حكومەتێكی بەهێز و كوردستانێكی بەهێزتر لە قۆناغێكی سەخت و هەستیاردا ..

حكومەتێكی بەهێز و كوردستانێكی بەهێزتر  لە قۆناغێكی سەخت و هەستیاردا ..

ئەگەری چی هەرێمی كوردستان كەوتۆتە نێو ناوچەیەكی پر كێشە و مڵمڵانێ و بەو هۆیەوە كاریگەری زۆری لە سەر كاروستراتیژیی و پلانی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان لە رووی پرۆژە ئاوەدانی و پێشكەوتنەكان و بوارەكانی تر جێهێشتووە ، بە تایبەت دەوڵەتی عێراق كە لە ماوەی سەدە ساڵی رابردوو و 17 ساڵەی دوای رووخانی رژێمی بەعس نەیتوانیووە وڵاتێكی سەقامگیر و حكومەتی هاوڵاتیان بێ‌ .
ئەو رەوشە ناڵەبارەی عێراق وایانكردووە ، رەوشی پێشكەوتنەكان ئابووری و ئاوەدانی لە ناوچەكانی ناوەراست و باشووری بە رەوشێكی خراپدا دەرباز ببێت ، جگە لەوەی بەردەوامی عەقڵییەتی شۆڤێنی و تاكڕەویی هەندێك هێزولایەنی سیاسی وایكردووە بەرامبەر بەگەلی كورد و كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان سیاسەتێكی زۆر خراپ بگەرنە بەر و پاسایی شكست و دواكەوتنەكانیان بە سەر هەرێمی كوردستاندا بشكێنەوە .
بەڵام هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو و تا ئێستەش سەرەرایی هەموو كۆسپ و ئاستەنگەكانی بەردەمی توانیوێتی وەك پایتەختێكی جیاواز و سەقامگیر و دوور لەمڵمڵانییەكانی عێراق لە گشت بوارەكانی ئاوەدانی و پێشكەوتندا بەرەو پێشتر هەنگاو بنێت .
ئاشكرایە،هەرێمی كوردستان لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو، قۆناغی سەخت وئاڵۆزی لە رووی سیاسی، سەربازی و داراییەوە دەربازكردووە و بەڵام هیچ كات خۆی رادەستی ئەو رٍەشەبا و گوشارانە نەكردووە بەڵكو بەهێزتر لە جاران كاری بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ كێشەكانی بەردەمی كردووە .
كاتێك كە پارتی و بارزانی بە دروشمی كوردستانێكی بەهێزتر لە گۆڕەپانی ئاڵۆزی ناوچەكە و عێراق ئامادەبوون ، ئەو نیشانەی بە ئەستۆگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتی و ئەركە نیشتیمانی و كوردستانیییە كە كوردستان و دەستكەوتەكانی بپارێزن و بۆیە، وەك بینرا لە ماوەی 15 مانگی رابردوو، كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسروور بارزانی ، رووبەرووی گەورەترین ئاستەنگ كە ئەویش ڤایرۆسی كۆرۆناو ئینجا قەیرانی دارایی و دروستكردنی كێشەكانی بەغدا بوو بۆ هەرێمی كوردستان بۆتەوە .
لەگەڵ ئەوەشدا ، كاروانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی لە هەرێمی كوردستان پەكی نەكەوتووە و هەر لە زاخۆ تا حەڵەبجە سەرٍەرایی هەموو قەیران و كۆسپەكانی بەردەمی لە بونیانان و ئاوەدانی و گەشەسەندن دایە ، ئەوەش نیشانەیی ستراتیژیی و نیگایەكی روون بۆ ئایندەی كوردستانێكی بەهێزتر ، هەنگاونان بەرەو حوكمرانییەكی باشتر ، رووبەرووبوونەوەی ئاستە و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانەكان .
هەروەها حكومەتی كوردستان گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر لە پێناو باشتركردنی باری ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتیی لە رێگەی كۆنترۆڵكردنی هەموو ئەو خاڵانەی كە ساڵانێكی زۆرە بۆ هەدەر چوونی سەرمایە و داهاتێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان . هەروەها شەفاییەت لە گشت سكێتەرەكان لە پێناو بەرژوەییە گشتییەكان .

لەگەڵ ئەوەی نەیارانی گەلەكەمان بەردەوام ، چ بە شێوەیەی راستەوخۆ یانیش لە رێگەی داردەستەكانیانەوە، بەردەوام كار دروستكردنی كۆسپ و تەگەرە دەكەن لە بەردەم كاروانی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر ..

هەموو ئەو هەنگاوانە ، لە كاتێكدایە، كە ناوچە، عێراق و هەموو جیهان بە قەیرانێكی گەورەدا گوزەر دەكات ، سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، سەڕەرای خۆ دزینەوەی بەغدا لە قەیرانەكان و پێدانی شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان ، بەڵام بەرێز مەسروور بارزانی بە ئیرادە و هێزێكی پۆڵایینەوە كار بۆ تێكشكاندنی قەیران و روحییەتی رۆخێنەری و گەرٍاندنەوەی ژیانێكی ئاسایی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان دەدات بەرەو كوردستانێكی بەهێز و گەشەسەندووە .
Top