خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر تێکشکاندنی کەسایەتی کورد و غروریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی بوو ....
October 15, 2020
وتار و بیروڕا
بەدرێژایی مێژووی كۆن و نوێی خەباتی كوردایەتی، هەمیشە خائین و خۆفرۆشان لەپێناو شتی بێ ئەرزشی وەک دەست کەوتی کەسی یان بەرژەوەندی حزبی یان دوژمنایەتی لەپێناو بچوک کردنەوەی بەرامبەر، ئامادەگیەکی تەواویان هەبووە بۆ لە ناوبردنی دەسەڵاتی خۆماڵی و سەرجەم دەست کەوتەکان و گەراندنەوەی نەتەوەی کورد بۆ خاڵی صفر ....
وەک بینیمان لە 16 ئۆکتۆبەری 2017 گروپێکی خائین و خۆفرۆشی یەکێتی 100/51 خاکی هەرێمی کوردستان رادەستی دووژمنانی کورد کرد، کە لەزاری بەرپرسانی خۆیانەوە ئەم ڕاستیە دوپات کراوەتەوە و دوکۆمێنت کراوە و تا چەندین ساڵی کە دەبێت کورد باجی ئەم خیانەتە نیشتیمانییەی یەکێتی بدات،
ئەم خوە ناشرین و بێزراوەی خائین و خۆفرۆشان کە لەباوباپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوەو پشتاوپشت دەستاو دەست دەکات و تائێستەش لەخیانەت کردن بەردەوامن، باجەکەی هەرچیەک بێت گرنگە خۆفرۆشان بەسزای خۆیان بگەنرێن و لەناو کورد خیانەت بنبڕ بکرێت ....
گەر خیانەتی 16 ئۆکتۆبەری خۆفرۆشانی یەکێتی نەبا، ئێستە کوردستان لەم دۆخەیادەبوو ؟
گەر خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر نەبا، پێگەی کورد بەم جۆرە لاواز دەبوو لەناوەندە جیهانێکان ؟
گەر خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر نەبا ، دەوڵەتی سەربەخۆش ڕانەگەیندرابا کورد لەپێگەی بەهێزەوە دەکەوتە دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی دەربارەی دیاریکردنی چوارچێوە و ئادگاری قۆناغی داهاتوو ....
هەرێمی کوردستان کە لە هەموو ڕویکەوە کەوتبووە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن و بەهێزبوون لە دەرەوە و لە هەموو ئاستەکانەوە زیاتر وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، ئەوەش ئاماژەی ڕوونی خواستی نێودەوڵەتی بوو لە ئامادەییان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کوردستانێکی سەربەخۆ،، بەڵام 16 ی ئۆکتۆبەر هەموو ئەو سەرکەوتنانەی بۆ شکستی سەربازی و سیاسی و دبلۆماسی و دەروونی و ئابووری هەڵگێراندەوە ....
16 ئۆکتۆبەر تەنها ڕادەست کردنەوەی خاک نەبوو بە داگیرکەر، بەڵکو تێکشکاندنی کەسایەتی کورد و غروریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی بوو، بۆیە گرنگە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن وانەیەک تایبەت بکرێت بەنیشتیمان پەروەری بۆ ئەوەی ئەم خوە ناشرین و بێزراوە کۆتای پێبێت و نەوە دوای نەوە ئاگادار بکرێن کورد گەورەترین نەتەوەیە بەهۆی خیانەتی چەند خۆفرۆش و کاڵفامێک ژێردەستەیە .