ئەمەریکا و ھەلبژاردن
October 30, 2020
وتار و بیروڕا
پێشبینیەكان جیاوازن بۆ هەڵبژارنی سەرۆكایەتی ئەمەریکا هەموو ساڵێكیش بەر لە هەڵبژاردنەكان پێشبینی جیاواز هەیە، ئەمساڵیش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە لە ٣ـی تشرینی دووەم بەڕێوەچێت لە نێوان هەریەك لە (دۆنالد ترەمپ) سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا و كاندیی كۆماریەكان و (جۆ بایدن ) ڕكابەری سەرەكی و كاندیدی دیموكراتەكان، بەپێی ئاماری نافەرمی و هڵبژاردنی پێشوەخت كە ۲٥ ملیۆن ئەمەریكی تیایدا بژدار بووە، جۆ بایدن بە چەند خاڵێك لەپێش دۆناڵد ترەمپ وەیە بەڵام ئەمە ئەنجامی تەواوو ڕاست و دروست نییە بنەمایەکی ڕاستیان نییە و
زۆربەی كات لە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا گفتوگۆی توند و ئامار و ئەنجامی راپرسی زۆر و جۆراوجۆر بڵاو دەكرێنەوە، بەڵام لە راستیدا ئەمانە بنەمایەكی تەواو راستیان نییە، بەڵكو جۆرێكن لە پیشەسازی دروستكردنی ڕای گشتی،
چارەنوسی هەڵبژاردنەكانەکانی ئەمەریکا لەڕێی ٥ تەوەری سەرەكی یەكلای ئەكرێتەوە ،
۱ـ ڤایرۆسی كۆڕۆنا ، كە لەسەرەتای ۲٠۲٠ بەو خێرایە تەشەنەی نەكردبوو، كە مشتومڕییەکی زۆر لەبارەی سیاسەتی رووبەڕووبوونەوەی ترەمپ بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا دروست بووە، هەندێک لایەن و رێکخراو و تەنانەت لە هەندێک راپرسیشدا بەشێک لە ئەمەریکییەکان پێیان وایە ترەمپ سیاسەتێکی گونجاوی بۆ ئەو تەنگژەیە گرتووەتە بەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش بەشێکی تری خەڵک رەخنە لە شێوازی رووبەڕووبوونەوەی کابینەی ترەمپ بەرانبەر کۆرۆنا دەگرن و پێیان وایە کەمتەرخەم بووە.
۲ـ سیاسەتی بیمەی دەرمان، سیاسەت و تێڕوانینی دوو رکابەرە سەرەکییەکە بۆ بیمەی دەرمان لە ئەمەریکا یەکێکی تر لە بابەتە چارەنووسسازەکانە بۆ راکێشانی دەنگی هاووڵاتییان ترەمپ پێی وایە ئەو یاسایە وا دەکات خەڵک زیانمەند بن بۆیە وەک خۆی دەڵێ، دەیهەوێ بیمەیەکی دەرمانی بکاتە جێگرەوەی ئەو یاسایە ، بەڵام بایدن هیچ پلانێکی نوێی لەو پێوەندییەوە نییە و پشتیوانی لە مانەوەی ئەو بیمەیە دەکات کە ئۆباما پەسندی کردووە.
۳ـ ئابووری لە کۆڵەکە هەرە سەرەکییەکانە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و ئەوە هەمیشە و لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا جێی بایەخی ئەمەریکییەکان بووە، بەڵام ئێستە و لەو تەنگژەیە بەهۆی کۆرۆناوە دروست بووە، دۆخەکە هەندێک جیاوازترە.
٤ـ رەگەزپەرستی و توندوتیژیی پۆلیس، توندوتیژی پۆلیسی ئەمەریکا بەرانبەر رەشپێستان بووەتە یەکێک لە باسە هەرە سەرەکییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و لە دیبەیتی نێوان بایدن و ترەمپ مشتومڕییەکی زۆر لەبارەوە کراوە دوای خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئەمەریکا لە دژی کوشتنی هاووڵاتییەکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە، دۆناڵد ترەمپ ئەو خەڵکەی بە ئاژاوەگێڕ ناو برد!
