەستن لەپێش چارەسەر کردنی گرفتەکان، بەلام گرنگە دلسۆزانی لایەنەسیاسیەکان و حکومەت، لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان؛ بەئەرکی خۆیان ھەستن و ھەنگاوی کردەی بھاوێن دژ بەم خیانەت و خۆفرۆشیە کەلەناو کوردا وادەبێتە کەلتور، خیانەت ھەرئەوەنیە دژی نەتەوەکەت لێدوان بدەیت، چاوساغی دوژمنانبیت، دەستی دوژمن رابکێشیت بۆ داگیر کردنی خاک و نەتەوەکەت؛ ئەوەش خیانەتە فەرمانبەریت بەئەرکی خۆت ھەڵنەستی، ماموستایت پەروەردەیەکی تەندروستی قوتابیەکانت نەکەیت، پۆلیسیت چاوپۆشی لەتاوان دەکەیت، لەھەر ئاست و پلەیکدابیت کەمتەرخەمی و چاوپۆشیت دەرواتە قلبی تاوانەوە بەرامبەر خال و وڵاتت... ھتد، ھۆکاری پوکانەوەی وڵات، ئەم خیانەت و تاوانە ناوخۆیانەن کە دوژمنانی کورد بەبەرنامە کاری لەسەردەکەن بۆ نەھێشتنی ئینتیمای نەتەوەی و نیشتیمانی بەلای تاکی کوردیەوە، دەبینین دەبیستین دەیخوێنین لە میدیا بێ دایک و باوکەکان بەشەو رۆژ ژەھر دەرخواردی تاکی کوردی دەدرێت ، ئیرھابی فکری دەکرێت.

لە کوردستان گەندەلی گەشتۆتە ئەوپەری، دەی ئەوبەرپرس و فەرمانبەروو ماموستاو کارمەندەحکومیە گەندەل و فزانە باش بزانن، ھەرئەوانن ھۆکاری ئەم مال وێرانیەی کورد، ھەرئەوان ھۆکاری ئەم زەلیلیەی کورد، ھەر ئەوانیش ھۆکارن گەر ئەمەی میللە بفەوتێ و لەناو بچێت؛
گەورە و بچوکی ئەم ولاتە دەلێ حکومەت گەندەلە حزبەکان گەندەلن، بۆ ناپرسن حکومەت کێیە حزبەکان کێن، ھەر تاکی کوردی خۆی حکومەت و حزبنیە؟
ئەوتاکانەی کەلەحزبەکان بالادەستن و بەشەو رۆژ چەواشەی میللەت دەکەن، بۆ ھەندێ دەست لەبەرژەوەندیەکنیان ھەلناگرن و لەناوخۆ رێک ناکەون ؟!
ھەر ئەوتاکانەی حزبەکان پێک ھێنەری حکومەت نین؟
بۆ چاکسازی ناکەن و ھەلمەتی دژی گەندەلی بەرپاناکەن؟
خۆ گومان لەوەدانیە لەکۆی لایەنەکان خەلکی قاچاخچی و فزەکان بەربەستن، بەلام بەرەنگار نەبوونەوەیان کۆتای بەخەون ئامانج و قوربانیدانی سەدسالی کورد دێنێت.
Top