له یادی پێغه‌مبه‌رمان، بۆشایی ڕۆحیمان پڕ ئه‌كه‌ینه‌وه.
October 30, 2020
وتار و بیروڕا
![له یادی پێغه‌مبه‌رمان، بۆشایی ڕۆحیمان پڕ ئه‌كه‌ینه‌وه.](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/mzafarrr.jpg )
ئیمڕۆ یادی هێمایه‌كه مرۆڤایه‌تی هه‌میشه به شكۆمه‌ندیه‌وه، بیری ئه‌كاته‌وه، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه هه‌میشه قورسایی ئاین و مێژوو و جوگرافیا‌و په‌روه‌رده‌ی له هه‌موو بواره‌كانی ژیان هه‌بووه. بۆیه، هه‌موو ئه‌و قورسایانه ڕۆڵی كاریگه‌رو مه‌زن له‌ژیانی هه‌موو تاكه‌كانی دونیا ئه‌گێڕێ.
هه‌موو تاكێك به‌ئیسلام و نا ئیسلامه‌وه قه‌رزاری ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه‌ن، چونكه تاكه‌كان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كه‌وتۆنه‌ته ژێر كاریگه‌ری دونیا بینی پێغه‌مبه‌ره‌وه، بۆیه، پێویسته له‌سه‌ر تاك یادی ئه‌و پیغه‌مبه‌ره بكاته‌وه، به‌جوانترین شێوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر شانی خۆمان بدینه‌وه، به‌رامبه‌ر به مه‌زنی دونیای ئیسلام. وه تاكه‌كانی تریش كه راسته‌خۆ سوودمه‌ندبوونه له حه‌دیسه‌كانی و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان. چونكه دونیای ژیانی ئه‌و زاته هه‌میشه پڕه له به‌سه‌رهات و وانه‌ی گرینگ و هه‌ستیار كه تاكو دونیا ماوه هه‌ر به‌نه‌مری و به‌خشنده‌یی له دڵ و ده‌روونیی تاك ئه‌مێنێته‌وه.
رووناكیی پێغه‌مبه‌ر گشت دڵ و مالێكی رووناك كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش حكمه‌تی به‌هێزو كاریگه‌ری قووڵی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویسته هه‌میشه ڕۆڵی كارا‌و دوور مه‌ودا ئه‌بینێ، له ژیانی رۆژانه‌ی تاك چونكه سه‌راپای ژیانی ئازیزمان زۆر ده‌وله‌مه‌نده بۆ تێر كردنی رۆحی تاكه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان هه‌میشه به‌جوانی به‌رؤحێكی پاك و بێ گه‌رد پشت به‌ستوو به‌خوودی خۆیه‌وه، هه‌میشه لوتكه‌ی ئۆمید‌و سه‌ركه‌وتن بۆ دواڕۆژی ئه‌و تاكه مه‌یسه‌ر ئه‌كات.
هه‌ر تاكێ ئه‌گه‌ر له بواری رۆحی تێر نه‌بێ هه‌میشه به‌درێژایی ژیانی مرۆڤێكی ناته‌ندروست ولاواز ئه‌بێت، چونكه به‌به‌رده‌وامی هه‌ست به‌و كه‌م وكورتیه ئه‌كات له ژیاندا. چونكه ئه‌وانه‌ی تووشی بۆشایی ڕۆحی ئه‌بن، تووشی نه‌خۆشی ده‌روونیی ئه‌بن، پێویسته له‌سه‌رتاك خۆی ده‌وله‌مه‌ند بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر رۆحێك بۆشایی هه‌بێ به‌زووترین كات به‌و زه‌خیره‌یه پربكاته‌وه، تاكو دوا رۆژی راسته‌قینه‌ی خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین له سه‌فه‌ری ئه‌به‌دیدا.
به‌رپاكردنی شۆرشی گه‌وره‌ی ئیسلام كه‌چه‌ندین لقه شۆرشی به‌رفراوان و جۆراو جۆر‌و كاریگه‌رو به‌هێزی له‌خۆ گرتبوو، یه‌كه یه‌كه له‌م شۆرشانه‌ش له ڕۆژو ساته‌كانی خۆیاندا ته‌قینه‌وه. هه‌موو جۆره‌كانی ته‌قینه‌وهكانیش له‌م شۆرشه مه‌زنه‌دا، ده‌ستیكی بالا‌و ڕه‌نگنیان هه‌بوو، بۆ دروستكردنی گۆڕانكاریه‌كان له‌سه‌راپای دونیای ئیسلام.
هه‌ر یه‌كه له‌م شۆرشانه رۆلێكی مه‌زنیان گێڕا له هه‌ڵته‌كاندنی تاریكی و نه‌زانین و دواكه‌وته‌یی مرۆڤه‌كان، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری هێنایه كایه‌وه، هاوسه‌نگی لاسه‌نگی هێزه‌كانی هاوسه‌نگ كرد، جۆره‌ها كار‌و كرداری پر به‌های كومه‌لایه‌تی و ئابوری و كارگێڕی و ئاینی و بینا كردنی مزگه‌وت و سه‌ركوت كردنی نه‌فامی به‌هه‌موو شیوه‌كانیه‌وه.
له یادی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان له خوای مه‌زن و دڵۆڤان ئه‌پارێمه‌وه خوا بمانپارێزێ و ده‌ردو په‌تاش له‌سه‌رمان لابدات و به گه‌وره‌یی و به‌زه‌یی خۆیه‌وه به‌زه‌ییمان پێ بكات.