٥ـ یاسای لەباربردنی منداڵ، پرسی لەباربردنی کۆرپەلە بە یەکێکی تر لە خاڵە گرنگەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکایە، پرسی لەباربردنی کۆرپەلە بۆ بەشێکی زۆر لە لایەنگرانی ترەمپ، واتا مەسیحییە سپی پێستەکان، گرنگترین بابەتە
هەرچەند ئەو توێژەی دژی بەیاساییکردنی لەباربردنی منداڵن تەنیا ١٥٪ی هاووڵاتییانی ئەمەریکا پێکدەهێنن، بەڵام لەناو دەسەڵاتی سیاسیی ئەمەریکادا کاریگەرترین توێژن و دەتوانن ئاراستەی هەڵبژاردنەکان تا رادەیەک بگۆڕن و یەک لەسەر چواری دەنگەکانی ئەمەریکایش لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ئەو توێژە میسیحییە ئاراستە کرابوو.
لە ڕوانین بۆ ئەم پێنج بنەمایە و پێشبنی سەركەوتن بۆ هەردوو ڕكابەر یەكلا كەرەوەیە كێ ئەبێت،
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویورک تایمز"ی ئەمریکی، جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە بەشێکی زۆر لەو بابەتانەی کە جێگای گرنگی ئەمریکییەکانن پێش ترەمپی داوەتەوە، تەنها بابەتی ئابووری نەبێت کە تێیدا ترەمپ بەڕێژەی لە ٤٨% متمانەی ئەمریکییەکانی بەدەست هێناوە، بایدنیش لە ٤٧%ی بەدەستهێناوە،
هاوکات لەڕاپرسییەکی تۆڕی هەواڵی NBC ئەمریکی دەرکەوتووە،لە ٥٢٪ی ئەمریکییەکان باوەڕیان بەقسەکانی ترەمپ نییە دەربارەی باری تەندروستیی خۆی، بەرامبەر بەو ڕێژەیەش دەرکەوتووە لە ٣٨٪ ی ئەمریکییەکان متمانەیان بە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە.
وەك ڕونیشە ترەمپ کەمترین ئەزموون و و زانیاری و سەروکاری هەبووە لەگەڵ سیاسەت بەگشتی و سیاسەتی دەرەوە بەتایبەتی،
ئایا هڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاریگەری لەسەر پرسی كورد ئەبێت؟
بێگومان كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دۆسیەی كورد و ئایندەی كوردستان دەبێت، چونكە ئەمریكا سەرباری ئەوەی زل هێزی ناوچەكەیەو دەتوانێت بە ویستی خۆی ڕووداوەكان بەڕێوەبەرێت، لە هەمانكاتدا هاوپەیمانی كوردە و مامەڵەو بڕیارەكانی كاریگەری تەواو لەسەر دۆست و نەیارەكانی كوردستان جێدەهێڵێت، بۆ جوابی ئەم پرسە پشت ئەبەستین بە وتەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئێستا و جۆ بایدن ئایا كامیان بۆ كورد باشترە،
۱ـ دۆناڵد ترەمپ كەسێكە ناتوانرێت بە تەواوی پشت بە بڕیارەكانی ببەستیت و ناتوانی پێشبینی بڕیارەكانی بكەیت، چونكە لە رابردوودا چەندین بڕیاری لەناكاوی دەركردووە، كە نەك جیهان بەڵكو ئیدارەكەی خۆشی توشی شۆك كردووە، گرنگترین بڕیاری لە ڕۆژی (٧ـی ئۆكتۆبەری ٢٠١٩)بوو، كە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە ڕۆژئاوای كوردستان دا، بەمەش ڕێگای خۆشكرد بۆ ئۆپراسیۆنێكی نوێی توركیا بە ناوی كانی ئاشتی،
ترامپ بەم بڕیارەی زیانێكی زۆری لەڕۆژئاوای كوردستان دا،چونكە لەلایەك بە تەنها جێی هێشتن، لەلایەكی دیكەشەوە ناچاری كردن بۆ مانەوەی خۆیان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گروپە تیرۆرستیەكانی سەر بە توركیا، دانوستان لەگەڵ حكومەتی دیمەشق و ڕوسیا بكەن،بەمەش كورد خرایە گۆشەیەكی بەرتەسكە و داهاتووشی كەوتە مەترسییەوە.
