به‌سه خۆهه‌ڵواسین به‌خه‌ونی عێراقی فیدراڵەوە...
November 12, 2020
وتار و بیروڕا
هەنوکە عێراق یەکێکە لە لاوازترین و گەندەڵترین و نائارامترین وڵاتانی ناوچەکە، نەسیادەی ماوە و نەئیعتبارێکی بۆ دەکرێت،، وڵات نەماوە دەست لە کاروباری عێراقی ئەمڕۆدا وەرنەدات، حوکمڕانی لە عێراقدا بە پێکهاتە وبنەماکانی نەتەوەیی ومەزهەبی وتایفیەوە ئیفلیج بووە،، هیچ کام لەو پێکهاتە سیاسی ومەزهەبیانە سەربەخۆیی نەماوە وگرێدراوی وڵات وهێزێکی دەرەکین وبونەتە ئامرازێک بەدەست وڵاتانەوە لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان...
کورد وێرای رێزگردن لەدەستوور ورێکەوتنەکان نازانێت چیدی بکات ولە بەغدا لەگەڵ کێ مامەڵە بکات و کێ بڕیاردەرە؟
دۆخەکە چەندین تاکرەوی صەدام ئاسای خەڵقاندوە،، هیچ زامن ویاسا وهاوسەنگی هێزێک (بێجگە لە دەستورێکی سەقەت وپشت گوێخراو) بەدی ناکرێت...
كاتی ئەوەیە کورد بریاری یەکلاکەرەوە بدات:
لەوەتەی کورد بەزۆرە ملێ گرێدراوەتە عێراقی شۆڤێنیەوە، دەسەڵات لەدەست سونە بووبێت یان شیعە کورد رێک کەوتنی کردووە و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق پێشێڵیان کردووە،، دەبێت کورد چی کە بکات بۆ بەدەست ھێنانی مەفەرەواکانی؟
گه‌رچی ئێمه فاكته‌ری سه‌ره‌كی بووین بۆ دروست كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی، به‌ڵام سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب كه هێزی چه‌كداریان دروستكرد، بەچاوساغی خیانەت کارانی یەکێتی راسته‌وخۆ ھێرشیان کردینە سەروو ٥١/ خاکەکەیان داگیر کردین، بووجەو مووچەو قوتیان برین، دووبارە دەستیان داوە تەعریب کردنی ناوچە کوردستانیەکان و كه‌م كردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی كورد...
دەبێت تاکەی تەماشاکەرو چاوەروانبین وبپرسین:
• ئایا عیراق ده‌بێته نیشتیمان؟
• ئایا عێراق ده‌بێته چه‌ند پارچه‌یه‌ك؟
• ئایا تاچه‌ند تاكی عێراقی خۆی به عێراقی دەزانێت؟
• ئایا عێراق له سایه‌ی سونی و شیعه‌دا ده‌بێته وڵاتێكی دیموكرات؟
• له‌م نێوه‌نده‌دا چاره نوسی گه‌لی كورد به‌ره‌و كوێ؟
• ئایا ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم؟
• ئایا گوتاری سیاسی كورد بایی ئه‌و خوێنه‌یه كه رژاوه‌و ده‌ڕژێت؟
• ئایا نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد گوناهبارو خیانەت کارن؟
• ئایا روحی به‌رگری له مرۆڤی كورددا ماوه؟
• ئایا ده‌وڵه‌تی كوردستان حه‌رامه؟
• ئایا و سه‌دان پرسیاری تر...
ئەمە خەونێکەو نابێته واقیع... چونكه عێراق بۆ هیچ یه‌ك له دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌بۆته نیشتیمان، عێراق وڵاتێكی دروستكراوە نه‌ك نیشتمانێكی خۆڕسك،، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له عێراقدا ده‌ژین خۆیان به عێراقی نازانن، یه‌كێك سونه‌یه و یه‌كێك توركمانه و یه‌كێك شیعه و چی و چی ... نازانم تاكوكه‌ی كورد خۆی به‌م وڵاته به‌زۆر دروستكراوه‌وه ده‌به‌ستێتەوە، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین تا هه‌نوكه گوتاری سیاسی كورد له زیندانی خه‌ونێكی قوڵدایه، كه‌سێك نییه خه‌به‌ری بێته‌وه و بڵێ: به‌سه خۆهه‌ڵواسین به‌خه‌ونی عێراقی فیدراڵه‌وه كه جگه له كورد مایه‌ی گاڵته‌جاڕی و پێكه‌نینی هه‌موو جیهانە، كه‌سێك نییه به‌ئاگابێته وه‌و بڵێ تاكه‌ی خه‌بات و شۆڕش كردن و هه‌ره‌س هێنان، تاكه‌ی ئه‌م مار و په‌یژه خوێناویه، كه‌سێك نییه له‌و خه‌ونه راپه‌ڕێت و بڵێ تا عێراقی فیدراڵ لاوازوو پەرتەوازە و بێسەرو بەرەو بێ سیادە نەبووەتە خاوه‌نی كیمیایی و ساروخه‌كانی عه‌باس و حسین بابڕیاره‌كه بده‌ین خۆ دنیا به‌سه‌رماندا ناڕوخێنن،، هه‌ر هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌نفاله‌كان له‌ده‌ستده‌ده‌ین و هه‌ر هێنده‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌مان سوتێنن،،
كه‌سێك نییه بلێت واز له‌م عێراقی به‌نیشتیمان نه‌بووه بهێنن کە ئێستاكه به‌سه‌دان گروپی شیعه و سونه به هاوكاری ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ئیش بۆ نه‌مانی (3) پارێزگا رزگاره‌كه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن،،
تكایه ئیدی به‌سه، بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن و نه‌ترسن له دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان.