«پەکەکە» پرۆژەیەکە بۆ سرینەوەی بزوتنەوەیی نەتەوەی کورد...

«پەکەکە» پرۆژەیەکە بۆ سرینەوەی بزوتنەوەیی نەتەوەی کورد...

« پەکەکە» کەلەسالی «١٩٧٨» دامەزرا یەکەم رووبەروبوونەوەی لەگەڵ ھۆزە کوردەکانی ناوچەی حیلوانی سەربەپارێزگای «ئورفا» دەست پێکرد، لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە ئەم راستیە دەرکەوت «پەکەکە» پرۆژەیەکە بۆ سرینەوەی بزوتنەوەیی نەتەوەی کورد و ئامانج لەدامەزراندی ئەم حزبە، دژایەتی کردنی کورد و بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانە، نەک حزبێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئاشتی خواز و ھەوڵی بەدەست ھێنانی مافەکانی کورد بدات لە باکور...

حزبی کرێکاران «پەکەکە» چەندین ساڵە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەک بۆ ئاژاوە گێری و کردەوە تیرۆستیەکانی بەکاردێنێ و بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ نەتەوەی کورد لە ھەرچوار پارچە، دژی عەشیرەتە کوردیەکانی باکوری کوردستان و حزبە کوردیەکانی باشور و رۆژئاوا و رۆژ ھەڵات وەستاوەتەوە و بۆ ھەرسێ دەوڵەتی داگیر کەر حزبیان دامەزراندووە و پەیوەندیەکی توندوو تۆڵیان لەگەڵ نەیار و دوژمنانی کورد ھەیە و بوون بەداردەستیان، دژی ھەموو ھەنگاوێکی پەرەو پێشچوونی نەتەوەی کوردن و بێ وچان کاردەکەن لەھیچ پارچەیەک کورد ھەنگاو نەنێت !
لەھەمان کاتدا لەماوە «٤٢» ساڵی دامەزراندی ئەم حزبە،
نەیان توانیوە بستێ خاکی باکور ئازاد بکەن و
رێگەش نادەن لە باکور کوردستان ھیچ حزب و رێکخراوێکی کوردی بێتە ئاراوە و داکۆکی لەمافە رەواکانی نەتەوەی کورد بکات!

لەئێستەدا فۆکسی ئەم حزبە تیرۆرستیە لەسەر باشوری کوردستانە کە ھەرێمێکی ئازادوو سەربەخۆ و دەستوری و یاساییە و ھیچ پێویستیەکی بە حزبێ وەک پەکەکە نیە، سەرەرای ئەوەی سەدان گوندی باشوریان داگیر کردووە زەرەرو زیانێکی بێشوماریان بەخەڵکی ناوچە سنوریەکان گەیاندووە، بەڵام جەنابی «سەرۆک مسعود بارزانی» شەری کوردی دژی کورد حەرام کردوە و چاوپۆشیان لێکراوە و بێدەنگی ھەڵبژردراوە، «پەکەکە» ئەم ھەلەی قۆستۆتەوە و بەدەر لەداگیرکاری و شەرانگێزی و تیرۆر کردن و بوون بە ئەڵقە لەگوێی نەیار و دوژمنانی کورد، لەئێستادا بوون بەھەرەشەی جدی لەسەر قوت و داھاتی نەتەوەی کورد لەباشوری کوردستان و سەرچاوە داراییەکان دەتەقێنێتەوە !

بۆیە زەرورەتە (حکومەتی ھەرێم و حزبە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان) ھەنگاوی جدی لەم بارەیەوە بھاوێن و سنورێک بۆ ئەم ئاژاوەگێری دەست درێژی و شەرانگێزی و تیرۆستیەی « پەکەکە» دابنێن.
Top