ڕۆژێک دێت ھەموومان دەبینە یادگاری.!

ڕۆژێک دێت ھەموومان دەبینە یادگاری.!
ھیچ کات لەخۆت پرسیوە ئەوەی من دەیکەم تاچەند ڕاستەو دواڕۆژم دەگات بوکوێ و کەی مەرگ بەرۆکم دەگرێت.؟
بەفیڕۆدانی کات لەبەرژەوەندی کەسمان نییە کەڕۆژمان ھات کۆتایی بەبوونمان دێت و دلمان لەلێدان دەکەوێت و ھەناسەمان دەوەستێت خەتێکی ڕەش بەسەر وێنەکانمان دەکێشن و دەبێتە یادگاری ژیانمان دەوەستێت، ھەرچەندە ژیانی ئەوانەی تر بەردەوام دەبێت بەلام ئەوانیش لەخاکن و دەبێت بگەرێنەوە ناخی خاک، مردنیش حەقیقەتێکەو کەس لێی دەرناچێت و کۆتایی بەھەموومان دێت.

مرۆڤایەتی بابنوێنین و لەھەر ئەرک و کارێک و بەرپرسیارەتیەک بین باھەموومان سەرەتا وەک مرۆڤێک دواتر بەرپرسانە و دلسۆزانە ئەرکەکانمان بکەین و چاومان لەکەسانی مەزلووم وھەژاران بێت خزمەتیان بکەین بەپێی توانا، حەق و مافی خۆشمام لەزالمان وەرگرینەوە، بەھیچ پلەو پۆست و سەرمایەی زۆر و ناوبانگی گەورە مەغرور و لەخۆبایی مەبە مرۆڤ بەسادەیی و زمان شرینی لەدونیا جوان پێشەنگە، سادەبە بەسادەیش بمرە تاکو کەسانێک و خودای گەورەش لێت ڕازیبن و بلێن مخابن ھێشات زوو بوو، نەک بلێن خۆزگە ڕۆژێک زووتر لەکۆڵمان دەبوەوە.

ئاشتی و تەبایی و یەکسانی و دادپەروەری و پێکەوەژیان بنەمای مرۆڤ دۆستی و جوانی کۆمەلگەو نەتەوەیەکی پێشکەوتن خواز و دیموکراسییە، ڕوانینمان بۆ ژیان لەسەر بنەمای یەکگرتن و ھاو ھەڵوێستیمان بێت لەبەرامبەر دووژمان دا ، باوەشی خێر و چاکەمان بۆ ھەژاران و کەمدەرامەتان بێت.

کۆمەڵگە لەتاک پێکدێت و تاکیش کۆمەلگە پێکدێنێت، بۆیە گەر ھەر کەسە و لەخۆمانەوە چاکسازی ویژدانی و ژیری بکەین کەسی بالادەست و بەرپرسیش ناتوانێت گەندەڵ و مشەخۆر و دزبێت، کەواتە ھۆکاری ھەموو شتێک لەڕێگەپێدانی گەل و دەست لەسەر سینگی گەلە بۆ کەسانی ناشایستەو نەشیاو، وەرن باھەموومان چاکسازی ویژدان بکەین و بەعەقیدەیەکی بەرزەوە بۆ دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان و مرۆڤایەتی و کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری تێبکۆشین، وڵات ئاوەدان ڕێباز و ڕێگامان سەرکەوتووتر دەبێت.
Top