خـوپیشاندان مـافـی ڕەوای خـەلکە،بەڵام لە چـوارچێوەی پـاراستنی قـەوارەی هـەرێمی کـوردستاندا بێت

خـوپیشاندان مـافـی ڕەوای خـەلکە،بەڵام لە چـوارچێوەی پـاراستنی قـەوارەی هـەرێمی کـوردستاندا بێت

ئەگەر سەیری زۆر بەی وەڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان بکەین دەبینین خوپیشاندان بە موڵەت وەرگرتن دەکرێت و دور لە ئاژاوەگێری بەڕێوە دەچێت بو ئەوەی گەل بەشێوەیێکی ئازادانە بتوانێت داوای مافی خویان بکەن لەبەرامبەر حکومەت،دواتر بە درۆشم و گوتاری جوان مافی ڕەوای خەڵک ناڕازایەتی بەشێوەیێکی هێمن و دور لە توندوتیژی دەردەبڕن ئەوەی دەیانەوێت بلێن لە بەرامبەر حکومەت بە شێوەیێکی مەدەنیانە پەیام و قسەی خویان بەشێوەی پوستەر دەگەیێنن،هەروەها ماوەی خوپیشاندان و ناڕەزایەتیش دیار دەکرێت کە چەند کاتژمێر یان چەند خوڵەکە.
لە کوردستان و بەتایبەتی لە سنوری سلێمانی ئەوشتە پێچەوانەیە،زوربەی جارەکان خوپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین ئاڕاستەکراو و پیڵانگێری دەردەچن مافی خەلک زیاتر بن پێدەکرێت و خەلکیش باجی لێکەوتەکانی ئاڵوزی و پیڵانگێریەکان دەدەن دەبێتە هوی کوشتن و بریندارکردنی خەلک،ئەوەی لەسنوری سلێمانی کومەلێک پیڵانگێری بەیەکەوە بەستراو بۆن بو دژایەتی کردن و دروستکردنی ئاژاوە و کاری تێکدەرانە خوپیشاندانیان ڕێکخستبۆ، هەروەها ئامادەکاری پێشوەختەیان بو کردبو لایەنی دەرەکی و نێوخوی جاشسیغە و خاکفروشان بەهەما هەنگی پەکەکە و شیعەو ئێران خەلکی بیانی کاریان لەسەر کردبو بو زیاتر بێهێزکردنی هەرێمی کوردستان و ڕوخاندنی حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان ، ئەوەی ڕویدا هیچ مەبەستێکی مەدەنیانەو ئازادانە و داوای ماف وەرگرتنی خەلک نەبو،بەڵکو زیاتر بو تێکدان وهەڵوەشاندنەوەی حکومەت و لەناوبردنی بینای حکومی و شەهید کردنی کوری خەلکو سوتاندنی جەرگی چەند دایک و باوکی تر بو ، ئەم جورە خوپیشاندانانە بو دروستکردنی پشێوی و ئاڵوزی و دوبەرەکی و ناتەبای و تێکدانی شیرازەی کومەڵایەتی بوون.
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانیانە شانبەشانی حکومەت هەولی پاراستی خاک و نیشتیمانەکەیان بدەن، دەبێت هەمیشە ئەوەیان لەبیربێت و بزانن کە ئەم نیشتیمانە بەخوێنی هزارەها شەهید و بریندار ئازادکراوە لەژێردەستی و داگیرکەری ،نابێت هاوڵاتیان بێ گوێدانە بنەماکانی پارستنی وەڵات بەفیتی داگیرکەران ئەم ئەزمونە سەرکەوتوەی هەرێم لەبار ببەن، خەلک دەبێت لێزان بیرتیژ و دور لە ئیرهابی فکری بیربکاتەوە کە پاراستنی کوردستان فەرزێکی سروشتیە و قوربانی زوری لە پێناۆ دراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان زوور بەجوانی مامەلەی لەگەل ئەم دۆخە نەخوازراوە کرد و بەجوانی دۆخەکەی خوێندەوە ، سەرۆک وەزیران لەڕێگەی کۆنفرانسێکی ڕوژنامەوانیەوە پالپشتی خوی بو مافی خەلک دووپاتکرەوە و ڕایگەیاند کە "حکومەت لەبەرەی گەل دەبێت بو زامنکردنی مافەکانیان"
دلنیایش دا خەلکی کوردستان کە ئەم دوخە بەشێوەیێکی زور باشتر لە سودی هاولاتیان باشتر دەکرێت ،هەروەها هەموو ئەو پیڵانگێری و شتە نەخوازراوانەی بو خەلک ڕونکردەوە کە ڕویاندابو،ئەمە بویە جێگای ئومێدی هاوڵاتیان.

پیڵانگێڕەکان و دوژمنە نێوخویەکان وەک ئەو گورگانە دەکەن کە خویان لە پێستی مەردا شاردوتەوە، هەرکاتێک زانیان دوخەکە بەسەریان دە تەقێتەوە و پڵانیان ئاشکەرا دەبێت، ئینجا دەکەونە خویان و هەولی بڵاوەپێکردنی خوپیشاندان ئەدەن و داوای دەسگیرکردنی خوپیشاندەر دەکەن بو ئەوەی دوخەکە بەشێوەیێکی تر پێناسەبکەن و دیوێکی تر بەخەلک پیشانبدەن ڕای گشتی بشێوێنن.
Top