پرۆژەی بەبڕ فرۆشتن نەک لامەرکەزی و خزمەت کردن ....

پرۆژەی بەبڕ فرۆشتن نەک لامەرکەزی و خزمەت کردن ....

دەبینین حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستۆتەگر بۆ بەسیستەماتیک کردنی سەرجەم سێکتەرەکان و کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵەسنورێکان و رێگری کردن لەقاچاغ چێتی و مافیاگەرایەتی و دزی و فزی و کۆتای هێنان بەم نەهامەتییەی بەرۆکی سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگای گردووە وهیچ نەبێت مووچەی مووچەخۆرانی پێ دابین بکات.... لاهور و تاقمەکەی دوای پوچەڵ کردنەوەی سەرجەم پیلانەکانیان بۆ فەشەل پێ هێنانی حکومەت، دەیانەوێت لەرێگەی تێکدانی ناوخۆ و دووئیدەرەییەوە پێش بەم هەنگاوە مێژووییە بگرن، کە پەیوەستە بەژیانی تاک بەتاکی کوردەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان !
سەرەڕای ئەم هەنگاوەی حکومەت هەرێم دژ بەمافیاگەرایەتی و قاچاغ چێتی چەند بەناو بەرپرسێکی وەک لاهور،، دۆخی رۆژ ھەلاتی ناوەراست بەرەو قۆناغێکی نوێ ھەنگاو دەنێت و بریاری لێدراوە ئێران و دەست و پێوەندەکانی لەناوچەکە بەگشتی تەسفێ بکرێت،، حزب و بەرپرسە ئەلقە لەگوێکانی ئێران لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئەم ڕاستیە باش دەزانن و ئەگەرێکی بەهێزە سەرانی خیانەت کاری 16 ئۆکتۆبەر، لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی و پاراستنی خۆیان هەمان خیانەت دووبارە بکەنەوە و ئەمجارەیان زۆنی رەنگاورەنگ بەتەواوەتی تەسلیم بەئێران بکەن ....
گرنگە تاک بەتاکی کورد لایەنەسیاسیە خەم خۆر و نیشتیمانیەکان ئاگاداربن، خائین و خۆفرۆشان هەمیشە لەپیلاندان بۆ لەباربردنی سەرجەم دەست کەوتەکان و تێکدانی ئەم ئەزموونە کە لەپێناویدا دەریایە خوێن بەخشراوە،، لەئێستادا لەرێگەی میدیاکانیانەوە دەستیان بەچەواشەکاری ژەهر ڕشتن و ئاژاوەگێری و ناشرین کردنی حکومەت و ئەم ئەزموونەکردووە بەناوی پرۆژەی لامەرکەزی و خزمەت کردن، گومانتان نەبێت خائین و خۆفرۆشان هەرگیز خزمەتیان پێناکرێت، ئەمە پرۆژەی بەبڕفرۆشتنە نەک لامەرکەزی و خزمەت کردن .
Top