سەركردەیەك لە قۆناغێكی هەستیار و سەختدا گەلەكەی دەباتە كەناری ئارامی

سەركردەیەك لە قۆناغێكی هەستیار و سەختدا  گەلەكەی دەباتە كەناری ئارامی
(*)
هەبوونی پەیوەندی لە نێوان حکومەت و پەرلەمان لە سەر بنەمای هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوە و زیاتر لێک تێگەیشتنی هەر دوو دامەزراوە کە دواجار رەنگدانەوە لە سەر کۆمەلگا و بەرز کردنی ئاستی خزمەتگۆزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکان و دروستبوونی حوكمڕانی بەهێز و دامەزراوەی بەتوانا بەمەش ئەدای حكومەت و پەرلەمان بەرز دەبێتەوەو بەرەو دامەزراوەیی و حوكمڕانی بەهێز هەنگاو دەنێین.
ئامادە بوونی بەرێز سەرۆکی حکومەت لە سەر داوای خۆی پیشاندانی نموونەیەکی جوانی دیمۆکراسی بوو بۆ ناوخۆ و دەرەوە بەتایبەت کە بەرێزیان بە پشوودرێژی و ئارامی و راشکاوی بۆ ماوەی نزیک لە (دە) کاتژمێر بەشدار بوو لە گفتگۆی نێو هۆڵی پەرلەمان و وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی پەرلەمانتارانی دایەوە.
ئەم دەستپێشخەرییەی رێزدار سەرۆکی حکومەت پەیامێکی گرنگی تێدا بوو کە بەڕێزیان، پشتگیری پەرلەمان و کاری چاودێری پەرلەمانی دەکات و دەیەوێت پەیوەندی نێوان حکومەت و پەرلەمان پەیوەندییەکی تەندرۆست بێت و زیاتر پەرە بەم پەیوەندیە بدات.
بۆ دروست بوونی ئەم پەیوەندیە تەندرۆستە دەبێت کاری پەرلەمانی واقیعی و بەدوور بێت لە موزایەدەکردن بۆ ئەوەی هاوکار بێت بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەی کاری حکومەت و ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە و بنەرەتی کە ستراتیژی حکومەتی هەرێمە.
لە لایەکی تر خەمخۆری بەرێز سەرۆکی حکومەت لە باشتر کردنی بارۆدۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان، سووربوون و بەردەوام بوونیان لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی بە بەرچاوگرتنی کۆسپ و تەگەرەکان، بەدەرکەوت، لەزەمەنێكی پڕ زەحمەتی و ئاستەنگ و بەربەستی تەندروستی و دارایی و ئابووری تەنیا حكومەت و سەرۆكەكەیەتی شانیان داوەتە بەر بەرپرسیارێتی و دەربازبوونی خەڵكی لەم دوو مەترسی یە گەورەیە كە بەرۆكی نەك تەنیا كوردستان زۆربەی هەرە زۆری كۆمەڵگە و حكومەت و دەوڵەتەكانی گرتووە، هەربۆیە ئەركی هەمووانە پاڵپشتی و بەشداریی لەگەڵ حكومەتدا بكەن بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە تەندروستی و ئابوورییە تاوەكو گەلەكەمان دووچاری كارەسات و مەینەتی زیاتر نەبێت، خەڵكی كوردستان باش ئەو راستی یە دەزانن كە كێ بەكردار خەمخۆری ئەوانەو كێ تەنیا بە موزایەدەو قسەی گەرم و بێ بنەما سەرقاڵی موزایەدەن تەنیا فرمێسكی تیمساحانە بۆ گەلێكی چاونەترس و بووێر دەڕژن ، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكرداریی سەلماندوویەتی كە خەمی خەڵكی كردۆتە خەمی سەرەكی خۆیی و لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی چیتر ئەم گەلە برسی نەكرێت و موزایەدەی سیاسی بەسەردا نەكرێت هەربۆیە دڵسۆزانی گەل لەهەموو كات زیاتر ئەو راستی یە دەزانن كە كێ خەمخۆرەو كێ موزایەدەچی یە.


(*)
ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان
Top