حەشدی خیانەت...

حەشدی خیانەت...

ئێمەی کورد گەر بگەرێینەوە بۆ مێژوو، دەبین لەھەموو سەردەمەکاندا لەدژی شۆرشەکانی کورد، دەسەلاتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و ناوچەکە، ھەندێک کوردی خائین و خۆفرۆشیان دژی شۆرش راست کردۆتەوە بۆ رووبەرووبونەوەی شۆرش و ناساندنیان بەجیھانی دەرەوە وەک«رووکەشێک»کە کورد کێشەی نییە لەگەل دەسەلاتداران و رێکەوتوون، لەسەر دەمی ئێستەدا دروست کردی حەشدی خیانەتکار، چ کاری گەرییەکی دەبێت لەسەر پێگەو دۆزی کوردی لەناوچەکە و جیھان؟

کورد کە نەتەوەیەکی ناسراوە و پێگەیەکی کاریگەری ھەیە لەجیھاندا، ھەمیشە نەیارانی دۆزی کوردی کاریان لەسەر بیری نەتەویی تاکەکانی کردۆتەوە و یان بەپول و پارە کڕیویانن، پێش دروست بوونی فەوجێکی «١٢٠» کەسی و ناساندنیان بەحەشدی خیانەتکار، لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بەناو سەرکردەو بەرپرس لەژێرناوی کوردایەتیدا خیانەتیان کردووە و بەدڵسۆزی فرۆشتوویانەتەوە میللەت، خیانەت کارانی «١٦» ئۆکتۆبەر یان ئەوپەرلەمانتارە خۆفرۆشانەی کە بەناویی کوردەوە لەبەغدان و زیاتر لە عەرەبە شۆڤێنیەکان دژی کورد کاردەکەن، زەرەر و زیانیان بۆ دۆزی کوردی زۆر زیاترە تاچەند تاوانبارێکی لەیاسا دەرچوو کە دامەزرێنەرانیان خۆیان بێبەری دەکەن لەبوونیان...

ئێمەی کورد لە کۆن و ئێستاشماندا کەم شارەزاییمان لەبواری مێژوو، ھۆکاری سەرەکی شکستمان بووە، دەبینین خیانەت کارانی «٦٦» لەوسەردەمەدا کوردیان تووشی چ دۆخێکی نالەبار کرد و بەبێ سزادان لێی دەرباز بوون ، بەھەمان شێوە نەوەکانیان لە «١٦» ئۆکتۆبەر خیانەتی باو باپیرانیان دووبارەکردەوە و زەرەو زیانی چەند ھێندەی «٦٦»یان لەدۆزی کوردیدا، ئێستەش دروست کردنی حەشدی خیانەتکار، ھەر نەوەکانی خۆفرۆشانی «٦٦»ن پیلان دارێژەرین...

«ئۆباما» لەکتێبە نوێیەکەیدا دەلێت« شیعەکان تا رادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوونە لە کڕینی پەرلەمانتار و هەندێک لە وردە حزبی کوردی و بەرپرسانیان، شیعە زۆر بەوردی کار بۆ داگیرکردنی کوردستان دەکات، دابەشبوونی ئیدارەدانی کۆمەڵگای کوردی و تەسلیم بوونەوە بە بەغدا، ئێستا بە روون و ئاشکرا دیارە و دەبینرێت کوردەکان دابەش بوونە، لە داگیرکردنەوەی کەرکوک و نیوەی خاکی کوردستان»
نەتەوەی کورد گەر بیەوێت رزگاری ببێت لەم دابەش بوونەو بگات بەخەون و ئامانجەکانی کە سەروەری و سەربەخۆی و پێگەی بەھێزە لە ناوچەکەو جیھان، سەرەتای ھەنگاوەکانی دەبێت سزادانی ئەو خائین و خۆفرشانەبێت، کە ھەمیشە نەتەوەی کوردیان لەلوتکەوە گەراندۆتەوە خالی سفر.
Top