پ ک ک لە قۆناغی بریارێکی چارەنوسسازدا

پ ک ک لە قۆناغی بریارێکی چارەنوسسازدا

پاش رووداوەکەی چەمانکێ، ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی پ ک ک، بە تایبەت لە بادینان « دەڤەری ئاکرێ، چیای گارە ، شنگال » خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لەو ناوچانە.

ئەم چەکدارانە هۆکاری خۆ رادەست کردنیان بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە ئەوان نایانەوێت شەری برا گوژی بکەن و ببنە بەشێک لەو پیلانەی کە چەند سەرکردەیەکی ناو پ ک ک بە فیتی دوژمنان نەخشەی بۆ دەکێشن و دەیانەوێ خوێنی ڕۆڵەی حورد بە دەستی کورد برژێت و دۆخی ئارامی هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقارێکی تر ببەن.

خۆ رادەستکردنی چەکدارانی پ ک ک، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە رێزەیەکی زۆری ئەم چەکدارانە گەیشتونەتە ئەو قوناعاتە کە پ ک ک رێزی خەبانی نەتەوەیی لای داوە و بوەتە گیرۆدەی دەستی دوژمنان، هەروەها نەبوونی متمانە بەو بەناو سەرکردانەی لە قەندیل دانیشتوون و هەوڵ بۆ جێ بە جێ کردنی ئەجنداکانی دوژمن دەدەن.
جگە لەوەی ئەم چەکدارانە دەبینن ئەوان لە ئامامج و گۆڕەپانی خەباتی راستەقینەی خۆیان کە باکوری کوردستانە دوور کەوتوون، لە هەمان کاتدا لە دژی پارچەیەکی تری کوردستان بەکاردەهێندرێن، کە بەمەش تووشی نیگەرانی بوونە و متمانە و باوەری یان بە سەرکردەکانی ناو پ ک ک نەماوە.

لە هەمان کاتدا خۆ رادەستکردنی ئەم چەکدارانە، نیشانەی پێکیری و جێ بە جێ کردنیانە بۆ پەیامی رابەری گەلی کورد جەنابی سەرۆک بارزانی، بە تەحریم کردنی شەری برا کوژی، کە ئەوەش سەرکەوتنێکی ترە بۆ پاراستنی یەک ریزی و رێکخستنەوەی ناو مالی کورد بە گشتی و دەگەرێتەوە بۆ حیکمەت و دوربینی و خەمخۆری جەنابی سەرۆک و رابەر بارزانی.

ئەم هەڵوێستە، مایەی خۆشحاڵی یە، رێخۆشکەرێکە بۆ بەخودا چونەوەی رێژەیەکی زۆرتری چەکدارانی پ ک ک و وەرگرتنی هەمان هەڵوێست و دور کەوتنەوە لە هەر گوشارێکی دەرەکی، بەلکو دەتوانن جارێکی تر رێزەکانی خۆیان رێکبخەنەوە و بە هزرێکی نوێی کورد پەروەرانە روو لە باکوری کوردستان بکەن و بەردەوامی بە خەباتی راستەقینەی کوردایەتی بدەن.

پ ک ک ئێستا لە گرنگترین و هەستیارترین کاتەکانی دایە، هەربریارێکی ئێستا بدرێت چارەنوسیان پێوە بەند دەبێت، یان خۆیان لە ناو دەبەن، یانیش دەگەرێنەوە بو سەر رێگای راستەقینەی خەباتی کوردایەتی و گۆرەبانی سەرەکی خەباتیان کە باکوری کوردستانە.

پەیدا کردنەوەی متمانە بە خۆ بوون و بە خەبات زۆر زەرورە، لە لایەک بۆ خودی پ ک ک، لە لایەکی تریش لە نێوان تەواوی هێزە سیاسیەکانی کوردستان وپێخەمەت بە تایبەت ئەو لایەنانەی تا ئێستا موزایەدە بە پرسی کورد دەکەن، دوور کەوتنەوە لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی زیاتر ئالۆز کردنی دۆخەکە، بە تایبەت لەم کات و ساتە هەستیارەی کە ناوچەکە بە گشتی تێیدا تێدەپەریت.
Top