مارادۆنا و نەخۆشی!!!

مارادۆنا و نەخۆشی!!!

یاریزانی بەناو بانگی جیھانیی مارادۆنا لە ڕۆژی چارشەم وەفاتی کرد!؟! کە ماوەی دوو حەفتە پێشتر لە خەستەخانە دەرچوو بوو، کە: ئەو کات تووشی (شەپرەلێدان) ھات بوو. ھەر دوو حەفتە بوو نێردرا بووەوە ماڵەوە و پاش دوو حەفتە کەس پێی ڕانەگەیشت... ئەوجا ئەگەر مارادۆنا لە کوردستان بوایە؛ ئەوا: ھەزار قسە و قسەلۆک دەکرا!؟! دووریش نەبوو نەخوێندەوارێکی شەھادەداری حزبی یان کابرا یان ئەم و ئەو بیان نارد بوایە دەرەوەی ووڵات!؟ وە تەنانەت دوای وەفاتی تەلەفزیۆن بەرنامەی بکردبا، کە: بە ھۆی کەمتەرخەمی خەستەخانە و دکتۆرەکان ئەم وەفاتی کردووە.
پزیشکان کاتێک کەسێک دەبینین، ئەوا: بە پێی چەند پێوەرێک ھەڵسەنگاندنی لۆ دەکەن و ئەگەر ھاتوو ئەو پێوەرانە وێکڕا کۆکرانەوە و ڕێژەکە بەرز بوو، ئەوا: یەکسەر دەست بە ھەنگاوەکانی خۆپارێزی دەکەن نەوەک کەسەکە جەڵتەی دڵ یان شەپرە لێی بدات. لۆ نموونە؛ ئێستا چار کەس دەیانەوێت لە (ھەولێر بچنە سولەیمانی)! ھەر دوویان یەک توڕمبێلیان وێیە. دوو کەسی ئێکەم توڕمبێلێکی (وەنەوشە)یان وێیە بەڵام (بەنزین)ی کەمە لۆیە ئەگەری ھەیە وەنەوشەکە لە ھێروەی (دێگەرە)ی یان ھەتا دەربەندی بیان بات و لەوێ بکوژێتەوە!؟! بەڵام دوو کەسەکەیدی توڕمبێلی (لادە)یان وێیە و فول بەنزینە، ئەوانەی دوایی ئەگەری گەیشتنیان بە (سولەیمانی) گەلەک زۆرە! لەوانەیە ئەگەر بە دوو سەعات نەگەن، ئەوا: بە سێ یان چار سەعات ھەر بگەن.
لێرەدا؛ ھەر کەسێک تەمەنی لە (٤٥) ساڵی کێڵی کردەوە و ھەوراز بووەوە، ئەوا: پێویست دەکات ئەو ڕێژەی ئەگەرەی بدۆزرێتەوە، کە: بە ڕێژەی فرامنگھام ناسراوە.... ھەتا بزانین، کە: لە دە ساڵی داھاتوو ئەگەر تووشبوونی بە شەپرە لێدان یان جەڵتەی دڵ چەندە و چ بکرێت ھەتا کەسەکان لەمجۆرە نەخۆشییانە بەدوور بن.
سەبارەت بە (مارادۆنا) ھەر ھەندە دەزانرێت، کە: پێش دوو حەفتە تووشی شەپرەلێدان ببوو و دواتر و دوای دوو حەفتە تووشی جەڵتەی دڵ بوو. دەبێت بزانرێت، کە: ئەم یاریزانە ئاڵوودەی ماددەی ھۆشبەر ببوو و ھەروەھا تووشی نەخۆشی دەروونی ھات بوو ئەوە جگە لەوەی، کە: کێشی لەشی زۆر زیاد ببوو. ئاکار و ڕەفتاری وای دەردەخست، کە: غودەی دەرەقیشی تووشی نەخۆشی ھات بوو بێت. ھەروەھا لە ساڵی (٢٠٠٤ز)ەوە تووشی ھەوکردنی جەرگ (التھاب الکبد) ببوو، وە مەی خۆرێکی نەقۆرا بوو!؟ ئەوە بوو لە یارییەکانی تۆپی پێی جیھانیی لە ووڵاتی ڕووسیا وێنەی بڵاو ببووەوە؛ کە: زۆری خوارد بووەوە.
مارادۆنا چۆن لە یاریگا یاری تۆپی پێی لای خەڵک خۆشەویست کرد؛ ئەوا: مردنیشی با ببێتە ھۆکارێک لۆ ئەوەی پتر گرنگی بە ساغ و سەلامەتی دڵ و موولوولە خوێنبەرەکان بدرێت ھەتا لە نەخۆشی شەپرە لێدان و جەڵتەی دڵ بە دوور بین.
Top