کەی شۆرشەکانی کورد بۆ مووچەو پول و پارە بووە؟
November 29, 2020
وتار و بیروڕا
نەترسان لەمێژوو دەست بردن بۆ ھەموو کارێکی نا نەتەوەی و ناشتیمانی و نائەخلاقی بۆتە خەسڵەتی زۆرێک لە لایەنەکان وسەرکردەو بەرپرسانیان،
ئەم حاڵەتە مەترسیەکی گەورەیە بۆ ئێستەو داھاتووی کوردستان، گرنگە لای ھەمووان روونبێت، ئێمەی کورد کێشەمان لەگەل عێراق تەنھا مووچە نیە وەک ئەوەی بەناو بەرپرس و سەرکردەی ھەندێ لایەنی لۆکاڵی خۆفرۆش باسی لێوە دەکەن؟
کورد لەماوەی سەد سالی رابردوو لەپێناو ئازادی و سەروەری و سەربەخۆی و بەرامبەر بەداگیر کاری و زولم و ستەمی دەسەلاتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق وەستاوەتەوە و دەجەنگێت بۆ بەدەست ھێنانی مافەرەواکانی نەتەوەکەی و فەراھەم کردنی سەروەری، کەی شۆرشەکانی کورد بۆ مووچەو پول و پارە بووە؟
پاش ئەنفال و کیمابران کردنی کورد، ھەمان ئایدیا لە عێراق دووبارە بەنادەستووری ونایاسای گەمارۆیان خستۆتە سەر ھەرێمی کوردستان بەئامانجی بچوک کردنەوە و لەناوبردنمانە، کەئەم ھەنگاوە لەمێژا گیراوەتە بەر و بەرنامە و پیلانی سەرجەم دەسەلات و رژێمەکانی عێراقە بەرامبەر بەکورد، بەلام ھەندێ نابەرپرس لە راگەیاندنەکان کێشەی نەتەوەیی کورد کەخاک و ئاو شوناسە، لە مووچەدا بچوکیان کردۆتەوە، وەک ئەوەی کورد دەریایە خوێنی لەپێناو مووچە وپول و پارەدا بەخشیبێت!
ئەو بەناو بەرپرسانەی کە رەخنە لەحکومەت و دەسەڵاتی خۆماڵی کوردی دەگرن و بەحکومەتێکی فاشل ناوزەندی دەکەن،
دەی ھەر ئەوبەناو بەرپرس و حزبانەن بوون بەبەربەستی سەرەکی پێش ھەنگاوی چاکسازی بەرو پێشچوون و چارەسەری گرفتەکان!
ھەر ئەوبەناو بەرپرس و حزبانەن دەستیان بەسەر داھات و خێر و بێری زۆنی ملەوەندا گردووە!
ھەر ئەو بەناو بەرپرس و حزبانەن بەشەورۆژ لەخاڵە سنورییەکان خەریکی قاچاخ چێتی و بەنایاسی ھەموو کەرەستەو خۆراکێکی خراپ وماوە بەسەر چوو ھاوردە دەکەن و دەرخوادی میللەت دەدەن!
ھەر ئەو بەناو بەرپرس و حزبانەن خیانەتی نیشتیمانی دەکەن و بەدڵسۆزی خزمەت دەیفرۆشنەوە میللەت ....ھتد
لاھور و ئەمسالەکانی لە دەسەلاتدا نین ٥١/ ١٠٠ خاکی کوردستیان فرۆشت و ئەوبەشی لەژێر رکێفی ئەواندایە بەحوکمی ماڤیاگەرایەتی بەرێوەی دەبەن، گەر دەسەلات و حوکمی سەرجەم ھەرێمی کوردستانیان لەدەست بێت چ کارەساتێک دەخوڵقێنن؟
شاسوار و ئەمسالەکانی کە موزایەدەی خۆشگوزەرانی وشەفافیەت لەداھاتی ھەرێم و حکومەتێکی تەکنۆکرات دەکەن گەر ئەوان دەسەلاتبن، بۆ تائێستە قەرزەکانی حکومەت و سەدانی ھاوڵاتی رەش ورووت نادەنەوە کەبەناوی پرۆژە و پشک لەپرۆژەکان لەخشتەیان بردوون؟
ئەو دەستە پەرلەمانتارە خۆفرۆشەی بەغدا کە رووی جاشەکانی ٦٦ یان سپی کردۆتەوە و زیاتر لە عەرەبە شوڤێنیەکان دژی کورد کاردەکەن وھەرەشەی کۆتای ھێنانی ئەزموونی حوکمرانی کوردستان دەکەن، بادڵنیابن ھەرێمی کوردستان لەدەستی پارتی وسەرۆک«مسعود بارزانی» دایەو سەرۆک خاوەندارێتی قەزیەی کوردی دەکات ودەیپارێزێت، ئایدیا و پرۆگرامی سەرۆک و پارتی بەپێوە دەجەنگین و دەمرین تامافەکانمان بەدەست دێنین، نەک لەژێردەستەی و بەسەرشۆری.