هەروەها لە باشوری كوردستانیش، دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، ترامپ لە بەرامبەر لەشكركێشی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی و پاڵپشتی توركیا و ئێران بۆ ئەو هێرشە، بێ لایەنی لە بەرژەوەندی حكومەتی فیدراڵی هەڵبژارد، بەمەش كورد زیاتر لە نیوەی خاكەكەی لە باشور لەدەستدا،هەرچەندە سەركردایەتی سیاسی كورد گوێی بە داواكانی ئەمریكا نەدا، بەڵام دەكرا بۆ ڕێز گرتن لە هاوپەیمانێتی نێوان كورد و ئەمریكا و ڕێگە نەدان بە گروپەكانی سەر بە ئێران، پاڵپشتی لە كورد بكات و دواتر بەشێوەیەكی دیكە سزای ئەو تاقمەی بدایە كە بەرپرس بوون لە گوێ نەدان بە داواكانی ئەمریكا، ئەم دوو نموونەیە لەوەیە بەس بێت، بۆ ئەوەی ئەمریكا لەسەردەمی دۆناڵد ترامپ دۆستێكی متمانە پێكراوی كورد نییە.
۲ـ جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەوە ناسراوە كە هەڵوێستێكی ئەرێنێ بەرامبەر بە كورد هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٢لە پەرلمانی كوردستان ڕایگەیاند كە تەنها شاخەكان دۆستی ئێوە نین دواتریش ڕەخنەی توندی لە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە گرت،كە ڕێگا خۆشكەر بوو بۆ ئۆپراسیۆنێكی دیكەی داگیركاری توركیا بۆسەر ڕۆژئاوا، بایدن لەو كاتەدا ئەو بڕیارەی بە خیانەت دژ بە هاوپەیمانە كوردەكان ناوزەند كرد، هەرچی پەیوەست بە باشوری كوردستانیشە، ئەوا پێناچێت بایدن لەسەر بۆچوونی دابەش كردنی عیراق مابێت، بەڵام لەسەر هاوكاری كورد بەردەوام دەبێت، بەڵام بەو مەرجەی كورد دۆستی ڕاستەقینەی ئەمریكا بێت و حوكمداریەكی ڕەشید بكات، نەك ئەمریكا لە ڕووی ئیدارە و مافەكانی مرۆڤەوە نائومێد بكات.
لە كۆتایدا ئەوەی گرنگە كورد ئەنجامی بدات،ئەوەیە خۆی بۆ سەركەوتنی هەردوولا ئامادە بكات، ئەگەر ترامپ سەركەوتنی بەدەستهێنا بە وریایەكی زۆرەوە مامەڵە بكات و خۆی بۆ هەموو دۆخێكی نەخوازراو ئامادە بكات، بەشێوەیەك كەمترین بەریەك كەوتنی لەگەڵ عیراق و توركیا هەبێت و خۆی لە گرژیی بپارێزێت، چونكە ترامپ زەحمەتە پشتگیری بكات، هەرچی پەیوەست بە دەرچوونی بایدنیشە، ئەوا چەند هەڵوێستێكی بایدن واتای ئەوە نیە، كە ئەمریكا هەموو بەرژەوەندییەكانی دەكاتە قوربانی كورد، دەبێت سەركردایەتی سیاسی كورد باش ئەوە بزانێت، سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكا كار بۆ بەرژەوەندی باڵای ئەمریكا دەكات، نەك نەتەوەیەكی دیكە، بەڵام دەكرێت سود لە سەركەوتنی بایدن ببینرێت، بەو دۆستایەتیەی كە لە رابردوودا بوونی هەبووە.